هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

کەلام، قودرەت و قەدپاڵەکانی هەینی

وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 24.12.2018

 

پێویستی ئەوەی گوێ لە حەزرەتی کەلام بگیرێت و لێیتبگەیت لەلایەک، لە هەمان کاتدا خوێندنەوەی فەرمانەکانی حەزرەتی قودرەت و حەزرەتی ئیرادە و تەماشاکردنیان، یەکێکە لە پایەکانی ڕێبازی تەسەوف.

کاتێک باس لە حەزرەتی کەلام دەکەین تێگەشتنمان زیاتر بە لای ڕوونکردنەوە موعجیزەیەکانی قورئاندا دەچێت. کاتێک باس لە وەحی نەخوێندراوەش دەکەین، تێگەشتنمان بۆ ”ڕوونکردنەوە بێ خەوشەکانی الله دەچێت، کە چەشنی باڵای شەپۆلەکان درەوشانەوەی دەرکەوتە جیاوازەکانی خۆی بۆ سەردارمان هاتووە”، دەچێت.

سەبارەت بەو دەسکەوتانەی بەسەر دڵی ئەهلی خودا و ئەهلی کەشفدا دەبارێت، حەزرەتی پیر بە “ختورە کردن” پێناسەی کردووە. کەسانێکی تریش هەن کە ڕاستەوخۆ بە “ئیلهام” پێناسەیان کردووە.

هەروەها کەسانێکی وەک ئیسماعیل حەقی بورسەویش، لەم بابەتەدا باسیان لە ئاخاوتنی  ڕوون و ئاشکرا لەگەڵ جەنابی حەق کردووە.

دەتوانین هەموو ئەمانە لە یەک پۆلێندا هەڵسەنگاندنیان بۆ بکەین، پێش هەموو شتێک پێویستە لەو – قورئان- تێبگەین.

کاتێک باسی حەزرەتی کەلام دەکەین، بە نیسبەت ئێمەوە لە منداڵیمانەوە هەتا ئێستا واتایەکی هەیە، کە باسی قورئان دەکەین، واتە ڕوونکردنەوە و بەیانێکی پیرۆز کە پێویستە باوەڕمان پێی هەبێت، کەلامی الله یە و هەرچیەک دەڵێت بە ڕاستی دەیڵێت؛ الله، پێغەمبەر، حەشر و نەشر، میزان و تەرازوو، بەهەشت و دۆزەخ…”، لە ڕووی نەزەریەوە باوەڕمان بە تەواوی ئەمانە هەیە. دەڵێم لە “ڕووی نەزەری”وە؛ لەوە دەچێت لەم بابەتەدا پێویست بەوە بکات لە  کەوانەیەکدا ئاماژە بە چەند شتێک بکەین.

هەروەها کاتێک باسی حەزرەتی قودرەت دەکەین، لێرەدا زیاتر مەبەستمان لە جیهانی ڕێساکانی بوونە  کەوا جەنابی حەق چۆنی مامەڵەی بێخەوشی خۆیی تێیاندا ئەنجام دەدات؛ واتە بواری  دەسەڵات و قودرەتی ئەفراندنی…

لە ڕاستیدا بواری قودرەتی ئەفراندنی ئەو، لەو دونیا بە شێوەیەکی تەواو درەوشانەوەی دەرکەوتی دەبێت.   لەم ژیانەی ئێستادا “قودرەتی خودا” لە تەوەری حیکمەت و داناییدا دەرکەوتی دەبێت؛ واتە بە شێوەیەک لە شێوەکان تێبینی دانایی و سوود و قازانجی تێدا بەدی دەکرێت. واتە بە شێوەیەک بابەتەکان گوزارشتی لێکراوە، کە ئەقڵ بتوانێت ڕوونکردنەوەی بۆ بکرێت. دەرکەوتی قودرەتی خودا لەم دونیا بەم شێوەیەیە.

 

بەڵام لە ژیانی ئەولا، دەسەڵات و قودرەتی فراوانگیری لەگەڵ ئیرادەی ڕوون و ئاشکرای لەسەر بناغەیەکی ترە، بەو شێوەیە نیە کە لە ڕووی هۆکارێکەوە ڕوونکردنەوەی بۆ بکرێت،  ڕاستەوخۆ خۆسەری بوونی دەبێت، لە کاتی دەرکەوتیدا.

گەر بە شێوەیەکی تر گوزارشتی لێبکەین، بابەتی “کن فکان” ئەوەی کە “دەڵێت ببە دەبێت” بە تەواوی لەو دونیایە، کاتێک ئەو دەزگا و سیستەمە دەکەوێتە کار، راستەوخۆ هەموو شتێک بە بێ هۆکار دێتە بوون.

 

گەر وەک حەزرەتی پیریش گوزارشتی لێبکەین:” عیزەت و گەورەیی خودا؛ دەخوازێت هۆکارەکان وەک پەردە بدرێن بەسەر دەستی قودرەتی ئەودا لەبەرچاوی ئەقڵدا ؛ یەکتاپەرستی و جەلالی خوداش دەخوازێت کەوا هۆکارەکان دەستیان بکێشنەوە، هەتا کاریگەری ڕاستەقینەی ئەو دەرکەوێت، لەبەرچی هۆکارەکان لەم نێوەندەدا بوونیان هەیە؟ بۆ ئەوەی لە کار و فەرمانە  تایبەتەکاندا، دەسەڵات و قودرەتی ڕاستەوخۆی ئەو نەبینرێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆیی. چونکە شتانێکی وەها هەن، کارگەلێکی خراپی وەها بوونیان هەیە، گەر خودا وەک بکەری ڕاستەوخۆیان تێبینی بکرێت، ئەوا بەرامبەر جەنابی حەق بێ ڕێزی دەبێت”.

لە ڕاستیشدا یەکێک لەمانە، بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕوونکردنەوە یان پێدەچێت وردەکاری بابەتەکانی تێدا بێت… هەربۆیە کاتێک حەزرەتی پیر لەم بابەتە نزیک دەبێتەوە دەڵێت” وسبە! لە مزگەوتی گەورەی گەردوندا، قورئان گەردون دەخوێنێتەوە، با گوێ لەو بگرین. با بەنوری ئەو نوراوی ڕۆشن ببینەوە، با بە ڕێنمایەکانی ئەو کار بکەین و ئەو بکەینە ویردی سەر زوبانمان. بەڵێ وتە ئەوە و هەر بەو دەوترێت وتە. خۆی حەقە و لە حەقەوە هاتووە و حەق دەڵێت، ڕاستی و حەقیقەتەکانیش پشان دەدات و ئەوەی ڕۆشنایی و نوری دانایی بڵاو دەکاتەوە هەر ئەوە”.

لە نێوان ئەم دوو کتێبەدا، لە نێوان ئەم دوو حەقیقەت و ڕاستیەدا پەیوەندیەکی لەو شێوەیە هەیە.

یەکێکیان لەسەر شێوازی بوون، وەک شتانێکی بێ گیان  و ڕووداوگەلێک دەردەکەون، بەڵام تەواوی ئەمانە لە ڕێگەی دەسەڵات و قودرەتی ئەوەوە ڕوو دەدەن. ئەوی تریشیان – قورئان – چیەتی فەرمانەکانی ئەو شتانە دەخوێنێتەوە، بە شێوەیەک لە شێوەکان شیکاری ئەو بابەتانە دەخاتە بەردەمی ئێوە، وەک ئەوەی لە پێشانگایەکدا نمایش کرابێتن ئا بەو شێوەیە تەماشایان دەکەن.

هەربۆیە لە یەکێکیاندا – لەوە دەچێت – زیاتر لە ڕووی نەزەریەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، لەوەی ترشیاندا لە ڕووی کردەکیەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، لە ڕووی کردەکیەوە چۆنیە؟

یەکەم لە ڕووی ئەو کردار و ڕەفتارانەی ئەنجامی دەدەین، دواتر لە ڕووت تێفکرین و قوڵ بوونەوە و یادکردنەوە و قاڵ بوونەوە، ڕووە کردەکیەکەی ئەنجام دەدرێت. دەبێت هەموو ئەمانە لە ڕووە کردەکیەکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

 

لە کەوانەیەکیشدا شتێک دەڵێم: کانت فەیلەسوفی ئەڵمانی لە کتێبی “ڕەخنەی ئەقڵی پەتی” دا ئەقڵی بەسەر دوو جۆردا دابەش کردووە، ئەمە یەکێک بوو لەو پرسیارانەی لە کاتی تاقیکردنەوەی ئیمام و وتاربێژیدا لە من کرا، ئەقڵی بۆ نەزەری و کردەکی دابەشکردووە.

دەڵێت لە ڕووی ئەقڵی نەزەریەوە بوونی خودا نازانرێت، تەنیا لە ڕووی ئەقڵی کردەکیەوە دەتوانرێت بزانرێت، پرسیارەکە بەم شێوەیە بوو:

گەر لایەنە ڕاست و چەوتەکانی ئەم بابەتە ڕوون بکەنەوە، چۆنی وەڵامی فەیلەسوفێکی وەک کانت دەدەنەوە؟

لێرەدا لە ڕوویەکەوە ئەم قسەیە ڕاستە، ناتوانین بە تەواوی  لە زاتی خودا تێبگەین لە ڕووی نەزەریەوە، کاتێک لە دۆڵی نەزەریدا سوڕایتەوە، هەمیشە بە دوای تەقلید و لاسایکردنەوەدا دەسوڕێیتەوە، ئەو زەمینە کەلتوریەی کە تێیدا گۆشکراویت، تەڵقینی هەرچیەکت دابدات  ئەوە دەکەیت.

ئەوەی لە ڕووی نەزەریەوە دەستدەکەوێت بریتیە لەمە. تەنانەت دەشتوانرێت بوترێت گەر قورئانی کەریمیشت بەو تێبینیەوە – لاسایکردنەوە – خوێندەوە، هەر بەو ئەنجامە دەگەیت.

زۆرن ئەو قورئانخوێن و حافزانەی کە تەنانەت واتای قورئانیش “دەزانن”،       بەڵام چەندین فەرسەخ لە هەست و شعوری ئیحسان(چاکە) بەدورن. چەندین فەرسەخ لە شعوری ئیخلاس(دڵسۆزی) بەدورن. لەولاتری ئەمانەشەوە، لە بابەتی گەشتن بە ئاسۆی دڵ و مێشک و ڕۆح، لە بابەتی گەشتن بە نهێنیەکان، لە بابەتی گەشتن بە شاراوەکان، لە بابەتی گەشتن بە پەنهانیەکان، بە نیسبەت ئەو کەسانەوە جێگەی باسوخواس نیە. لە شوێنێکدا خەریکی گاگۆڵکێ کردنن. هەربۆیە ناشتوانین بڵێین واتای قورئان دەزانن، بەڵام بە گوێرەی تەمەنێکی دیاریکراو و کەسانێکی  دیاریکراو – بە شێوەیەک لە شێوەکان – ئەمە قبوڵکراوە.

هەربۆیە زاناکانی ئصولی دینیش ئاماژەیان بەوە داوە کە ئیمانی تەقلیدی قبوڵکراوە. هەندێکیشیان بە قبوڵکراو ئەژماریان نەکردووە.

وتوویانە”پێویستە لە پلانی پشتەوەی بابەتەکە تێبگەیت و بیزانیت”…

گەر باوەڕتان بە الله هەبێت، ئەوا ئەو کتێبە گەورەی گەردون، کتێبی جەنابی حەقە و لە ڕێگەیەوە باسی خۆی دەکات. هەموو شتێک بە ڕستەیەک، یان پەرەگرافێک، یاخود بە لاپەڕەیەک و کتێبێک، هەموو شتێک زرۆ شتمان بۆ باس دەکات.

بە چەشنی حەزرەتی پیر کە زۆر پێداگری لەسەر ئەم بابەتە دەکات. ئیدی لە مێشولە و مێرولەیەکەوە بیگرە هەتا سیستەمەکان، لە جیهانی مایکرۆوە بیگرە هەتا جیهانی نۆرمۆ(لە جیهانی شتە وردیلەکانەوە هەتا جیهانی ئاسایی)، لە جیهانی نۆرمۆوە بیگرە هەتا جیهانی ماکرۆ(لە جیهانی ئاساییەوە بۆ جیهانی شتە زەبەلاحەکان)، هەریەک لەوان بە زمانی حاڵی خۆیان باس لەو دەکەن.

گەر بابەتی ئیمانت نەگواستبێتەوە بۆ ئەم ئاسۆیە، بەو واتایە دێت کە لە دۆڵی تەقلید و لاسایکردنەوەدا خەریکی گاگۆڵکێیت.

 هەربۆیە کانت لەم ڕوەوە قسەکەی ڕاستە.

فەیلەسوفەکە لەم قسەیەیدا ڕاستی کردووە و ناتوانرێت لە ڕووی نەزەریەوە بزانرێت.

بەڵام ئەوەی لێرەدا پێویستی بە ڕاستکردنەوە هەیە ئەوەیە پێویستە بڵێیت: بە تەواوی وەک ئەوەی پێویست دەکات بزانرێت، نازانرێت.

زۆریش بۆ گوزارشت لە کۆڵەواری و هەژاری و لاوازیەکانیان و کەموکورتیان لە بابەتی درک بردندا، وتوویانە: مَا عَرَفْنَاكَ حَقَّ مَعْرِفَتِكَ يَا مَعْرُوفُ

 

تۆمان وەک حەقی خۆت نەزانی، بەڕای من ڕێگای زانینی جەنابی حەقیش هەر لێرەوەیە، لەم بابەتەدا قسەکەی حەزرەتی ئەبوبەکر بە بیری خۆتان بهێننەوە، بە شێوەیەک لە شێوەکانیش دەتوانن بە وتەکەی گۆتەش ئەم بابەتە ڕوون بکەنەوە:” بوونی بێ هاوتای ئەو قابیلی درک پێبردن نیە”. مرۆڤ ناتوانێت بە تەواوی لەو تێبگات و بیخاتە چوارچێوەیەکەوە، هەرکات لەوە تێگەشتیت کە ناتوانیت بە تەواوی لێیتێبگەیت، ئا لەو کاتەدا تێگەشتوویت؛ بڵێیت ناتوانین بە تەواوی لێت حاڵی ببین!

يَا مَنْ لاَ تُدْرِكُهُ اْلأَبْصَارُ، وَهُوَ يُدْرِكُ اْلأَبْصَارَ، وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ

ئەی ئەوەی بینش(بەسیرەت) ناتوانێت درکی پێبەرێت و ئەی ئەو الله یەی کە هەموو بەسیرەتەکان و تێڕوانینەکان درک پێدەبەیت و چواردەوری دەگریت، تۆ لطیف و خەبیریت، لطیف ناوێکی جەنابی حەقە واتە لوتفەکانی بە شێوەیەکە بە بێ ئەوەی هەستی پێبکرێت دێتە ناوەوە، لوتفەکانی بەو شێوەیەیە و ئاگایی و شارەزاییشی سەبارەت بە هەموو شتێک هەر بەو شێوەیەیە.

لەبەر ئەوەی کەسێکی هاوتای ئەو بوونی نیە، تەنیا ئەوە کە وەهایە.

ئەوە شتێکی تایبەتە بە ئەو.

هەربۆیە پێویستە بەو شێوەیەش قافیەی بۆ دابنرێت، يَا مَنْ لاَ تُدْرِكُهُ اْلأَبْصَارُ، وَهُوَ يُدْرِكُ اْلأَبْصَارَ، وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ…

لێرەدا گەشتن بە خاڵی سەرەکی لە بابەتی ئیماندا لە ڕووی کردەکیەوە دەبێت، کەواتە مرۆڤ تەنیا لە ڕووی کردەکیەوە دەتوانێت بەو بگات وەک قورئانی کەریمیش لە زۆر شوێندا جەختی لێدەکاتەوە: إِلاَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ…

تەنیا ئەوانەی بە تەواوی ئیمانیان هێناوە، بە مەعریفەت و ناسینی خوداش تاجیان لەسەری ئیمانەکەیان داناوە، بە خۆشەویستی و موحیبەتی خوداش تاجیان لەسەری مەعریفەتەکەشیان  داناوە، لە ڕێگەی عەشق و تامەزرۆیی گەشتن بە دیداری خوداشەوە تاجیان لەسەر مەعریفەتەکەشیان داناوە، الله ئەمانە بە نسیبی هەموو لایەکمان بکات.

ئیمان بە خودا، ناسینی خودا، خۆشەویستی خودا، چێژی ڕۆحانی، عەشق و تامەزرۆیی گەشتن بە دیداری خودا، لەبەر ئەوەی ئەمە زۆرر دووبارە کراوەتەوە، وابزانم گەر تەنیا بەم وشانەش گوزارشتی لێبکەم هەموو لایەکتان تێدەگات.

حەزرەتی غەزالیش لە کتێبی “احیاء علوم الدین” زۆر لەسەر بابەتی خۆشەویستی خودا وەستاوە، لە دۆڵە مەجازیەکانی خۆشەویستیدا دەسوڕێتەوە و، دەڵێت” فڵانت لەبەر فیسار خۆش دەوێت، فیساریشت لەبەر فڵان خۆش دەوێت، مەفتونی جوانیەکەی بوویت، مەفتونی ئەدا و ڕۆشتنی بوویت، مەفتونی ئەندامەکانی بوویت، مەفتونی وتەکان بوویت، مەفتونی تێڕوانینەکان بوویت” ئیدی نازانم مەفتونی فیسار شت بوویت، هەموو ئەمانە مرۆڤەکان بە خۆیانەوە دەبەستنەوە و ڕاپێچی دۆڵەکانی خۆشەویستیان دەکەن…

بەڵام بیر لەوە بکەنەوە کە هەموو ئەم جوانیانەی سەرەوە، لە درەوشانەوەی دەرکەوتی  سێبەری سێبەری سێبەری جوانی جوانانەوە هاتووە! ئیدی چۆن خۆشتان نەوێت!؟ ئیدی چۆن بەرامبەر ئەو عەشق و تامەزرۆییتان نابێت!؟

ئەوانەی لە دۆڵی لاسایکردنەوەدا دەسوڕێنەوە ناتوانن لەمە تێبگەن.

بەڵام مرۆڤ دەبێت خوازیاری ئەمە بێت، بڵێت پەروەردگارا چی دەبێت گەر دوای ئیمان، ناسینی خۆشتم پێببەخشیت، لێت دەپاڕێمەوە لە دوای ناسینشەوە خۆشەویستیشم پێبدە، لە هەمەوو هەستان و دانیشتنێکدا وەک مەجنونی لەیلا بم، وەک فەرهادی شیرین بم، چەشنی وامقی ئەزرا بم، ئیدی نازانم وەک فڵانی فیسار بم، لە هەموو ئەمانە ڕاستتر، چەشنی حەزرەتی محمد، یەکێک لە خۆشەویستەکانی خودا بم…

 

 جەنابی حەق بەو شێوەیەمان لێبکات.

عەشق و تامەزرۆیی گەشتن بە دیداری خودا، ئەمە لە ڕێگەی چیەوە دەبێت؟

سەرەتا لە ڕێگەی ئیمانەوە دەبێت، پێویستە باوەڕ بهێنین، دواتر ئیمانەکەمان بهێنینە ئاستی “اذعان”، گەر بۆ واتای اذعان بگەڕێین لە فەرهەگەکاندا، ئیمانێکە بە شێوەیەک کە گریمانەی پێچەوانەکەی دانەنرێت، لەسەرو قەتعیەتە بیرکاریەکانەوە بێت، بەو شێوەیە باوەڕت بە الله هەبێت.

دوو کەڕەتی دوو دەکات چوار، لەم بابەتەدا کەس گومانی نیە، بەڵام من گومانم هەیە، چونکە چەندێتیەکان لەگەڵ یەکتردا هاوتا نین، هەندێک جار دانەیەک بە ڕێژەی ٪١ جیاوازی هەیە لەگەڵ دانەیەکی تردا، هەربۆیە کاتێک دەیانخەیتە پاڵ یەکتری، دوو دانە هەموو کاتێک چوار ناکات، هەندێک جار سێ و نیو دەکات، هەندێک جار زیاتریش دەبێت و دەکاتە چوار و نیو، تەنانەت لە بابەتی دوو کەڕەتی دوو دەکاتە چواریش گومان بوونی هەیە، بەڵام لە بابەتی ئیمان بە خودادا نابێت بەو ڕادەیەش گومان بوونی هەبێت.

ئەمە واتای اذعانە، واتە بە شێوەیەک کە ئەگەری گریمانەی پێچەوانە دانەنێیت، بە شێوەیەکی قەتعی و بڕاوەیی لەو شێوەیە ئیمانت بە جەنابی حەق هەبێت. ئیمانێکی لەم شێوەیەش لە ئامێزیدا مەعریفەت و ناسینی خودا پەروەردە دەکات، هەربۆیە کاتێک پێت خستە سەر ئەو پلیکانەیە، یەکسەر لەوێوە باز بۆ ناسینی خودا هەڵدەدەیت.

کە پێت خستە سەر پلیکانەی مەعریفەتی خوداش، بەو واتەیە دێت کە دەیزانیت.

گەر بیزانیت خۆشت دەوێت، گەر خۆشت نەویست ئەوە بەو واتایەیە کە نایزانیت.

گەر عاشقی ئەو نەبیت ئیدی بەو واتایەی دێت کە نایزانیت.

لێرەشدا لە کەوانەیەکدا قسەیەک دەکەم، ئەمە بەو واتایەش نیە کەوا بەسەردا بەرەو دۆزەخ شۆڕ دەبیتەوە، زانایانی ئصولی دین، ئیمانی کەسانی لاساییکەرەوەیشیان بە قبوڵکراو ئەژمار کردووە. لەو دونیا لە دواشەوە بێت، پێیان دەڵێن دەی ئێوەش بچنە ژوورەوە. دەی هاروهاجینە ئێوەش بچنە ژوورەوە!

بەو شێوەیە دەبێت، پردی سیراط بەو شێوەیە دەبڕن، لە مەیدانی مەحشەر و دانانی تەرازوو بەو شێوەیە تێدەپەڕن، إِلاَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ، دواتر کاری چاکە ئەنجام بدەیت، واتە غەل و غەش تێکەڵی کارەکانت نەکەیت، لە ڕێگەی ڕووپامایی، خۆدەرخستن، لە خۆڕازیبوون و شانازیبەخۆکردنەوە پیسییان تێکەڵ نەکەیت. دەبێت لە کارەکانتاندا ڕەزامەندی خودا بوونی هەبێت. گەر ئەو لێتان ڕازی بوو، هەموو دونیاش لێتان زویر بێت گرنگی نیە، گەر ئەو کارەکانی قبوڵ کردن، ئیدی هەموو دونیاش ڕەتی بکاتەوە کاریگەری نیە.  کە ئەو قبوڵی کرد، ئێوە نەشتانەوێت بە خەڵکی تریشی قبوڵ دەکات و، ئەمە یەکێکە لە ڕوونکردنەوە زەبەرجەدیەکان کەوا لە پەیامی ئیخلاسدا هاتووە.

بەڵێ عەمەلی ساڵح، ساڵح لێرەدا واتە ساغ و بێ تێکەڵی و پاکوبێگەرد، درەوشاوە و ڕون و ڕەوانی بێ خەوش…

وەک لە زمانی خۆشماندا دەڵێن ” “ئەو کەوچکە سپیی بووەی لە شیر

دەرهاتووە و نمونەی جوانی شیرەکەیە”. لەوە دەچێت ئەمە لایەنێکی بابەتەکە ڕوون بکاتەوە. شتێکیشە لە بان ئەویشەوە.

کردەوەیەکی چاکی لەو شێوەیە، کە بە هیچ شێوەیەک شتێکی تری تێکەڵ نەکرابێت.

بێ ئەوەی خۆی تێکەڵی کارەکە کردبێت، بێ ئەوەی زەوقەکانی خۆی تێکەڵی بکات، بێ ئەوەی ئارەزووە جسمانیەکانی تێکەڵی بابەتەکە بکات، بێ ئەوەی هزری گەشتن بە پلەوپایەی دەسەڵاتی تێکەڵ بکات، بێ ئەوەی پێگە و ماریفەتی دونیایی تێکەڵ بکات، بێ ئەوەی زیرەکی و مەهارەتی دونیایی  تێکەڵ بکات، بێ ئەوەی چەپڵە تێکەڵی بکات، بێ ئەوەی بیری ڕووپامایی تێکەڵ بکات، بێ ئەوەی هزری خۆدەرخستنی تێکەڵ بکات. تەنیا لەبەر ئەوەی الله زاتی الله یە عیبادەتی بۆ بکەین. بەمە دەڵێن “تعبودیة”، لەوە دەچێت پلانی پشتەوەی ئەم بابەتە نەزانین، بەڵام لەبەر ئەوەی جەنابی حەق فەرمانی پێکردووە، مەجبوری ئەوەی ئەو کارە بکەین. کاتێک ئەو کارەشمان ئەنجامدا، پێویستە بە ڕۆحی ئیحسان و ئیخلاسەوە ئەنجامی بدەین.

ئەمە لە حەدیسە شەریفەکەی حەزرەتی جوبرەئیلدا هاتووە یاخود نا؟ ئیمان و کردەوەی چاک و ئیحسان، کاتێک باسی ئیحسانیش دەکرێت، تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی پێناسەی ئیحسانمان بۆ دەکات.

اَلْإِحْسَانُ أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ

گەر ئیمان هەبێت ئەوا پێویستی بە کردەوەی چاکیشە، لە ڕاستیشدا ئیمانی بێ کردەوەی چاکە، مەحکومە بە وشک بوون. ئیمان بە بێ کردەوەی چاکە، مەحکومە بە وشک بوون. وەک درەختێکە کە بێ ئاو کەوتووە و هێزی هەناوی لە دەستداوە، چەشنی درەختێکە لە زەمینێکی بێ دوانە ئۆکسیدی کاربۆندا کەوتبێت و، مەحکومە بە وشک بوون.

کرداری چاکە ئەو ئیمانە بەخێو دەکات، لە ڕێگەی کردەوە بەخێوی دەکات.

پێموایە لەم خاڵەدا کانت بە ڕاست دەزانن کە دەڵێت لە ڕێگەی نەزەریەوە خودا نازانرێت.

بەڵام چەندە دەزانرێت؟!

هێندە ئەو زەمینە کەلتوریەی ئێوەی لەسەر گۆش بوون زانینتان پێ دەدات، هێندەی ئەوەی دایک و باوکێکی جاهیل و نەزان پێتدەدەن، هێندە ئەو حوجرە  و مەدرەسانەی کە شتێکت بە ناوی مەعریفەت و ناسینی خوداوە پێنادەن، هێندەی ئەو حوجرە و مەدرەسانە زانین وەردەگریت کە لە نێو هزری سکۆلاستیدا ڕۆح و کرۆکی  خۆی لە دەستداوە، هێندەی ئەو تەکیانە زانینت دەست دەکەوێت کە ڕۆح و کرۆکی خۆیان لە دەستداوە، هێندە ئەو بازاڕانەی کە بە تەواوی پڕ بوون لە پیسایی و بوونەتە نغرۆنشینی پیسایی ، هێندەی ئەو خوێندنگانە زانینت پێدەگات کە لە تەواوی ئەمانە دوور کەوتۆتەوە و بە تەواوی  و خۆی فڕێ داوەتەوە ناوی تەوژمی بزاوتە فەلسەفیە جیاوازەکانەوە، چەشنی فەلسەفەی سروشتگەرایانە، ماددەگەرایانە و نازانم چیترەکان، خۆی داوە بە دەم ئەم هزرە جیاوازانەوە، هێندەی ئەو خوێندنگانە زانینت پێدەدەن.

هەربۆیە لەگەڵ هیچکام لەمانە ناگەیت بە هیچ شوێنێک، ناتوانیت لەگەڵ ئەمانە بگەیت بە هیچ شوێنێک، پێویستمان بە کردەوەیەکی نوێیە، کردەوەیەک کە کاری چاک بێت.

کە بە عەمەلی صالح ناو ببرێت.

مرۆڤ لە ڕێگەی کرداری چاکەوە دەتوانیت جەنابی حەق بە حەقی خۆی بزانێت.

  هەربۆیە دەتوانین بڵێین جەنابی حەق لە ڕووی نەزەریەوە نازانرێت و لە ڕووی کردەکیەوە دەزانرێت، لەم خاڵەدا دەتوانین قسەکەی کانت قبوڵ بکەین.

بەڵام مەرجێکی بۆ دادەنێین، قسەکەی لە ڕوویەکەوە وا دیارە کە بڵێت” بە تەواوی دەستبەرداری نەزەریات ببە، هەموو شتێک بە کردەکیەوە ببەستەوە و دواتر بەهاکان لەسەر ئەو هەڵبچنە”، گەر بەم شێوەیە بێت ئەوا وەک ئەوە وەهایە قسەی زانایانی ئەهلی سونەت و شارەزایانی ئصولی دین بە تەواوی نادیدە بگرێت، ئا لێرەدا لەگەڵیدا هاوڕا نین.

 

قورئان کتێبێکە لە سیفاتی کەلامی جەنابی حەقەوە سەرچاوەی گرتووە.

الحياة، والقدرة، والإرادة، والعلم، والسمع، والبصر، والكلام ؛ هەروەها ماتوردیەکان سیفاتی “تکوین”یش بۆ سەر ئەمانە زیاد دەکەن. ئا لەوێدا دەبێت بە هەشت سیفات.

قورئانی کەریم لە سیفاتی کەلامەوە هاتووە، ڕوونکردنەوەی بێ خەوشی الله یە، بۆ مرۆڤێک کە تێیدەگەشت دەهاتە خوارەوە – وەک لێکچواندنی لێنەیەت – بە چەشنی شفرە و کۆد دەهاتە خوارەوە.

ئەوانەی لە پەنایشیدا دانیشتبوون گوێیان لێینەدەبوو، تەنیا لە ڕووی جێدەرکەوتی کاریگەریەکانیەوە تێبینیان دەکرد، لە ڕۆژی هاوین و تەنانەت لە زستانیشدا چین چین عارەقی پێدەردا  و لەو ڕێگەیەوە تێدەگەشتن لەوەی وەحی بۆ هاتووە.

دایکە عائیشەشمان – گیانم بە قوربانی ئەو دایکە پیرۆزەمان بێت- لە گیڕانەوەیەکدا دەفەرموێت کەوا لە ڕۆژانی زستانیشدا چین چین عارەقی دەرداوە و هەڵلەرزاوە بە لەرزینەوە…

لە کاتی هاتنی وەحیدا بەو شێوەیە بووە،   چونکە ئەمە کەلامی ئیلاهیە، بە شێوەیەک لە شێوەکان لە سیفاتی کەلامی جەنابی حەقەوە هاتووە، کاتێک دێینە سەر ڕێساکانی بوونیش ئەوانیش لە هەمان زاتەوە دێن، ئەوانیش بە گوێرەی پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامی سیفاتی عیلمی جەنابی حەق هاتوونەتە بوون، ئەوانیش کتێبێکی تری ئەون کە لە ڕێگەی قودرەت و ئیرادەی ئەوەوە هێنراونەتە بوون.

 

کتێبێکی گەورەیە سەراسەری کائینات

بە دوای هەر پیتێکدا بڕۆیت واتاکەی الله دەکات

 

گەر لە درەختێکت کۆڵییەوە و نەتگێڕایەوە بۆ ئەو، ئەوا ناتوانیت لە بارلێکراوێکی مەعقولی بار بکەیت. گەر مێرولەیەکت بۆ ئەو نەگێڕایەوە، ئەوا ناتوانیت لە بارلێکراوێکی مەعقولی باربکەیت.

هەرچیەک بە ئەقڵتاندا دێت بیهێنن، لەو بابەتەدا هێندە بۆشایی بەجێدەهێڵن مەپرسە!

بۆ نمونە بیر لە هەر ئەنەتۆمیەک بکەنەوە، گەر بە شێوەیەکی جددی سەیری ئەو بابەتەتان کرد، هەرچی شیکاریەک بۆ ئەو بابەتانەی دەکەن، هەمووی بۆش دەردەچێت؛گەر نەیگێڕێتەوە بۆئیلاهی ئەو…

 

وەک لە کتێبەکەی ئیمامی غەزالی و موناجاتەکانی حەزرەتی پیریشدا خوێندومانەتەوە، تەنیا ئەو کاتەی هەموو شتێکمان بۆ ئەو گێڕایەوە، خۆیان و واتا ڕاستەقینەکەیان وەک مانگی چواردە بەدەردەکەون. دواتر لێیدەڕوانیت و دەڵێیت ” کەواتە ئەم شتە، ئەمەیە واتاکەی”.

لێرەدا لەوە دەچێت باسکردنی شتێک بە ناوی خۆمەوە وەک خۆپەرستی لێبێت، داوای لێبوردن دەکەم لەم بابەتەدا، لە ڕێگەی هزر و تێفکرین و یادکردنەوە و قوڵ بوونەوە و قاڵ بوونەوەی نیوە ناچڵی خۆمەوە کە ڕێژەکەی ناگاتە یەک لەسەر دەی ئەوەی توانستی تێگەشتنم لە تێبینیەکانی تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی هەبێت، بەڵام کاتێک خۆم دەدەم بە دەم تێبینیەکانی حەزرەتی پیر کە وتەبێژی سەدەیە و هێندەی لێیان تێدەگەم، کە سەوزایەک دەبینم حەز دەکەم باوەشیان پیا بکەم و بڵێم ئێوەش بەشێکن لەو کتێبەی پەروەردگارم نوسیوێتی، حەز دەکەم ماچیان بکەم.

حەز دەکەم ئەو گژوگیایانە ماچ بکەم. واز بێنن لەوەی کە قەت پێ بە مێرولەیەکیشدا نانێم، ئەوەش دەزانن کە من لە کاتی ڕۆشتنمدا سەیری چواردەورم ناکەم، دەڵێم ئامان با پێ بە مێرولەیەکیشدا نەنێم، هەربۆیە گەر لە چواردەورم قیامەت هەستێت، من هەر سەیری بەرپێی خۆم دەکەم نەکا پێ بە مێرولەیەک و حەشەرەیەکدا بنێم. چونکە ئەوە هونەر و شاکاری خودایە.

٩٩ ناوەکەی جەنابی حەق، هەریەکەیان بە گوێرەی خۆی درەوشانەوەی دەرکەوتنیان لەودا هەیە.

  

لە ڕوانگەی ئەوەی نمایشگای درەوشانەوەی دەرکەوتی ناوەکانی ئەوە، لەبەر ئەوەی لە زۆر ڕوەوە مەجالی درەوشانەوەی ئەو دەرکەوتانەی تێدایە، گەر ئەو مێرولەیە بە سوک سەیر بکەیت، ئەوا ڕاستەوخۆ وەک بێ ڕێزی کردن وەهایە بەرامبەر درەوشانەوەی ئەو دەرکەوتانە؛ کەسانی ژینگەپارێز لە بەردەم ئەم جۆرە بابەتانەدا خەریکی گاکۆڵکێن و ناتوانن لێیتێبگەن.

بەڵێ، پێویستە بەم شێوەیە سەیری کتێبی گەورەی گەردون بکەین، واتای ئەو دوو دێڕە هۆنراوەیەی پێش کەمێک باسمان کرد، پێویستە لەم ڕوانگەیەوە هەڵسەنگاندن بۆ واتاکەی بکرێت.

هەموو شتێک هەر دەڵێت لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُو، لە گەردوندا شتێک نیە نەڵێت “هو”.

لەسەر هەمان بنچینە، – ئەمانەش بە شێوەیەک لە شێوەکان – دەبنە وشەکانی قودرەتی جەنابی حەق.

هەربۆیە بە گوێرەی پرۆگرامی زانستی دەسەڵاتی فراوانگیر و ئیرادەی ئاشکرا و ڕوونی ئەو، بە گوێرەی پلانی زانستی ئەو، کتێبێکی لەو شێوەیە بۆ ئەو پێکدەهێنن.

 

ئێستا مادام هەردوو کتێبەکە لەلایەن ئەوەوە هاتووە، کاتێک هەردووکیمان لە یەک دابڕی، پێموایە لەو کاتەدا دەبینە جاهیلی زۆر حەقیقەت. هەر بۆیە پێش کەمێک وتم چی؟ وتم ئەو مەدرەسە و حوجرانەی نوقمی نغرۆنشینی هزری سکۆلاستیکی بوون، لە زمانی عەرەبیدا دەڵێن نَصَرَ، يَنْصُرُ نَصْرًا، فَهُوَ نَاصِرٌ  ، لە زمانی فارسیشدا دەڵێن گوفت، گۆیەند، گوفتەن، گۆیەندە، لە ڕێگای ئەمانەوە ناتوانیت لەو بابەتانە تێبگەیت.

یاخود لە ڕێگەی ڕاڤەی تێبینیە فەلسەفیەکانی هەندێک لایەنی ترەوە…

“چیەتی گەردوون بریتیە لە فڵان شت… ئەنەتۆمی مرۆڤ بریتیە لە فڵان شت… ئەرکەکانی چاو، ئەرکەکانی گوێ، ئەرکەکانی دەم، ئەرکەکانی زمان و هەستی تامکردن، چالاکیەکانی دڵ، چالاکیەکانی کۆڵۆنەکان، چالاکانی ئەندامە هەستەوەرکانی تر…” گەر بە خوێندنەوەیەکی نەخشەخوێنەرەوانە سەیری شیکاری ئەمانەت نەکرد، ناتوانیت بۆ زاتی ئیلاهیان بگێڕیتەوە، گەر بۆ زاتی ئیلاهیت نەگێڕایەوە، هێندە بۆشایی جێدەهێڵیت لەو بابەتەدا مەپرسە!..

لەم بابەتانەدا کارێک ئەنجام دەدەیت بەڵام کارەکەت بنی بۆش دەبێت، پڕکردنەوەی ژێرخانی ئەم بابەتانە، وابەستەی ئەوەیە بە جەنابی حەقەوە بیانبەستینەوە. بوونیش کە لە ڕێگەی دەسەڵاتی فراوانگیر و ئیرادەی ڕوون و ئاشکرای ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە، لەبەر ئەوەی شاکارێکی ئەو دەسەڵاتە فراوانگیر و ئیرادە ڕوون و ئاشکرایەی ئەوە ، دەرکەوتێکی جیاوازی سیفاتی کەلامی ئەوە.

لەبەر ئەوەی ئەم دوو کتێبە لە یەکتری دابڕێنراون، جیهانی ئیسلام توشی زۆر نشوستی بووە،  ئێمە بۆ سێ بەشیان دەگێڕینەوە. یەکێکیان – لە هەموویان سەرەکیتر – زانستیە دینیەکانە، زانستە دینیەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕێگایەکن بۆ تێگەشتنێکی دروست کە بریتیە لە نحو، صرف، بیان، معانی، بدیع…

لە هەمان کاتدا دەتوانین باسی ئصول بکەین…

دواتر خوێندنەوەی ڕاستی قورئان کە موعجیزەی ڕوونکردنەوەیە. پاشان شارەزابوون لە سونەتی باڵای سەردارمان، تەنانەت کاتێک لەسەر سونەتی باڵای ئەویش ڕادەوەستی بتوانیت  نەقدی ریجال(ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی پیاوانی گێڕەرەوەی حەدیس) بکەیت، هەروەها بتوانیت نەقدی مەتنی حەدیسەکەش بکەیت، کەسانی شارەزا و ئەهلی خۆی ئەمانە دەزانن کە چ واتایەکیان هەیە.

دەبێت زانستە دینیەکان بەو شێوەیە بزانین، ئەوەی پەیوەندی بە ئەرکی مەدرەسە و حوجرەوە هەیە لە ئێستادا بریتیە لەمانە، بەڵام جاران ئەرکی مەدرەسە و حوجرەکان هەر هێندە نەبوو، هەتا سەدەی پێنجهەم، ئەو مرۆڤانەی لەو مەدرەسانە پێدەگەشتن، بۆ نمونە بیر لە کەسێکی وەک خەواریزمی بکەنەوە، هەتا ماوەیەکی دوور و درێژ لە ئەندەلوس سیستەمەکانی ئەویان بەکار دەهێنا.بیر لە کەسێکی وەک ئیبنی سینا بکەنەوە، پێموایە غەزالی لە بابەتێکدا ڕەخنەی لێگرتووە کە ئایەتێکی سورەتی نورە، اللهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ مَثَلُ نُورِهِ كَمِشْكَاةٍ فِيهَا مِصْبَاحٌ الْمِصْبَاحُ فِي زُجَاجَةٍ…

ئیبن سینا لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا وەفات دەکات، کاتێک سەیری شاکارەکانی دەکەیت کە لەو سەردەمەدا خستوویەتیە ڕوو، باس لە زۆر شتی پێشکەوتووتر دەکات کە لە زانستی پزیشکی ئەمڕۆماندا هەیە. مێشکی مرۆڤ لە بەردەمیدا دەوەستێت، ئەویش کەسێک بوو کە لە مەدرەسە ئیسلامیەکان پێگەشتبوو، واتە لە پاڵ فێربوونی زانستە دینیەکاندا، لە هەمان کاتدا لە زانستی پزیشکیشدا گەشتبوویە لوتکە، مرۆڤێک بوو کە بە پەنجەی دەست ئاماژەی بۆ دەکرا، بەڵام کاتێک سەیری ئەو سەردەمە دەکەیت، شتەکانی ئیمامی غەزالیت بەرچاو دەکەوێت، ئەم مرۆڤە لە ساڵی هەزار و پەنجا و نۆ هاتۆتە دونیاوە، پێش چەند سەدە؟ لە ساڵی هەزار و پەنجا و نۆ، کاتێک سەیری دەکەیت لە بابەتە پزیشکیەکان، لەو شتانەی لە فەلسەفەدا باسی کردووە، گومانی ئەوە دەبەیت کە لە هەموو شتێکی کۆڵیبێتەوە و چاوی پێدا خشاندبێت.

ئێستا مەدرەسە دینیەکان کە لە تەواوی ئەم شتانە دوور کەوتۆتەوە، بەسەردا خۆی فڕێداوە ناو نغرۆنشینی هزری سکۆلاستیکیەوە و خۆی پێوە لکاندووە.

دواتر تەکیەکانیش ڕۆحی خۆیان لە دەستداوە، لەلایەکەوە لە زانستە ئیسلامیەکان دوور کەوتۆتەوە، بە شێوەیەکی لێهاتووە کە وەک میرات لە باوکەوە بۆ کوڕ جێدەهێڵدرێت، بابەتی “خیلافەت”یان داهێناوە، دەڵێت” وا من دەمرم، کوڕەکەم لە شوێنی خۆم دەکەمە خەلیفە، لەمەودوا دێن و لەگەڵ ئەودا دەبن…”. گەر نەقشی بوویت، تەنیا خەتمە حاجەگانی دەکەیت، گەر قادری بوویت یاخود تەریقەتەکانی تر چەشنی شازەلی، حەلقەی زیکرەکان ڕێکدەخەیت و، زیکرەکانیش بە شێوەیەکی ئاشکرایە لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ

 

کە منداڵ بووم شاهیدی هەردوو جۆری خەتمەکە بووم.  هەم خەتمی قادریەکان، هەم خەتمی نەقشیەکان.

تەنانەت بە مەبەستی ئەوەی زیاتر لە زیکرەکاندا قاڵ ببنەوە، یاخود بە مەبەستی گوزارشتی ئەو  تێبینیەی کەوا لەلایەن خوداوە دەبینرێن، ئاڵڤاری ئیمام مرۆڤێکی لوتکەئاسا بوو، ڕووناکیەکانی ژورەکەی دەکوژانەوە و لە تاریکیدا زیکری دەکرد هەتا باشتر تێیدا قاڵ ببێتەوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەم تێبینیەوە هەوڵی مسۆگەرکردنی ئەو جۆرە عیبادەتەی دەدا کەوا هەست بەوە بکەیت لەلایەن خوداوە دەبینرێیت.

هەندێک جار دەیوت ئەلەم نەشرەح لەکەیی شەریف و ، لە ڕێگەی دەنگیەوە جددیەتی بابەتەکەی دەردەبڕی، هەروەها دەیوت فاتیحایی شەرییفە…

هەندێک جاریش دەیوت سەڵاواتی شەریفە…

ئیدی ئامادەبووانیش لەو کاتەدا سەڵاواتیان دەخوێند و چەندین سورەتی فاتیحایان دەخوێند و چەندین سورەتی ئەلەم نەشرەحیان دەخوێند.

قادریەکانیش هەندێک جار بە ڕیز دەستی یەکتریان دەگرت. ئەوانیش گڵۆپەکانیان دەکوژاندەوە و سەر خەتمەکەشیان لە ناوەڕاستیاندا دەسوڕایەوە، ڕیتمی بەوانیش دەدا چەشنی ئەو کەسەی ئۆرکێسترای سەمفۆنیایەک بەڕێوە دەبات،  ئەو ڕیتمە چێژێکی جیاوازی بە زیکرەکان دەدا،لە سەردەمێکدا ئەمانە ئەنجام دەدرا،  بەڵام ئەمانە لە کاتی مەرگی ئێمەدا ڕوویاندەدا، لەو کاتەدا بوو کە ئێمەیان بۆ سەر بەردی مردوشۆرەکە دەبرد. هەوڵی ژیاندنی شتێک دەدرا کە لە بابوباپیرانمانەوە مابوویەوە، بابوباپیرانمان لەو شتانەدا ژیابوون، لە سەردەمی ئێمەدا شتێکی بە میرات ماوە، لە ڕێگەی ورتکە و پرتکەیەوە هەوڵی ژیاندنی دەدرا. قیتمیر چاوی بەوانەش کەوت کە لە ڕێگەی ورتکە و پرتکەی ئەو بابەتەوە دەژیان، تەنانەت ئەوەش هۆشبەرانە بوو، بەڵێ لە کەوانەیەکدا ئەم شتە دەڵێم؛ تەنانەت ئەویش لەهۆشبەرانە بوو.

دواتر زانستە دونیایەکان، زانستە ئەرێنیەکان، ئەمانە بە تەواوی خرانە دەرەوەی دین.

نە پەیوەندیان بە تەکیە و خانەقا و دەروێشایەتیەوە مایەوە، نە پەیوەندیان بە ژیانی دڵ و ڕۆح، نە بە  ژیانی نهێنی و شاراوە و پەنهانیەکانەوە مایەوە، نە پەیوەندیان بە زانستە ئیسلامیەکانەوە مایەوە، نە پەیوەندیان بە ئیمان بە خوداوە مایەوە.

یەکێک لە ٣ پایە سەرەکیەکە بە تەواوی توشی دابڕاندن کرا، چەند سەدەیە بەم شێوەیەیە؟ لە سەدەی پێنجهەمەوە بەم شێوەیەیە.

لە چەند سەردەمێکی جیاوازدا هەوڵی بوژاندنەوەی ئەمە دراوە، چەشنی ئەوانەی مەساجی دڵیان بۆ دەکرێت و هەوڵی بوژاندنەوەیان دەدرێت. لە ڕاستیدا دڵەکە توشی وەستان بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی مێشکەکە توشی مردن نەبووە، وتوویانە ” با زۆری لێبکەین، بەڵکە زیندوو ببێتەوە!”.

تۆزێک زیندوویان کردۆتەوە، هەربۆیە فاتیح- جێگەی بەهەشت بێت- لە ئاسیاوە عەلی کوشچو بانگ دەکاتەوە و دەیهێنێتەوە، دەیهێنێتەوە هەتا شتێکی لێوە فێرببن و کەسانێکی تریش بۆ هەمان مەبەست بانگهێشت دەکات.

 بەڵام ئاوابوونی ئەم بابەتە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە سەدەی پێنجهەمەوە دەستی پێکردووە. واتە نزیکی هەزار ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، کە ئەم وەستانە ڕوویداوە.

هەربۆیە پێش هەزار ساڵ، ٣ پایەی گرنگی حەقیقەتی ئیسلام یەکتریان تەڵاقداوە.

یەکەم ڕێساکانی بوون کە بناغەی زانستە ئەرێنیەکان دادەمەزرێنێت، دووەم ئەو بابەتانەی بەسەر ژیانی دڵ و ڕۆحدا دەڕوانن، هەروەها ئەو بابەتانەی کە مەدرەسە و حوجرەکان لە خۆیان گرتبوو لە زانستە ئیسلامیەکان، ئەمانە بە سێ تەڵاقەکە یەکتریان تەڵاق داوە.

دواتر دەستیان بە دەسکی دەرگاگەلێکی ترەوە گرتووە، هەندێک جار پەنایان بۆ کانت بردووە، هەندێک جاریش پەنایان بۆ دیکارت بردووە، هەندێک جاریش پەنایان بۆ پاسکاڵ بردووە، هەندێک جاریش پەنایان بۆ کەسانی تر بردووە، هەندێک جاریش گەڕاونەتە دواوە و هەتا لای ئەرستۆ ڕۆشتوون و پەنایان بۆ ئەویش بردووە. دواتر لە بەرامبەر خوێندنگەی مەشائیەکاندا پەنایان بۆ خوێندنگەی ئیشراقیەکان بردووە! دواتر پەنایان بۆ ئەفلاتون بردووە، پەنایان بۆ سوقرات بردووە، پەنایان بۆ ئەم و ئەو بردووە…

هەربۆیە خوێندنگەکان هەستاون بە کوشتنی شتێک، تەکیە و خانەقاکانیش هەستاون بە کوشتنی شتێکی تر، مەدرەسە و حوجرەکانیش شتێکی تریان کوشتووە، من بەمە دەڵێم تەڵاقدانی یەکتری بە سێ تەڵاقەکە.

شتێکی تر وەک سوعبەت دەڵێم لێرەدا: دوای ئەوەی ئەم هەموو هاوسەرەی تر، وابزانم ئیمکان و کاتی ئەوە هاتووە کە گەڕانەوە بۆ هاوسەرە کۆنەکان دەست پێبکات،  کاتی ئەوە هاتووە ئەم سێ کوچکە و ڕوکنە بێنەوە پاڵ یەکتر. ماوەی نۆ سەدەیە دەرگایەک نەما لێینەدەین و دەسکی دەرگایەک نەما دەستی پێوەنەگرین. ٥٠ جار هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەرانی تر ئەنجامدرا، دەڵێم بۆ خاتری خودا ئیتر بەسە با وازبێنین لەوەی هاوسەری تر بدۆزینەوە، وەرن با لە ڕێگەی پێکەوە گرێدانی ئەم سێ کوچکە و ڕوکنە سەرەکیە، دەست بکەینەوە بەوەی چادر و تەلار و بینای خۆمان دروست بکەین.

ستاتیک و سەکۆی ئەم کارەش لەلایەن پێغەمبەری خوداوە لێدراوە، لەلایەن پێشینە چاکەکانەوە پارێزراوە، کاڵایان بە گوێرەی ئەو قەد و باڵایە بڕیوە، با ئێمەش هەوڵی ئەوە بدەین بیگیڕێنەوە بۆ جوانیەکەی جارانی؛ بە پشتیوانی و کۆمەی خودا…

 

 

تەواویەتی بابەتەکە وابەستەی ئەمەیە…

ئەو ڕێگایەی ڕێبازی تەسەوفی پێدا دەڕوات، لە بناغەوە بە زانینی فەرمانەکانی دینی ڕەوانی ئیسلامدا تێدەپەڕێت، ئەوەی بە سۆفێتی ناو دەبرێت.

حەزرەتی پیریش کاتێک گوزارشت لەم بابەتە دەکات” مادام ژیانی جسمانی و ئاژەڵی بەم شێوەیەیە، کەواتە لە ژیانی ئاژەڵی دەربچۆ و واز لە ژیانی جەستەیی بهێنە، بەرەو ژیانی دڵ و ڕۆح بەرز ببەوە”.

 

مرۆڤ ڕۆحێکی ئاژەڵی هەیە، تەنانەت لەو کاتەی خەوتوشین، ئەو خێمەی خۆی هەڵداوە و بەجێمان ناهێڵێت، بەڵام ڕۆحی مرۆڤانەی ئێمە، وەک ئەوەی لە جیهانی بەرزەخدا بسوڕێتەوە، خەریکی سوڕانەوەیە. هەر ئەویشە کە دەچێتە ناو جیهانی خەوەکانەوە.

” لە ژیانی ئاژەڵی دەربچۆ، واز لە ژیانی جسمانیەت بهێنە، بەرەو پلەکانی ڕۆح و دڵ بەرز ببەوە”.

ئەمە هەنگاوی یەکەمە، بەرز بوونەوە بەرەو پلەکانی ژیانی دڵ و ڕۆح،  کاتێک بەرەو ئەو پلانەی بەرز دەبیتەوە، لە ناختدا تامەزرۆییەک پەیدا دەبێت، چونکە لەو کاتەدا لە دوورەوە، گورزەی تیشکی نوێ و بریسکانەوەیان دەبینی، گورزەی نوێی تیشکەکان بەدیدەکەیت، ئەوانیش گورزەی تیشکەکانی پلەی نهێنی”سر”، کاتێک گەشتنە ئەو ئاسۆیەش لەوێوە دەست دەکەن بە تەماشاکردنی گورزەی تیشکەکانی پلەی شاراوە”خفی”، ئەوەش ئاسۆی سیفاتەکانە، کاتێک گەشتنە ئەویش، حەقیقەتی بەحتی جەنابی حەق –ئیدی هەرچۆنێک بێت –  دەبینن کە دارای درک پێبردن نیە و لەوێدا مەست و سەرخۆش دەبن، دەڵێت” تۆ بڵێی بتوانین ئەویش ببینین” بەم پلەیەش دەوترێت پەنهان”اخفی”.

لێرەدا بە ئیسمی تفضیل هاتووە، واتە شاراوەتر لە شاراوە، بە شێوەیەک کە قابیلی درک پێبردن نیە، ئەم دەستەواژەیە شەمسەدین گیونئالتای بەکاری دەهێنێت، لە کتێبی فەلسەفەی ئولا، لە گۆتەوە وەریگرتووە.

دەستەواژەکەش “بوونی بێ هاوتای ئەو دارای درک پێبردن نیە”.

درک بردن بە زاتی “الباری” شتێک نیە مومکین بێت، هەروەها ڕوونکردنەوە موبارەکەکەی تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیش لەسەر ئەو بابەتە دەوەستێت” ڕێساکانی بوون یەکە بە یەکە شیتەڵ بکەن،  وەک هەلاجێک شیتەڵیان بکەنەوە، بەڵام کاتێک دێنە سەر تێبینی زاتی ئیلاهی ئەو، لەوێدا پێویست بە وەستان ناکات و زیاتر مەڕۆن. چونکە توانستی درک پێبردنی مرۆڤەکان، هێزێکی وەهای نیە درکی پێببات و لە چوارچێوەیەکدا سنورداری بکات”.

بەڵام لە ڕێگەی ئەو شاکارانەی پشانی داوە و هێناویەتیە بوونەوە، لە ڕێگەی ڕوونکردنەوە بێ خەوشەکانیەوە، لە ڕێگەی موعجیزەی پێغەمبەرەکەیەوە، لە ڕێگەی کەراماتی وەلیەکانەوە، لە ڕێگەی ئەوەی وەک مرۆڤ ئەفراندونی، بە شێوەیەک گوزارشت لە خۆی دەکات، ئیدی لەسەرو ئەو ڕوونکردنەوەوە ڕوونکردنەوەیەکی تر بوونی نیە.

هەربۆیە بەرامبەر ئەو بەڕێز ببن و مەڵێن دەی با بشتبینین؛ بینینی ئەو بە تەواوەتی لە قەدپاڵەکانی هەینیدا دەبێت، وابەستەی چوونە ناو بەهەشتە، جەنابی حەق ئێمەش بەو لوتفەی خۆی شەرەفمەند بکات.

لێرەشدا لە کەوانەیەکدا قسەیەک دەکەم: ئێمە لە ڕێگەی “تێڕوانین لە جەنابی حەق لە قەد پاڵەکانی هەینیدا” مەبەستمان لەوەیە کە لە بەهەشتدا جەنابی حەق دەبینین. لە دونیادا مومکین نیە مرۆڤ بتوانێت بیبینێت و درکی پێببات لە چوارچێوەیەکدا. کەواتە پێویستی بە ئاسۆیەکی وەها بەرزە، کە تەنیا لە قەد پاڵەکانی بەهەشتدا بەوێ دەگات. لەوێدا دڵی مرۆڤ بە تەواوی وەک ئاوێنەیەکی ئاوەڵا بووی لیدێت. هەرکەسیش بە گوێرەی کرانەوەی دڵی خۆی، لە جەنابی حەق دەڕوانێت چەشنی ئەوەی لە مانگی چواردە دەڕوانێت، واتە بەو شێوەیەی لەسەر ئاوێنەکەی عەکس دەبێتەوە لێی دەڕوانێت، بەڵام سەردارمان بە چەمکی لێکچواندن(تشبیه) گوزارشتی لەم بابەتە کردووە لە فەرمودەکەیدا، ئاماژە بەوە دەکات کە ملیارەها مرۆڤ تەماشای دەکەن، بەڵام قەرەباڵغی مرۆڤەکان کارێکی وەها ناکات کە یەکێکیان نەتوانێت تەماشای بکات، چەشنی مانگی چواردە   کە لە ئاسۆدا بەدی دەکرێت، تەماشای دەکەن”.

لێرەدا مانگی چواردە چەمکێکی لێکچواندنە بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی بابەتەکەیە، ئەگەرنا – حاشا – جەنابی حەق وەک مانگی چواردە نیە، خۆر نیە، تەنانەت  وەک هەزار خۆریش نیە، وەک یەک ترلیۆن خۆریش نیە.

ئەو بینینەش لەوێدا سێبەری سێبەری سێبەری نوری ئەوە، گەر ئەمە ڕووبدات بەو شێوەیە دەبێت.

هەربۆیە لە بابەتی تەماشاکردنی ئەو لە قەد پاڵەکانی هەنیدا، پەیوەندی بە گەشتنە بە ئاسۆیەکی دیاریکراوەوە هەیە، واتە لە ڕووی نزیکبوونەوە لە پلانی سێبەری ئەو قَابَ قَوْسَيْنِ ، واتە ئەو خاڵەی دەکەوێتە نێوان وجوب(پێویست) و ئیمکانەوە، واتە ئەو خاڵەی جیهانی فانی بوون لە جیهانی مانەوە “بقاء” جیا دەکاتەوە…

مرۆڤێک کە گەشتبێتە ئەو  خاڵە، هێندەی ئەو ڕادەیەی کە دڵی ئاوەڵا دەبێت – بە شێوەیەک کە توانای درک پێبردنێکی بەرز دەبێت – لەوێدا تەماشای جەنابی حەق دەکات.

هەروەها وەک ئەوەی ئەهلی لێکۆڵینەوەش گوزارشتیان لەم بابەتە کردووە، کاتێک تەماشای جەنابی حەقیان کردووە، ئیدی نیعمەتەکانی بەهەشتیان لەبەرچاو نامێنێت.

لە قورئانی کەریمیشدا لە زۆر شوێندا باسی بەهەشتی کردووە، لەسەر بابەتەکەی تریان زۆر ناوەستێت، چونکە ئەوەی تریان دارای درک پێبردن نیە، هەربۆیە باس لە حۆری و غیلمان و کۆشک و تەلار و ڤیلاکانی دەکات، باس لە ڕووبارەکانی و جۆری ڕووبارەکانی دەکرێت، لەسەر قەنەفەی بەرامبەر یەک دانراو دادەنیشن و باسی ڕووداوەکانی دونیا دەکەن، واتە باسی ئەو شتانەی دەکات کە مرۆڤ بە لایەوە خۆشەوە و لە هۆشی خۆی دەبات، گەرچی ئەم چێژ و لەزەتانە لە ڕووی چێژ و لەزەتی دونیایەوە ساتێکی هێندەی هەزاران ساڵی چێژ و لەزەتە دونیایەکانە.

بەڵام کاتێک تەماشای زاتی ئولوهیەت دەکەن، لە ڕۆژێکی هەینیدا ئەمە ڕوو دەدات، هەربۆیە لە زاراوەناسی خۆماندا بە پێویستی دەزانین بە قەد پاڵەکانی هەینی ناوی ببەین.

لە قەد پاڵەکانی هەینیدا ئەم تەماشاکردنە ڕوو دەدات، فَيَنْسَوْنَ النَّعِيمَ إِذَا رَأَوْهُ

کاتێک ئەو دەبینن نیعمەتەکانی بەهەشت لەبیر دەکەن، لەوێدا نەقد لە جەماعەتی موعتەزیلەش دەگیرێت کە نکوڵی لەوە دەکەن مرۆڤ بتوانێت جەنابی حەق ببینێت.

فَيَا خُسْرَانَ أَهْلَ اْلاِعْتِزَالِ…

زەرەرەومەندی بۆ ئێوە ئەی ئەهلی موعتەزیلە…

دۆڕان و لە دەستدان بۆ ئێوە…

لە کتێبی  بدء الأمالي ئەمە بە هۆنراوە وتراوە.

کەواتە ئەوێ ئاڕاستەخانەیەکی لەو شێوەیەیە.

قەد پاڵەکانی هەینی چەشنی ئاڕاستەخانەیەکی وەهای لێدێت، ئەوەی لەم دونیا دارای درک پێبردن نیە، لەوێ هەرکەسە و بە گوێرەی توانستی خۆی تەماشای دەکات.

جەنابی حەق بەو شەرەفە شەرەفمەندمان بکات.

اَللَّهُمَّ أَجِرْنَا وَخَلِّصْنَا وَنَجِّنَا مِنَ النَّارِ، وَأَدْخِلْنَا الْجَنَّةَ مَعَ اْلأَبْرَارِ، بِشَفَاعَةِ وَبِفَيْضِ وَبِبَرَكَةِ وَبِإِرْشَادِ سَيِّدِنَا وَسَنَدِنَا مُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ تَعَالَى عَلَيْهِ وَسَلَّمَ

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Show More
Back to top button