هەواڵ

کۆتا گەشتی خانەوادەی مادەن لە دەریای ئیجەدا کرایە کورتە فیلم

 

تراژیدیای گیانلەدەستدانی خانەوادەی مادەن کە ساڵێک پێش ئێستا لە دەست ستەم و زۆردارییەکانی ڕژێمەکەی ئێردۆغان هەڵهاتن و لە دەریای ئیجەدا خنکان، کرایە کورتە فیلم. حوسەین مادەن مامۆستای وانەی فیزیا و نور مادەنی هاوسەری کە مامۆستای باخچەی ساوانبوو، لەگەڵ سێ منداڵیان ساڵێک پێش ئێستا لە مانگی تشرینی دووەمدا لە تورکیا هەڵهاتن و بەرەو دوورگەی میدیلی لە یۆنان بەڕێکەوتن، بەڵام لە ڕێگەدا بەلەمەکەیان نقوم بوو. ماوەی چەند ڕۆژێک هیچ هەواڵێک لە بارەیانەوە نەزانرا، بەڵام دواتر تەرمە بێگیانەکانی سێ کەسیان لە کەنار دەریای لێسڤۆس دۆزرایەوە.

ئەو دوو مامۆستا خاوەنی سێ منداڵ بوون بە ناوەکانی نادیرە تەمەن (١٣ ساڵ) و نور تەمەن (١٠ ساڵ) و فەریدون تەمەن (٧ ساڵ). ئەو خانەوادەیە ویستیان بە پێی ئەو توانایانەی کە لە بەردەستیاندایە لە دەست ستەم و زۆردارییەکانی حکومەتی تورکیا هەڵبێن لە ڕێگەی یۆنانەوە بە وڵاتانی دیکە بگەن، بەڵام هەموویان لە دەریای ئیجەدا گیانیان لەدەستدا. تەرمی سێ ئەندامی خانەوادەی مادەن دوزرایەوە و لە گۆڕستانی کۆچبەران لە دوورگەکەدا بەخاک سپێردران، بەڵام هەتا ئێستا تەرمی دوو ئەندامەکەی دیکەی خانەوادەکە نەدۆزراوەتەوە.

تراژیدیای گیان لە دەستدانی ئەندامانی ئەو خانەوادەیە کراوەتە کورتە فیلمێک و لە زاری فەریدونی تەمەن ٧ ساڵانەوە ڕووداوەکە دەگێڕدرێتەوە.

 

 

سەرچاوە:  http://www.tr724.com/maden-ailesinin-egedeki-son-yolculuklari-kisa-film-oldu/

Show More
Back to top button