هەواڵ

کچە خوێندکارێکی خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت یەکەمی ئەفغانستانە

تەهمینە عەبدولسەبور پایەندە کچە خوێندکارێکی خوێندنگەی دواناوەندی چاغ، بە بەدەستهێنانی ٣٥٣.٤٤٦ نمرە لە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ئەو وڵاتەدا، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

لە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ئەمساڵی وڵاتی ئەفغانستاندا ١٢٨ هەزار و ٦٤٥ خوێندکار بەشداریان کرد و ٤٣٥ خوێندکاری خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەتیش، توانیان نمرەی چوونە ناو زانکۆ بەدەست بهێنن.

ڕێژەی دەرچوونی خوێندکارانی خوێندنگە دوا ناوەندیەکانی بزاڤی خزمەت لە وڵات ئەفغانستان ٩٩.٧٧ و، لە پاڵ ئەوەی لەسەر ئاستی هەموو خوێندنگەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هەریەک لە پلەی یەکەم و هەشتەم و نۆهەمی ١٠ خوێندکاری یەکەمی ئەو وڵاتەشی بەدەستهێناوە.

 

ئەو خوێندنگەیەی فشاری حکومەتی لەسەر بوو، یەکەمی بێ ڕکابەرە

خوێندنگەی دواناوەندی شبیرگانی نمونەیش کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتی تورکیا و ئەفغانستانەوە هێرشی کرایە سەر، بەڵام لەسەر ئاستی ناوچەی شبیرگان یەکەمی بێ ڕکابەرە. خوێندکارەکانی ئەم خوێندنگەیە لەسەر ئاستی ١٠ خوێندکاری یەکەمی شارەکەی خۆیان هەریەک لە پلەی ٢،٣،٤،٥،٦،٧،٨،٩ بەدەستهێنا.

تەهمینە عەبدولسەبور لە لێدوانێکدا بۆ مێدیاکانی وڵاتەکەی ئەوەی ڕاگەیاند کەوا زۆر دڵی بە سەرکەوتنەکەی خۆشە و خۆی بە قەرزاری مامۆستاکانی خوێندنگەکەی لە قەڵەمدا. هەروەها ئەوەشی دووپاتکردەوە کە ڕەنج و ماندووبوونێکی زۆری مامۆستاکانی خوێندنگەکەی لە پشت سەرکەوتنەکەوەیەتی.

تەهمینە سەبارەت بەو هێرشەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرایە سەر خوێندنگەی شبیرگان وتی” لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشێکی زۆر نەشیاو و خەمبارکەر کرایە خوێندنگەی شبیرگان. بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی لەو شێوەیە لە کاتی ئەم هێرشەدا، واتایەکی زۆر گرنگی هەیە”.

خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە وڵاتی ئەفغانستان، ماوەی ٢٣ ساڵە خزمەتی بواری پەروەردەی ئەو وڵاتە دەکەن. ئێستا حکومەتی تورکیا هەوڵ دەدات دەستبگرێت بەسەر ١٢ خوێندنگە و ٣ دەرسخانەی ئەو وڵاتەدا. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر کەسوکاری ئەو خوێندکارانەی لە دژی بڕیاری حکومەتی وڵاتەکەیان و کاربەدەستانی تورکیا لە حەوشەی خوێندنگەکەدا خێمەیان هەڵدابوو. لە ڕووداوەکەدا دایک و باوکی چەند خوێندکارێک بریندار بوون.

 

لێدوانی کچە خوێندکارە یەکەمە:

 

 

سەرچاوە:

http://www.tr724.com/afgan-turk-kiz-lisesi-ogrencisi-tahmine-payende-ulke-birincisi-oldu-okuluma-dokunmayin/

Show More
Back to top button