هەواڵ

کچی ڕفێندراوێک: ئێستا بیر لەوە دەکەمەوە کە ئاخۆ باوکم ئەشکەنجە دراوە یاخود نا

 

لقی ئەستەمبوڵی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی تورکیا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا سەبارەت بە حوسەین گالیب کوچوکئۆزیغیت، کارمەندی پێشووی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا، کە پێشتر لە کارەکەی دوورخرابووەوە و لە ئێستاش بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نازاندرێت.

حوسەین گالیب کوچوکئۆزیغیت لە بەرواری ٢٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ وە بێسەروشوێنە. نورسەنا کوچوکئۆزیغیت و کەسوکاری کوچوکئۆزیغیت لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەشداربوون.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، سەرەتا نورسەنا کوچوکئۆزیغیت لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا دەستی بە قسە کرد و ڕایگەیاند “لە ئێستادا ٥١ ڕۆژ بەسەر بێسەروشوێنبوونی باوکمدا تێدەپەڕێت. ئێمە هەموو ڕێگەیەکمان گرتووەتەبەر بۆ دۆزینەوەی باوکم بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێکمان دەستنەکەوتووە. هیچ بەدواداچوونێکی ئەوتۆ نەکراوە و ئێمە بە هەوڵی خۆمان توانیومانە چەند تۆمارێکی کامێراکانی چاودێریمان دەست بکەوێت. بەڵام هەموو تۆمارانەی دەستمان کەوت هیچ لێکۆڵینەوەیەکی لێنەکرا. چەند مانگێک پێش ئێستا کەسێکی تر بە ناوی گۆکهان گونەش بێسەروشوێن بوو. دوای دۆزینەوە باسی لەو ئەشکەنجانە کرد کە بەرامبەر ئەنجامدرابوو. نامەوێت ئەوە بەسەر باوکیشمدا بێت. ئێستا بەردەوام بیر لەوە دەکەمەوە کە ئاخۆ باوکم ئەشكەنجە دەدرێت یاخود نا. پێشتر زۆر شتم سەبارەت بەو کەسانە بیستووە کە ڕفێندراون. ئەوانە زۆر ترسناکن و جێی قبوڵ کردن نین.”

http://www.samanyoluhaber.com/kacirilan-kucukozyigitin-kizi-su-an-iskence-gorup-gormedigini-dusunuyorum-haberi/1363777/

 

41 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button