هەواڵ

کوبرای 5 ساڵ نەیتوانی بۆ کۆتا جار باوکی ببینێت و گیانی لەدەستدا

کوبرا کوزان تەمەن 5 ساڵ کە ماوەی ساڵێکە وەرەمی شێرپەنجە لە مێشکیدا هەیە، ئەم بەیانیە لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەری وەردەگرت گیانی لەدەستدا.
کوبرا هەمیشە لە کاتی نەخۆشیدا داوای باوکی دەکرد کە لە سەرەتای توشبوونیەوە بە نەخۆشی زیندانی کراوە. هەموو داواکاریەکان لە لایەن خێزانەکەیەوە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە باوکت ببینێت رەتکرایەوە.
لەدوای ئەوەی بارودۆخی کوبرا بەرەو خراپتر دەچوو لەودای ئەوەی لە هۆشخۆی دەچوو ڕێگە درا کە باوکی ببینێت.
کوبرا لە گۆڕستانی کاراجاهامێت دەنێژرێت
کوبرا پێش ئەوەی باوکی ببینێت دەنێژرێت. کوبرا کوزان بەهۆی توشبوونی بە وەرەمی مێشکەوە ئەمڕۆ دوای یەک ساڵ لە ئازار جەشتن بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا. ئەرتوغول کوزانی باوکی لەدوای 15 تەمووزەوە لە زیندانی کاندرا زیندانی کراوە.
خێزانەکەی کوبرا چەندین جار داوای ئەوەیان کردووە کە بتوانێت کوبرا چاوی بە باوکی بکەوێت بەڵام ئەو داوایانە لە لایەن داواکاری گشتیەوە ڕەتکراوەتەوە. هەموو ڕۆژێک بارودۆخی کوبرا بەرەو خراپتر دەچوو. دواتر بەهۆی خراپبوونێکی زۆر لە تەندروستییدا رەوانەی بەشی چاودێری چڕ کرا.
کاتێک باوکی دەستگیرکرا کوبرا تەمەنی 5 مانگ بوو. ئامینەی دایکی چەندین جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە داوای هاوکاری لە هاوڵاتیان و دادگا کردووە بۆ ئەوەی کوبرا بتوانێت چاوی بە باوکی بکەوێت بەڵام هەموو ئەو هەوڵانە بێهودە بوون.
دوای ئەوەی بارودۆخی کوبرا بەرەو خراپبوون چوو وێنەکانی کوبرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیکاندا زۆر بڵاو کرایەوە و بووە جێی ڕەخنەی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە دادگا و وەزارەتی دادی تورکیا کە ڕێگەی نەداوە ئەو منداڵە باوکی ببینێت. بۆیە بەهۆی فشاری هەموو لایەنەکانەوە لە 6ی کانونی دووەمی 2021 ڕێگەدرا بە ئەرتوغول کوزان بۆ ئەوەی منداڵەکەی ببینێت.
لەو کاتانەی کە کوبرا هۆشی هەبوو هەمیشە چاوی لە دەرگا بوو بۆ ئەوەی باوکی ببینێت. بەڵام بەبێ ئەوەی چاوی بە باوکی بکەوێت سەرلەبەیانی گیانی لەدەستدا. کوبرا تەمەن 5 ساڵ لە گۆڕستانی کاراجاهامت دەنێژرێت.

55 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button