هەواڵ

کرغزستان: خوێندنگاکانی خزمەت داناخەین

 

 

دانیار سدیکۆڤ، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆکایەتی کۆماری کرغزستان ڕاگەیاند کە ئەوان خوێندنگاکانی بزاڤی خزمەت داناخەن، کە چەند ساڵێکە خزمەتی پەروەردەیی و فێرکردن بە وڵاتەکەیان دەکەن.

سدیکۆڤ ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەشی ئەو بڕیارەی لە سەردانەکەی بۆ تورکیا و برۆکسلیشدا ڕاگەیاندووە. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سدیکۆڤ باسی لەوە کرد کە ئەو خوێندنگایانە وەک بەشێک لە سیستەمی پەروەردەی وڵاتەکەیان وان و پەروەردەکارەکانیشیان هاوڵاتی وڵاتەکەیانن. ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان ئەو هەڵوێستەیان لە بەرانبەر خوێندنگاکانی بزاڤی خزمەت بە تورکیاش ڕاگەیاندووە و وتیشی: “هیچ هۆکارێک بۆ داخستنی خویندنگاکانی بزاڤی خزمەت لە ئارادا نییە، کە لە هەموو دنیادا کاری پەروەردەیی دەکەن. بۆیە ئەو خوێندنگایانە بەهیچ جۆریک داناخرێن”.

سدیکۆڤ ڕایگەیاند کە لە ئێستادا ١١ هەزار خویندکار لە خوێندنکگاکانی بزاڤی خزمەتدا لە وڵاتەکەیان دەخوێنن و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی وڵاتەکەیان کاری خۆیان دەکەن و هەر بەو جۆرەش بەردەوام دەبن. ڕاشیگەیاند کە :”حکومەتی تورکیا داوای کردووە کە چەند خویندنگایەکی تر لە وڵاتەکەیان بکرێتەوە کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە سەرپەرشتی بکرێن، داواکاریی حکومەتی تورکیاش بۆ ئەو بابەتە هێشتا وەک خۆی ماوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و گفتوگۆی زیاتری لەبارەوە دەکرێت. “

Show More
Back to top button