هەواڵ

کاروباری ئاینی پارەکانی لە بانک ئاسیادا دەخەواند، بەڵام بەو تاوانە خەڵکی تر دەگیرێن

یامور ئاککوڵڵا، بازرگانێکە و پێش ١٧ مانگ لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە گروپەکەی گولەن لە شاری ئەدەنە دەستگیرکراوە، ئەو بەرگری لە خۆی دەکات و دەڵێت، “هێڵی ئاسمانی تورکی سپۆنسەری سەرەکی ئۆڵۆمپیاتی تورکی بووە”.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە ڕۆژنامەی سۆزوجودا بڵاوکراوەتەوە، بازرگانی بەناوبانگی بواری مۆبیلیا بە تۆمەتی سپۆنسەری دامەزراندنی قوتابخانەکانی گولەن بووە لە وڵاتی کۆنگۆ، ئاککوڵڵا ووتی:

“عەبدوڵڵا گویل، ڕایگەیاندبوو کە ئەو لە مووچەی خۆی بڕی ١٠ هەزار یۆرۆی بەخشیوە بوم قوتابخانەیە لە کۆنگۆ. هەروەها پارێزگاری پێشووی شاری ئەدەنەش عەونی جۆش بەشداربوو لە کردنەوەی ئەم قوتابخانەیەدا. دیسان پارێزگاری پێشووتری ئەدەنە ئیلهان ئاتیش وەک بەشێک لە بەرنامەی هاوکاری کۆمەڵایەتی بڕی ٥٤٦ هەزار لیرەی دابین کردبوو بۆ هۆڵەکانی خوێندن. ئەمە لە ڕاپۆرتی MASAKیشدا بڵاوکرابوویەوە.

هێڵی ئاسمانی تورکی سپۆنسەری سەرەکی ئۆڵۆمپیاتی تورکی بووە، وەزارەتی کاروباری ئاینی بودجە و داهاتەکەی دەناردە بانک ئاسیا. بەم هۆیەوە، پێمان وەیە کە ئەم تاوانە، تاوانی ئێمە نییە.”

 

http://www.haberdar.com/gundem/turkce-olimpiyati-nin-ana-sponsoru-thy-diyanet-de-bank-asya-ya-para-yatirdi-h66865.html?mnst=26765

Show More
Back to top button