هەواڵ

کاردانەوەی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە گیانلەدەستدانی 3 منداڵە ساواکە

یەکێتی ئەوروپا، ناڕەزایی دەربڕی سەبارەت بە نەناردنی ئۆتۆمبێل بۆ تەرمی ئەو  3 منداڵەی کە لە دەریای ئیجەدا خنکان. کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕوونی کردەوە کەوا بەڕێوەچونی کاروباری تەرمەکان لەسەر ویستی خێزانەکانیان ڕێزێکە لە ئاست مافی مرۆڤ.

 

ئەو 3 منداڵە لە کاتێکدا لەگەڵ باوکیاندا هەوڵی ڕۆشتنیان داوە بۆ یۆنان، تەرمەکانیان هێنراوەتەوە بۆ شاری بورسە بەڵام شارەوانی بورسە نەیویستووە ئۆتۆمبێل بنێرێت بۆ گواستنەوەی تەرمەکان بەناوی ئەوەی کەوا باوکی منداڵەکان سەر بە جەماعەتی گولەنە.

 

لە کاتی ڕوونکردنەوەی  پرسیارێک لەلایەن کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، کۆمسیۆنەکە روونیکردەوە کەوا لەکاتێکدا کۆمەڵێک کەس هەوڵی ئەوەیان داوە بگەنە یۆنان و دواتر بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە و لە ئەنجامدا 6 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 3 یان منداڵن، هەست بە خەمێکی قوڵ دەکەین بەرامبەر ئەو ڕووداوە. یەکێتی ئەوروپا ئومێدەوارە کەوا کاروباری تەرمەکان بەپێی ویستی خێزانەکانیان بێت.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/abden-3-bebek-tepkisi-ahlakin-geregini-yapin/

Show More
Back to top button