هەواڵ

کاردانەوەی دایک و باوکانی خوێندکارانی کۆلیژەکانی ئەفغانستان: ناتوانن ئێرە داگیر بکەن

 

لە هەواڵی داخستنی یاخود ڕادەستکردنی خوێندنگەکانی سەر بە بزاڤی خزمەت لە ئەفغانستان، دایکان و باوکانی خوێندنگاکان ڕەخنەی توندیان ئاراستەی ئەو دەنگۆیە گرت. هەروەها ڕایەدەگەیەنن کە لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر کاردانەوەیەکی ئەرێنیدا لەکاتی ئۆپەراسیۆن بۆسەر خوێندنگەکان، ئەوا حکومەت خۆی بەرپرسیار دەبیت.

خوێندنگە تورکییەکان کە نزیکەی 23 ساڵە لە ئەفغانستان بەردەوامن لەکارکردن، دایکان و باوکانی خوێندکارەکان لە ئەگەری داخستنی خویندنگەکان یاخود ڕادەستکردنەوەیان، کاردانەوەی جدییان دەبێت. یوسف پێشتون سەرۆکی کۆمیتەی کەسوکاری خوێندکارەکان ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیار وایە بناڵی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی ئەفغانستان بکات و باسی خوێندنگە تورکیەکانی ئەو وڵاتە بکات. پێشتون ئاماژە بەوە دەکات کە کە لە ئەگەری ڕادەستکردنی ئەو خوێندنگایانە بە حکومەتی تورکی، ئەوا کۆمیتەکەیان ڕاگەیەنراوێکیان بەپێی یاسای ئەفغانستان بۆ ڕاگەیەنراوەکان ئامادە کردووە.

 

ڕاگەیەنراوەکەی پوشتین کە بۆ ڕاگەیەنراوەکان بڵاوکردەوە بەم شێوەیەیە:

  1. ئەو بڕیارەی کە حکومەتی ئەفغانی بەرامبەر خوێندنگا تورکییەکان دەری کردووە دژی یاسای دەستورییە و یاسا ئەو بڕیارە ڕەت دەکاتەوە. داوا دەکەین کە بەرپرسانی حکومەت بەرامبەر ئەم بڕیارە بەزوترین کات وەڵام بداتەوە.
  2. بەرامبەر بەردەوامی بەڕێوبەرایەتی خوێدنگاکان و دژی ڕادەستکردنی خوێندنگاکان بە حکومەتی تورکیا و دژی بەسیاسەتکردنی خوێندنگاکان یەک ملیۆن واژۆ کۆکراوەتەوە، دەبێت بەرپرسانی حکومەت ڕەچاوی بڕیاری هاوڵاتیان بکەن.
  3. هاوکاریکردنی خوێندنگاکان بەردەوام دەبێت و ڕیگە نادەین یاری بە هەستی منداڵەکانمان بکرێت.
  4. کۆمیتەی کەسوکاری خوێندکاران بەهەموو شێوەیەک ڕێگری لە هەموو کارێک دەکات کە دژی یاسا ناوخۆی و نیودەوڵەتییەکان بیت و هەموو هەوڵێکی دەزگاکانی هەواڵگری ڕەتدەکەینەوە کە دژی ئەو خوێندنگایانە ئەنجام بدرێت.
  5. دەبێت حکومەتی ئەفغانی ڕێگری بکات لە هەموو کارێک کە دژی ئەو بیانیانە ئەنجام دەدرێت و لەچوارچێوەی یاسادا مامەڵەیان لەگەڵدا بکات. ئەگەر حکومەت کارێکی نایاسایی دژی یاساکانی وڵات ئەنجام بدات، ئەوا ئەنجومەنی کەسوکاری خوێندکاران بڕیاری جددی بەرامبەر حکومەت دەدات و حکومەت بەرپرسیار دەبێت.
  6. ئەگەر سەردانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ زیاند گەیاندنە بەم خوێندنگایانە، ئەوا ئیدانەی ئەو سەردانە دەکەین. ئەم سەردانە بە ئیهانە کردنی خەڵکی ئەفغانستان و پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات ناو دەبەین.
  7. کۆمیتەی کەسوکاری خوێندکارانی لەگەڵ یاساکانی ئەفغانستاندایە و ئامادەیە کە هاوکاری حکومەت بکات بۆ ڕۆشنکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی ئاراستەیان دەکرێت و نامانەوێت لەوە زیاتر ئەم ڕوداوانە زیان بە وڵاتەکەمان بگەیەنێت.
Show More
Back to top button