هەواڵ

کادیرێکی باڵای ئاک پارتی داوای کوشتنی بە کۆمەڵی بزاڤی خزمەت دەکات

جەم کوچوک ڕۆژنامەنوسێکی سەر بە پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکەپە)، لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا داوای کوشتنی بە کۆمەڵی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت دەکات.
کوچوک لە بەرنامەیەکی کەناڵی “تەگەرەتە” کە سەر بە ئاکەپەیە، بە ئاشکرا باسی لەوە کرد، کە پێویستە ئەشکەنجەی زیندانیەکانی بزاڤی خزمەت بدرێت و، کەسوکاریشیان لە دەرەوەی زیندان بکوژرێت.
کوچوک لە بەرنامەکەدا پێشنیاری ئەوەی کرد کە شێوازی ئەشکەنجەی زیندانەکانی ئیسرائیل بەکاربهێنرێت و پاشان وتی” زۆر ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ ئەوەی قسەیان پێ بکرێت.پەتێک دەبەستیت بە قاچیانەوە و بە پەنجەرەیەکدا هەڵیان دەواسی، زۆر تەکنیکی تری ئەشکەنجەدانیش هەیە، بۆ نمونە تەکنیکی خاولی. خاولیەک دەبەستیت بە دەموچاویانەوە و وردە وردە ئاوی پێدا دەکەیت هەتا دەخنکێت. زۆر ڕێگای تریش هەیە بۆ قسە پێکردنیان”.

ڤیدیۆی قسەکانی ئەو دوو کادیرەی ئاک پارتی:

http://www.shaber3.com/cemaatcileri-iskenceyle-sorgula-ve-intihar-susu-ver-haberi/1296045/

Show More
Back to top button