بیروڕاهەواڵ

ڤیدیۆ: کەژاوەی ئازادی لە ڕێگاکانی ئەمەریکادایە!


بە مەبەستی سەرنج ڕاکێشان بۆ ئەو زوڵم و زۆرەی بەرامبەر هاوڵاتیانی تورکیا و بە تایبەت هاوسۆزانی خزمەت ئەنجام دەدرێت، ڕێکخراوی پارێزەرانی تورکیای بێدەنگکراو(Advocates of Silenced Turkey) هەنگاوێکی نوێی هەڵگرت. ڕێکخراوەکە هەڵدەستێت بە دابینکردنی لۆرییەک، کە بۆ ماوەی مانگێک لە ١٠ ویلایەتی ئەمەریکا دەسوڕێتەوە و ئاماژە بەو زوڵم و ناحەقیە دەکات، کە کاربەدەستانی تورکیا بەرامبەر هاوڵاتیانی بێ گوناح ئەنجامی دەدەن.
ڕێکخراوەکە لۆرییەکان لە ژێر ناوی ” لۆری ئازادی” دابین کردووە، کە درێژیەکەی ١٦ مەترە و لە ڕێگەی چەند وێنە و پۆستەرێکەوە، ئاماژە بە زوڵم و ناحەقیەکانی کاربەدەستانی تورکیا دەکرێت.
لە پۆستەرەکاندا ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە تورکیای ئێردۆغاندا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەرە و، دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان وەک شێوازێکی سزادانی لێهاتووە و، پاشان ئاماژە بە چەندین حاڵەتی ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیان دەکرێت.
هەروەها ئاماژە بە زیندانی کردنی ژنان و منداڵانی ساوا کراوە و، هاوکات سەرنجیان بۆ ناوی ئەو ڕۆژنامەنوسە زیندایانە ڕاکێشاوە، کە تەنیا بە هۆی ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانیەوە زیندانی کراون.
ئەم لۆریە کە درێژیەکەی نزیکەی ١٦ مەتر دەبێت، بە درێژایی ڕۆژ لە شوێنە قەرەباڵغەکانی چواردەوری بینای نەتەوەیەکگرتوەکان، مەیدانی تایمز و ناوەندی بازرگانی جیهانی دەسوڕێتەوە و پاشان ڕوو لە ویلایەتەکانی تری ئەمەریکا دەکات.
هەروەها لە ڕێکەوتی ١٠ ی کانونی یەکەمی ڕۆژی سێشەممە کە ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤە، بڕیارە لە هەریەک لە ویلایەتەکانی نیویۆرک، شیکاگۆ، کانساس سیتی، ئۆکلاهۆما، تولسا، ئەتلانتا، بۆستۆن و فیلەدەلفیا مەراسیمی یادکردنەوە ساز بکرێت.
چالاکیەکە هەر لە ویلایەتەکانی ئەمەریکادا کورت ناکرێتەوە و، بڕیارە لە هەریەک لە شارەکانی ئۆتاوا و کیچنەری وڵاتی کەنەداش بەڕێوە بچێت.

Show More
Back to top button