بەشی ڤیدیۆکانهەواڵ

ڤیدیۆ ڕاپۆرت؛ چۆن حکومەتی تورکیا یاسای تیرۆر بۆ لەکەدارکردنی بزاڤی خزمەت بەکاردەهێنێت؟

چۆن حکومەتی تورکیا یاسای تیرۆر بۆ لەکەدارکردنی بزاڤی خزمەت بەکاردەهێنێت؟ وەقفی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی تورکیا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووتەوە سەبارەت بەوەی چۆن حکومەتی تورکیا یاسای تیرۆریزم بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار دەهێنێت. کورتەیەکی ڕاپۆرتەکە لە ماڵپەڕی ڕێکخراوەکە (jwf.org) بڵاوکراوەتەوە و تیشک دەخاتە سەر هەموو ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کە دەکرێنە سەر بزاڤی خزمەت و هەروەها تیشک دەخاتە سەر هەوڵە جیهانییەکانی حکومەتی تورکیا و بەتایبەتی باس لە پێشێلکردنی یاسای مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەکات. ڕاپۆرتەکە بە ناونیشانی (حکومەتی تورکیا یاسای دژە تیرۆر پێشێلدەکات) بڵاوکراوەتەوە و بەپێی تێپەڕبوونی کات باس لە ڕووداوەکانی پێش و دوای کودەتا شکستخواردووەکەی 16ی تەمووزی 2016 دەکات.

Show More
Back to top button