هەواڵ

ڤیدیۆ… پلانی جینۆساید و قڕکردنی جەماعەت لەلایەن ئێردۆغانەوە

ڕەجەب تەییب ئێردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاک پارتی

ڕەشبگیریە بێ ڕەحمانەکانی سەرۆکی گشتی ئاکەپە و سەرۆک کۆمار ‘ڕەجەب تەیب ئێردۆغان’ دوای کودەتای 15ی تەمووز و بەرزبوونەوەی ئاستی دوژمنایەتی و جینۆساید کردنی جەماعەت هیچ ناوەستێت.  ئێردۆغان کە لە کۆنگرەی سەرۆکایەتی شاری ‘کارەمانی’ پارتەکەیدا قسەی کرد، وەک ئەوەی لای کەم بێت هەزاران منداڵ و ژن لە زیندانەکاندان، دانی بەوەدا نا کە “تا کۆتا لایەنگری گولەن لێپێچینەوەی لەگەڵ نەکرێت وازیان لێناهێنن.”

ئێردۆغان هەڕەشە کرد و وتی: “هیچ بەزەییمان نییە، ئەگەر بەزەییمان هەبێت، خۆمان دەگەینە دۆخی بەزەی پێهاتنەوە.”، “تا کۆتا لایەنگری گولەن لەبەردەم دادگادا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت، واز لەم مێگەلە بکوژە ناهێنین.” هەروەها وتی: پەنا دەبەنە بەر کوێ با پەنا بەرن، هەمیشە لە نزیک پشتە ملیان هەست بە هەناسەکانمان دەکەن. مێژوو ئەوانە لە پەڕەکانیدا تۆمار دەکات کە ڕۆحی خۆیان بەرامبەر 1 دۆلار یان 50 هەزار دۆلار دەفرۆشن.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی TR724

 

Show More
Back to top button