بیروڕاهەواڵ

ڤیدیۆ: هاوڵاتیەک ١١ ڕۆژە ڕفێندراوە و هاوسەرەکەی داوای یارمەتی دەکات

 

سالیم زەیبەک کارمەندی پێشووی دەزگای تەکەنەلۆژی و زانست (BTK) بەر لە ١١ ڕۆژ لە شاری ئێدیرنە ڕفێندراوە و هاوسەرەکەی لە ڤیدیۆیەکدا داوای یارمەتی لە کاربەدەستانی تورکیا دەکات.

فاتمە بەتول زەیبەک لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت” ئەمڕۆ ١٠ ڕۆژ بە سەر ڕفاندنی هاوسەرەکەمدا تێپەڕیوە. چەند کەسێکی چەکدار کە خۆیان وەک پۆلیس بە هاوسەرەکەم ناساندووە، هەستاون بە ڕفاندنی. ئێستا نیگەرانی تەندروستی و باری ژیانی مێردەکەمم. داوای یارمەتی لە کاربەدەستان دەکەم، تکایە یارمەتیم بدەن کەوا هاوسەرەکەم بدۆزمەوە”.

سالیم زەیبەک لە ٢١ ی شوباتی مانگی ڕابردوو ڕفێندراوە. زەیبەک لە ئۆتۆمبیلی خۆیدا دەبێت لەگەڵ هاوسەر و منداڵە بچوکەکەی و لە ڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی ترانسپۆرتەرەوە ڕێگایان پێدەگیرێت و ناوبراو لە ئۆتۆمبیلەکەی دادەبەزێنن. پاش ئەوە کەسە چەکدارەکان خۆیان وەک پۆلیس دەناسێنن و ناوبراو دەخەنە ئۆتۆمبیلەکەیانەوە، پاشان هەڕەشە لە هاوسەرەکەی دەکەن و دەڵێن ” گەر بچنە لای پۆلیس، ئیدی جارێکی تر چاوت بە مێردەکەت ناکەوێتەوە”.

هاوسەری ناوبراو ئەمڕۆ چووە بەردەم داواکاری گشتی و سکاڵای یاسایی تۆمار کرد.

فاتمە بەتول زەیبەک لە ڤیدیۆکەیدا دەڵێت:

من فاتمە بەتول زەیبەک، من و هاوسەرەکەم و منداڵەکانم، کاتێک لە ئیستەنبولەوە دەمانویست بڕۆین بۆ شاری ئیدیرنە، لەلایەن ئۆتۆمبیلێکەوە بەردەمی ئۆتۆمبیلەکەیان گرتین.

کاتێک بەردەمیان گرتین، ئۆتۆمبیلەکەمان بە پێچەوانەوەی ڕێگەکەی گرتبوومانە بەر ڕۆشتین و ئەوانیش بەردەوام خۆیان پێدا دەکێشاین، بەو هۆیەوە ئۆتۆمبیلەکەمان وەستا چونکە توشی پێکدادان بووین. دواتر کاتێک لە ئۆتۆمبیلەکە دابەزین گوێمان لە دەنگی چەک بوو، ئێمەش هاوارمان کرد کە چەکمان پێ نیە و منداڵمان لەگەڵدایە، ئەوانیش هاتن و هاوسەرەکەمیان لەسەر زەوی پاڵخست و پاشان بردیان، دواتر پێیان وتین کەوا پۆلیسی مەدەنین و لەگەڵ ئەوەشدا چەکیان پێبوو، منیش وتم بۆ بنکەی پۆلیسی دەبەن؟

لە وەڵامدا وتیان بەڵێ بۆ بنکەی پۆلیسی ئێدیرنەی دەبەین پاشان دەیگوازینەوە بۆ بنکەی پۆلیسی ئیستەنبول، ئیدی لەو ڕۆژەوە هەواڵێکی هاوسەرەکەمم نەبیستۆتەوە، داوای یارمەتی لە کاربەدەستان دەکەم، تکایە هاوسەرەکەم بدۆزنەوە، زۆر نیگەرانی باری تەندروستی و ژیانی هاوسەرەکەمم…

 

Show More
Back to top button