هەواڵ

ڤیدیۆ.. بە کوشتنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتەوە نەوەستان، داوای پارەکانیشیان دەکەن

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا هەریەک لە جەم کچوک و فوئاد ئوغور کە دوو کادیری مێدیای پارتی داد و گەشەپێدانن(ئاکەپە) داوای ئەشکەنجەدانی زیندانیەکان و کوشتنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتیان لە دەرەوەی وڵات کرد، ئەمجارەیان داوای پارەشیان کرد.

کچوک لە بەرنامەی “مێدیا کریتیک” داوای کرد ئەو سزایەی لەلایەن دادگای نیویۆرکەوە بەسەر بانکی هەڵکدا دەسەپینرێت، بە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت ببژێردرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دادگاییکردنی رەزا زەراب و مەهمەت هاکان ئەتیلا یاریدەدەری بەڕێوەبەری بانکی هەڵک لە دادگای نیویۆرک بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئەتیلا لە ٥ تۆمەتدا بڕیاری تاوانباربوونی بۆ دەرکرا.

چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا سزایەکی ماددی چەند ملیار دۆلاری بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت، بە تۆمەتی ئەوەی ئابڵوقەی ئابوری سەر ئێرانی شکاندووە.

ئەمە بەشێکە لە قسەکانی کچوک و ئوغور:

سەرچاوە: ماڵپەڕی TR724

Show More
Back to top button