هەواڵ

ڤیدیۆ.. بانگەشەیەکی نوێ لەسەر کودەتا دەستکردەکە

بانگەشەیەکی نوێ لەسەر کودەتا دەستکردەکە: فڕۆکەیەکی سەربازی پێش ڕۆژێک دەچێتە شوێنی مانەوەی ئێردۆغان

ئەجە سێڤیم ئۆزتورک یەکێک لە ڕۆژنامەنوسەکانی تورکیا، لە میانەی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزۆنی کەناڵی KRT ، ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕۆژێک پێش هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەموز، فڕۆکەیەکی سەربازی دەچێتە شوێنی مانەوەی ڕەجەب تەییب ئێردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا.

بە پێی ئەو بەڵگەیەی ڕۆژنامەنوسەکە بڵاوی کردۆتەوە، فڕۆکەیەکی سەر بە سوپای تورکیا، ڕۆژێک پێش هەوڵی کودەتاکە، بە مەبەستی پاراسینی ئێردۆغان ڕوو لە ناوچەی دەڵەمان دەکات، کە نزیکی شوێنی مانەوەی ئێردۆغان بوو.

ئۆزتورک وتی” جووڵەی فڕۆکەیەکی سوپام بۆ دەرکەوت بەم شێوەیە: فڕۆکەیەک بە ناوی TUAF009 CESNA 650 STATION 7 کە تایبەتە بە هێزەکانی سوپای تورکیا، ڕۆژێک پێش هەوڵی کودەتاکە واتە لە 14 ی تەموزدا، لە ناوچەی دەڵەمان دەنیشێتەوە، ئەم فڕۆکەیە تەنیا لەلایەن 3 فەرماندەی سوپا و سوپاسالارەوە بەکار دەهێنرێت، ئێمە شوێنی مانەوەی هەندێک لە فەرماندەکان دەزانین کەوا لە ئاهەنگ بوون، خاوەنی هۆتێلەکەی ئێردۆغانی لێ دەمایەوە باس لەوە دەکات کە ڕۆژی کودەتاکە ئێردۆغان لە هۆتێل چۆتە دەرەوە و بەرەو ناوچەی ئۆکلوک کەوتۆتە ڕێ، واتە ڕۆژی 14 ی تەموز لە هۆتێلەکە نەماوەتەوە”.

ڕۆژنامەنوسەکە باس لەوە دەکات کە پێویستە بزاندرێت ئەو فەرماندە سەربازیە کێ بووە سەردانی شوێنی مانەوەی ئێردۆغانی کردووە.

ئۆزتورک دواتر دەڵێت” ئێمە شوێنی مانەوەی سوپاسالار و دوو فەرماندەکەی تری سوپا دەزانین لە ڕۆژی پێش کودەتادا، تەنیا یەک فەرماندە دەمێنێتەوە کە شوێنەکەی نەزانراوە. ئەویش عابدین ئوناڵی فەرماندەی هێزە ئاسمانیەکانی تورکیایە.

 

ئەم بانگەشەیە تەواوی قسەکانی ئێردۆغان بە درۆ دەخاتەوە کە باس لەوە دەکات ئاگات لە هەوڵی کودەتاکە نەبووە هەتا شەوی کودەتا.

ئەمە بەشێکە لە قسەکانی ئۆزتورک:

 

Show More
Back to top button