هەواڵ

ڤیدیۆ؛ ساتی بینینەوەی مامۆستایەک و منداڵەکەی پاش ٩ مانگ زیندانیی بوون

مامۆستا موستەفا ئێمرێ کە ٩ مانگ پێش ئێستا لە جۆرجیا دەستگیرکرابوو، دوێنێ ئازاد کرا.

ئەو مامۆستایە کە بەهۆی سکاڵا و بەڵگەکانی ئاکەپەوە لە مانگی ئایاری ٢٠١٧دا لەناکاو ڕفێندربوو، دوێنێ بە کەفالەت ئازادکرا.

ئەو مامۆستایە کە ١٥ ساڵە لە جۆرجیا وانە بە خوێندکارە جۆرجییەکان دەڵێتەوە و سەرەڕای ئەوەی کە ٣ ساڵە بەهۆی بارودۆخی تورکیاوە و تۆمەتبارکردنی بە کودەتا نەیتوانیوە بگەڕیتەوە بۆ تورکیا، لە جۆرجیا دەستگیرکرا و ئەمەش بووە جێی سەرنجی ڕیبیکا هارمس کە ئەندامپەرلەمانێکی ئەڵمانییە لە پەرلەمانی ئەوروپا. هەفتەی پێشوو لە لێدوانێکیدا هارمس باسی دۆسیەکەی موستەفا ئێمرێی کرد و داوای لە حکومەتی جۆرجیا کرد کە ئازدی بکات، دوێنێش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر هەوڵی ئازادکردنەکەی بڵاوکردەوە.، توویتەکەی بەم جۆرەیە:

“هاوڕێی ئەندامپەرلەمانی جۆرجیم (تامار خولۆرداڤا) پێێ ڕاگەیاندم کە موستەفا بە کەفالەت ئازادکراوە. من زۆر دڵخۆشم بەم هەواڵە، بۆ ئەو و خێزانەکەی و بۆ جۆرجیاش.”

شایەنی باسە کە هارمس لەپێناو ڕادەستنەکردنەوەی ئەو مامۆستایە بە تورکیا، لەم چەند مانگەدا جگە لەوەی کە نامەی فەرمی بۆ سەرۆکوەزیران جۆرجیا نارد، خۆشی سەردانی جۆرجیای کرد و چووە زیندان بۆلای مامۆستا موستەفا.

 

 

سەرچاوە: Aktif Haber

Show More
Back to top button