بیروڕا

ژیانی ناو زیندانی علی عوسمان کارەهان خوێندکاری مامۆستا سەعید نوورسی

علی عوسمان کارەهانی 86 ساڵ سەرەڕای خراپی تەندروستی، بەڵام بەتۆمەتی بەڕیوەبردنی گروپی تیرۆرستی زیندانی کرا.

ئەمین فرات لە ڕۆژنامەی یەنی ئاسیا، ڕێپۆرتاژێکی لەگەڵ علی عوسمان کارەهان کە خوێندکاری مامۆستا سەعید نوورسییە، ئەنجامدا. علی عوسمان کارەهانی 86 ساڵ سەرەڕای خراپی تەندروستی، بەڵام بەتۆمەتی بەڕیوەبردنی گروپی تیرۆرستی زیندانی کرا. پێش ئەوەی ئەزادبکرێت، خراوەتە ژوری تاکەکەسییەوە و وەک خۆی دەڵێت “هیچ کاتێک بەهۆی ترسەوە وازم لە کارەکانم نەهێناوە”. هەموو ژیانی لەپێناو پەیامەکانی نووردا تەرخان کردووە و لە پەیامەکاندا وەک “حافز تۆپال” ناوی هاتووە. بەشێک لە ڕێپۆرتاژەکە بەم شێوەیەیە:

لە سالی 1930 لە شارۆچکەی یاڵڤاچی سەر بە شاری ئیسپارتا هاتووتە دونیاوە. 13 خوشک و برا بوون، بەڵام تەنها 4 دانەیان توانیویانە بژین. لەکاتی لەدایکبوونیدا بەهۆی قەڵەوییەوە، دایکی لە کۆتا ساتدا ڕزگاری بووە و خۆشی قاچی سەقەت بووە.

لەبەر ئەوە هەتا 4 ساڵی نەیتوانیوە بڕوات و قسە بکات. دایکی زۆر خەفەتی خواردووە و گریاوە. دوای ئەوەی لە 4 ساڵیدا دەست دەکات بە قسە، لەوکاتەوە کەس نەیتوانیوە بێدەنگی بکات. وەک خۆی دەڵیت کەسێک بووە کە قسەی زۆر کردووە.

علی عوسمان کارەهان ساڵی 1952 بە پەیامەکانی نوور شاد دەبیت. لەگەڵ مامۆستا سەعیددا چەندین جار یەکترییان بینیوە و شەرەفی خوێندکاری مامۆستای پێبەخشراوە. لەسەر داوای مامۆستا سەعید نوورسی، لە شارۆچکەی یالاڤاچ دەست دەکات بە پێگەیاندنی خوێندکار. هەموو تەمەنی لەپێناو پەیامەکانی نوور تەرخان دەکات. ئاڵای پەیامەکانی نوور لە شارۆچکەی یالاڤاچ لە مامۆستا گالیب دەستێنیت و ژیانی خۆی بۆ پەیامەکانی نوور تەرخان دەکات.

دوای خوێندنی سەرەتای، بەهۆی ئەوەی قاچی سەقەت بووە و ناتوانیت بخوێنیت، ناچێت بۆ خوێندنگای ناوەندی و بەشداری کۆرسی قورئان دەکات و قورئانی پیرۆز بەتەواوی لەبەردەکات. دوای ئەوە باپیری پێی دەڵێت “تۆ بوویت بە حافز قورئان، دەبیت بۆ خوێندن بچیت بۆ گوندەکان. دین بە پارە ناکرێت، دەبێت دەست بکەیتەوە بە خوێندن”، بەو شێوەیە دەست دەکات بە خوێندنی ناوەندی.

لە قۆناغی خوێندنیدا چەندین پرسیار لە مێشکیدا کەڵەکە دەبێت. کاک حافز ڕووداوێکی خوێندنگای لەگەڵ مامۆستاکاندا بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە:

“مامۆستاکان لە خوێندنگا دەست دەکەن بە باسکردنی سروشت. وتیان ‘سەیرکەن دایکمان لە سروشتدا ددانی بۆ داناوین، چوار دانە بۆ پێشەوە، چوار پێنج دانەش بۆ دواوە’. منیش وام بیر کردەوە کە دایکم ئەو ددانانەی بۆ داناوم و بەرەو ماڵەوە ڕۆشتم و بە دایکم وت ‘دایکە تۆ چەند جوان بیرتکردووتەوە. مامۆستەکەکەمان وتی کە دایکە سروشت ددانەکانی خستووتە نا دەممانەوە. دایکیشم لە وەڵامدا وتی ‘ڕۆڵەکەم شتی لەو جۆرە دەبێت؟ سەیری ئەم کائیناتە بکە، هەمووی خوای گەورە دروستی کردووە’، منیش وتم ‘سەیری کوێ بکەم دایکە؟’، دایکم وتی ‘سەیری هەموو لایەک بکە، سەیرکە ڕۆڵە گیان هەموو شتێک کە هەیە خوای گەورە دروستی کردووە. توێ گوێ مەدەرە قسەکانی مامۆستا. ددانەکانی دەمی تۆش خودا دروستی کردوون و ڕێکیخستووە. من چۆن دەتوانم ددانت بۆ دروست بکەم و ڕێکی بخەم؟’. ئەم قسانەی دایکم زۆر کاریگەری کردە سەرم و هەندێک شتم بۆ دەرکەوت و لەم خۆم دەپرسییەوە. قسەکانی دایکم هەموو ڕاست بوون”.

 

ناسینی پەیامەکانی نوور

“مامۆستایەکمان پرسی ‘بۆچی دەبێت ڕاستی بزانین و وەڵامی بدەینەوە’. من تێنەگەشتم لە مەبەستی مامۆستا. کاتێک بووم بە مامۆستا، پرسیاری زۆرم لێکرا.  بۆ بێدەنگ کردنی من خوێندکارەکان پرسییان ‘دەڵین مەلائیکەت هەیە، ئێمە ئەگەر نەیانبینین چۆن دەتوانین باوەڕ بکەین؟’. لە بەرامبەر پرسیاری لەم جۆرە، سەرەڕای ئەوەی حافزیش بووم، بەڵام نەمدەتوانی وەڵام بدەمەوە. حافزێک دەتوانێت وەڵام ئەم جۆرە پرسیارانە بداتەوە، بەدڵنیاییەوە نەخێر. چونکە وەڵام دانەوەی ئەم جۆرە پرسیارانە پەیوەستە بە زانستێکی دیاریکراوەوە. منیش بە خوێندکارەکانم دەوت ‘ڕۆژێک بۆتان باس دەکەم’ و لە کۆڵ خۆم دەکردەوە. لە دڵی خۆمدا بە خۆمم دەوت ‘سەیرکە پرسیار لە تۆ دەکەن و داوات لێدەکەن بیسەلمێنیت، بەڵام ناتوانیت وەڵام بدەیتەوە، تۆ ناتوانیت ببیت بە مامۆستا، و بەو شێوەیە لێپێچینەوەم لە خۆم دەکرد. “

“مامۆستا گالیب کەسێک بوو کە وانەی مەدرەسەوی وەرگرتبوو، کەسێکی پێگەیشتوو و خاوەنی دیوانێکیش بوو.  سالی 1938 بەهۆی ڕووداوێکەوە شەهید بووە.

خەلیلی حافز کە پێشتر لە گەلەندۆستەوە هاتبوو مامۆستا نوورسیی دەناسی. کاتێک سەردانی مامۆستا سەعیدی کرد، مامۆستا پێی وتووە کە کەسێک هەیە لە یاڵڤاچ بەناوی حافز گالیپ. لە بەرامبەردا خەلیلی حافز دەڵیت “دەزانم مامۆستا، ڕۆژانی یەکشەممە بۆ پێداویستییەکان سەردانی ئەوێ دەکەین و بینیومانە’. مامۆستا سەعیدیش دەڵیت ‘ڕەنگە گالیپ لەوێ هیچ خزمەتی نەکردبێت. کەس لەوێوە نەهاتووە بۆ ئەوەی بەشداری دەرسەکانمان بکات. لە هەموو شوێنێکەوە هاتوون بەڵام لەو شوێنەی ئێوەوە تەنها تۆ هاتویت’. دواتر مامۆستا سەعید ‘عەسای موسا’ کە بە پیتی لاتینی نووسراوە دەدات بە خەلیلی حافز و دەڵێت:

“بڕۆ بۆ یالاڤاچ، لەوێ کەس پیتی عەرەبی نازانێت. بڕۆ بۆ ئەوێ و یەکەم کەس کە سەلامت لێدەکات ئەو پەرتوکەی بدەرێ با بیخوێنێتەوە. ئەگەر بەدڵی بوو با لەلای ئەو بمێنێتەوە، ئەگەر بەدڵیشی نەبوو، لێی وەربگرەوە و بیهێنەرەوە”.

خەلیلی حافز دێت بۆ یاڵاڤاچ و بەدوای کەسێکدا دەگەڕیت بۆ ئەوەی پەرتوکەکەی خەڵات بکات. بەڵام بیر دەکاتەوە دەلێت ڕەنگە ئێستا بە تۆمەتی پروپاگەندەی پەیامەکانی نوور دەستگیر بکرێم و بخرێمە زیندانەوە، باشتر وایە بیدەمە مامۆستای ئەو مزگەوتە. منیش ئەوکاتە لەبەر ئەوەی مامۆستای مزگەوتەکە لە مۆڵەت بووە، بەشێوەیەکی کاتی من بووبوم بە مامۆستای مزگەوتەکە. خەلیلی حافیز دوای ئەوەی نوێژی نیوەڕۆی لەدواوەم کردووە، پاشان بەدومدا هاتووە.

هاتە لام و وتی ‘سەلاموعەلەیک ئەی ڕۆڵە بەشەنسەکە’، منیش لە وەڵامدا وتم ‘عەلەیکەسەلام بەڵام سەلام شانسی بۆچییە؟’، ئەویش وتی ‘ ئەوە سەلامی من نییە، سەلامێکی ئەمانەتە’.

منیش پرسیم ‘لەکوێوە هێناوتە ئەم ئەمانەتە؟’، ئەویش وتی ‘لە گەورەترین زانای جیهانەوە’. وتم ئەم زانایە لەکوێیە؟، وتی ‘لە شاخەکان دەژی’.

تا ئەوکاتە هیچ هەواڵیکم لە مامۆستا سەعید نەبوو. ئەو ماوەیە هەوڵم دەدا ڕێگایەک بدۆزمەوە. بیرم کردەوە و وتم ڕەنگە ئەو وەڵامانەی بەدوایدا دەگەڕێم لەم پەرتوکەدا هەبێت.

پێی وتم ئەو زاتە ناوی سەعید نورسییە. منیش وتم ‘هاوڕێی شێخ سەعید کە یاخی بووبوو؟ لەبەر ئەوەی هەوڵی یاخی بوون بدات لە شاخ دەژی؟

وتی ‘نا ئەو سەعیدە نییە’، دواتر پەرتوکی عەسای موسای پێدام کە بە لاتینی نووسرابوو پاشان ڕۆشت. دوای خوێندنەوەی پەرتوکەکە، چەند شتێک لە دڵمدا خورپەی کرد. وتم ئەم پەرتوکە شتێکی تێدایە و دووبارە و دووبارە خوێندمەوە.

ناونیشان و ناوی ئەو کەسەشم وەرنەگرت کە پەرتوکەکەم لێوەرگرتبوو، بەڵام دوای ماوەیەک دووبارە لەگەڵ خەلیلی حافزدا یەکتریمان بینییەوە.

لێی پرسیم کە خوێندومەتەوە یاخود نا، منیش وتم ‘ زۆرم بەدڵ بوو’، دواتر شتێک لە دڵمدا دروست بوو.

لێم پرسی ئایا پەرتوکی دیکەشی هەیە؟ وتی ‘بەڵێ بەدڵنییایەوە’. زۆر دڵم بەم وەڵامە خۆش بوو.

 

سەرچاوە:

http://www.shaber3.com/86-yasinda-zindana-atilan-ali-osman-karahan-neler-yasadi-haberi/1308593/

Show More
Back to top button