گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

ژیانی داوێنپاکانە!

کورتە وتار: ژیانی داوێنپاکانە!

 

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ژیانی موسوڵمانانە زۆر سەخت بووە، بەڵام لە ناو ئەم سەختیەشدا ڕێگاکانی ڕۆشتن بەرەو خودا و بوونە دۆستی خودا ئاسان بووە. با لە ڕووی بیرکاریەوە عەرزتان بکەم:

لە ماڵی خۆتان هاتنە دەرەوە، کاتێک دەچن بۆ خوێندنگە و زانکۆ و شوێنی کارتان، لە سەد شوێن توشی ئەوە بوون کە کاری حەرام ئەنجام بدەن، لە شوێنێکی وەهادا ژیان بەسەر دەبەن لەگەڵ هەر هەنگاوێکتاندا، تەڵەیەکی گوناحتان بۆ دانراوە و ئامادەیە پێوەتان بدات، بەڵام ئێوە بە چەشنی پێشەوامان حەزرەتی یوسف، بە بێ ئەوەی ئاوڕ لە هیچ کام لەم گوناحانە بدەنەوە تێدەپەڕن.

تەنانەت لە ناو ئێوەدا کەسانێکی زۆر بە باشی دەناسم، بە چەشنی حەزرەتی یوسف دەڵێت :

قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ الْجَاهِلِينَ 

پەروەردگارا چوونە ناو زیندان زۆر باشترە لەو شتەی ئەم ژنانە بانگهێشتی منی بۆ دەکەن.

پەروەردگارا لەلایەک هەڕەشەی زیندانم لێدەکەن، لەلایەکی ترەوە بانگهێشتی ئەوەم دەکەن لەگەڵ ژنێکدا زینا و پەیوەندی دروست بکەم.

پەروەردگارا لە بەرامبەر بانگهێشتێکی لەو شێوەیەدا داواکاری من ئەوەیە:

زیندان لە بۆ من شوێنێکی خۆشترە.

قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ

خودایە گەر ئەمانە زیندانیم ناکەن، ئەوا شتێک بکە کەوا من لە فێڵ و تەڵەکە و گەمەی ئەمانە قورتار بکات، قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ

گەر فێڵ و تەڵەکەی ئەمانەم لەسەر هەڵنەگری، أَصْبُ إِلَيْهِنَّ…

ئەگەر هەیە مەیلی ئەو کارە بکەم، واتە مەیلی نەکردووە کارێکی وەها بکات، بەندەی ناوازەی داوێنپاکی مەیلی کارێکی وەهای نەکردووە…

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا سەدان و هەزاران کەس کە خوازیاری بەدەستهێنانی بەهەشتن، ئەوانەی خوازیاری بینینی جوانی و جەمالی خودان، ئەوانەی خوازیاری ڕەزا و ڕەزامەندی پەروەردگارن، ئەوانەی داواکاریی ڕۆنەسانسی گەلەکەیانن، ئەوانەی داواکاری هەستانەوەی گەلی ئیسلامی چەوساوەی ژێر پێکانن کە وەک ئاڵا لە هەر چواردەوری دونیا بشەکێتەوە، ئەوانەی داواکاری سەربەرزکردنەوەی ئەم ئومەتەن، یەکەم مەرجی کەسێکی وەها ئەوەیە بەندەیەکی ناوازەی داوێنپاکی بێت…

مەرجە لە بەرامبەر گوناحەکاندا سەری نەوی نەکات، لە ماڵ هاتیتە دەرەوە و دەڕۆی بۆ شوێنی کار و خوێندنگە و زانکۆکەت، لە سەری هەموو کۆڵانێکدا کۆمەڵێک گوناحی دەموشک بوو چاوەڕێت دەکەن، دەبێت بڵێی پەنا بە خودا دەگرم و بەلایاندا تێبپەڕیت…

دەڵێی  : رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ و بەلایاندا تێدەپەڕیت.

لەو کاتەدا هێندەی ژمارەکانی نێوان دوو جەمسەری زەوی، یاخود هێندەی ئەوەی بە ژمارە نەتوانیت دەریببڕیت، پاداشتی خودایت دەست دەخەن.

تۆ لە ڕێگەی ئەم عیبادەتەوە کە بریتیە لە خۆلادان لە شتە نەرێنیەکان، بە شێوەیەکی ستونی وەها بەرز دەبیتەوە، دەگەیت بە بەرزترینی پلەی  دۆستان و وەلیەکانی خودا.

لەوە دەچێت کەرامەتت لەسەر دەست ڕوو نەدات، ئەوەش ئیحسانێکی جیاوازی پەروەردگارە لەگەڵ دەیکات!

چونکە گەورەترین ئیحسان و چاکەی ئیلاهی کە لەگەڵتدا ئەنجامی دەدات بریتیە لەوەی نەهێڵێت بەندەکانی هەست بە ئیحسانی بکەن.

دەشێت توشی سەرەڕۆیی ببیت، دەشێت بکەویتە ناو ئەوەی خۆتت بە دڵ بێت و لەم ڕێگەیەوە بکەویت…

دەشێت توشی لە خۆبایی بوون ببیت، دەکەویتە ناو لە خۆبایبوون و لە تافی بردنەوەدا توشی دۆڕان دەبیت.

هەر بۆیە گەورەترین ئیحسانی ئیلاهی ئەوەیە نەهێڵێت هەست بە ئیحسانەکانی بکەیت بە سەرتەوە!

ئەوەیە نەهێڵێت بیبیستیتەوە.

ئیدی لەو کاتەدا هیچ گومانت لەوە نەبێت کە دەبیتە گەورەترین وەلی و دۆستی خودا.

لە ڕێگەی خۆ لادان لە گوناح و سەرکەشیەوە دەتوانیت ببیت بە گەورەترین وەلی خودا.

لەم بابەتەدا بەسەرهاتێک دەگێڕنەوە:

کەسێک هەبووە بە ناوی دامات کە کتێبی “ملتقی” ی ڕوونکردۆتەوە، لە ڕۆژێکی کڕێوە و بەفردا کە هەوا تەمومژاوی بووە، کچی پاشایەک ڕێگە ون دەکات و دەچێتە شوێنی ئەو گەنجە کە بە مۆمێکەوە خەریکی خوێندنی وانەیە.

دامات لەو کاتەدا خەریکی ئامادەکردنی کتێبەکەیەتی، جار جارە دەستی دەباتە سەر مۆمەکە و کاتێک دەسوتێت دەیگێڕێتە دواوە،  دەیبات و دەسوتێت و دەیگێڕێتە دواوە، دەیبات و دەیگێڕێتەوە، بەیانی دێت و کچەکە دەبەنەوە، ئەویش ئەم حاڵە سەیرەی گەنجەکە بۆ باوکی دەگێڕێتەوە، باوکیشی گەنجەکە بانگ دەکات و لێی دەپرسێت کە بۆ وایکردووە؟

لە وەڵامدا دەڵێت:

نەفسم جار جارە هانی دەدام، نزغ من نزغ شیطان، وەک چۆن لە قورئانی کەریمدا ئەم دەستەواژەیە بوونی هەیە، دەڵێت کاتێک شەیتان ختوکەی دەدام، منیش دەستم دەبردە سەر ئاگرەکە و بە خۆم دەوت: ئەمە سزای گوێڕایەڵی نەفس و کەوتنە ژێر لاشەوەیە، سزای شوێنکەوتنی لاشە ئەمەیە، گەر بەرگە ەگریت ئەو کارە ئەنجام بدە.

هەتا بەیانی بەو شێوەیە ڕووبەڕووی نەفسم بوومەوە.

 هەتا بەیانی بەو شێوەیە لەگەڵ نەفسمدا دەستمان لە یەخەی  یەکتردا بوو.

پاشاکەش لە وەڵامدا دەڵێت لە ڕاستیدا منیش بە دوای گەنجێکی ناوازە لە داوێنپاکیدا دەگەڕام، هەتا کچەکەمی پێبدەم، ئەمە بەسەرهاتە، لە گێڕانەوە بەسەرهاتدا سەنەد بوونی نیە کەوا لە کێوە گێڕدراوەتەوە.

لە بەسەرهاتدا پیاوی متمانەپێکراو بوونی نیە چونکە بەسەرهاتە و دەگێڕدرێتەوە، بەڵام داوێنپاکی کە لەگەڵ گەنجێتیدا گوڵی خونچە دەردەکات،  لە قەد پاڵەکانی ئێمەشدا بینینی هەزاران کەسی لەو شێوەیە تەنانەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشماندا شتێکی ئەستەم نیە…

 

Show More
Back to top button