هەواڵ

ژیاننامەی مامۆستا گۆکهان کرا بە دۆکیۆمێنتاری

ژیاننامەی مامۆستا گۆکهان کە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا کرا بە دۆکیۆمێنتاری

دوای هەوڵی کودەتا دروستکراوەکەی ١٥ی تەموز، مامۆستا گۆکهان بە هۆی هەواڵ لێدانەوە دەستگیرکرا و پاش ١٣ رۆژ ئەشکەنجەدان لە زینداندا گیانی سپارد. لە ئێستادا ژیاننامەی مامۆستا گۆکهان کراوە بە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری.

ئێرکام ئایتوف لەو دۆکیۆمێنتارییەی ئامادەیکردووە باس لەوە دەکات کە چۆن بە ئەنقەست مامۆستا گۆکهان لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.

مامۆستا گۆکهان لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموز دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ١٣ ڕۆژ بێ ئەوەی هیچ وتەیەکی لێوەربگیرێت ئەشکەنجەدەدرا. لەو ماوەیەدا دوو جار ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. دواجار بەرگەی ئەو مامەڵە خراپەی بەشی دژەتیرۆری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەمبوڵی نەگرت و گیانی لەدەستدا. هەوڵدرا لە گۆڕستانی خائینان بنێژرێت، دواتر بە بیانووی خائینی هیچ مامۆستایەکی ئایینی ئامادە نەبوو نوێژی جەنازەی لەسەر بکات.

پڕۆفیسۆر شەبنەم کۆرور بە پشت بەستن بە بەڵگەنامەکانی نەخۆشخانە پشتڕاستیکردەوە کە مامۆستا گۆکهان بە هۆی ئەو ئەشکەنجە زۆرەوە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و پاشان گیانی لەدەستداوە.

بنەماڵەکەی پاش بانگهێشتکردنیان لە لایەن پزیشکی دادوەری ئەستەمبوڵەوە هەواڵەکەیان زانی. دوای ئەمەش مامەڵەی خراپ لەگەڵ مامۆستا گۆکهان هەر بەردەوام بوو بە جۆرێک بە بنەماڵەکەی ڕاگەندرا کە دەبێت تەرمەکەی لە گۆڕستانی خائینان بنێژرێت. هەروەک چۆن مامۆستا گۆکهان هیچ تاوانێکی نەکردبوو بۆیە یەک وشە لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە. پاش ئەوەی تەرمەکە لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بەرەو کۆنیا بەڕێکەوت، لە شاری کۆنیاش هیچ مامۆستایەکی ئایینی ئامادە نەبوو نوێژی جەنازەی لەسەر بکات.

 

ئابڕووچوونەکە پاش ساڵ و نیوێک ڕوویدا

لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامبوون بۆ ئاشکراکردنی ئەوەی کە مامۆستا گۆکهان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە ئابڕووچوونێک ڕوویدا. مامۆستا گۆکهان کە لە لایەن حوکومەتەکەی ئاکەپەوە گیانی لەدەستدا پاش تێپەڕینی ساڵ و نیوێک بەسەر کۆچی دواییدا لە لایەن هەمان حوکومەتەوە بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچوو پاشان بڕیاردا بگێڕدرێتەوە بۆ سەر کارەکەی. وەزارەتی پەروەردە بە بڕیاری ژمارە ئی٢٥٦١٧٧٦ لە ٧ی شوباتی ٢٠١٨ بڕیارێکی ئاراستەی بەڕێوەبەری قوتابخانە کرد بۆ گەڕانەوەی مامۆستا گۆکهان بۆسەر کارەکەی. بڕیارەکە لە لایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەوە نێردرا بۆ هاوسەری مامۆستا گۆکهان کە ئەویش لە کارەکەی دوورخراوەتەوە. لە بڕیارەکە نوسراوە “ببورە” و پاشان داواکراوە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

 

ئەم ڕووداوە تەنها نمونەیەکی ستەمە

ئێرکان ئایتاڤ نووسەر و ڕۆژمانەنووس ژیاننامەی مامۆستا گۆکهانی کردۆتە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری. ئێرکان لە دۆکیۆمێنتارییەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمە تەنها نمونەیەکە لەو زوڵم و ستەمەی لە دوای ١٥ی تەموزەوە ئەنجام دەدرێت و دەڵێت “دوای ئەوەی لە ١٥ بۆ ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی وەزیر و کوڕی وەزیرەکان بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن و تێوەگلان لە گەندەڵی. ئێردۆغان بزافی خزمەتی بە بەرپرسیار لەم هەنگاوە تۆمەتبارکرد و هەوڵیدا تۆڵەیان لێبکاتەوە. ئەو زوڵم و ستەمەی ئێردۆغان لە دوای ئەو بەروارەوە دەستیپێکرد. لە دوای ئەو هەوڵی کودەتا بێسەروبەرەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ کە وتەی ئێردۆغان ‘لوتفی خودا’ بوو ستەمکارییەکان زۆر ڕوو لە زیادبوون بوو. هەزارەها کەسی بێتاوان ئەشکەنجەدەدران و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ دەکرا، دەستدەگیرا بەسەر موڵک و سەروەت و سامانیاندا و هەموو زوڵم و ستەمێکیان لێدەکرا”.

ئێرکان لە دۆکیۆمێنتارییەکەدا ئاماژەی بەوەداوە “تەنها لە شوباتی ٢٠١٨ لەو ئۆپەراسیۆنانەی بۆ سەر بزافی خزمەت ئەنجامیداوە ٥١ هەزار کەس دەستگیرکراوە. مردنی گومانلێکراو گەیشتۆتە نزیکەی ٢٠٠ کەس. ئەوەی لێرەدا ئاماژەی پێدەکەین دەنها نمونەیەکە لە هەزارەها ستەمی لەو جۆرە”.

 

 

سەرچاوە:AktifHaber

Show More
Back to top button