هەواڵ

ژنێک سەرەڕای نەخۆشی دڵ و شێرپەنجەی مێشک لە تورکیا دەستگیرکرا

 
ئاسلی ئۆزتورک، سەرەڕای هەبوونی نەخۆشی دڵ و شێرپەنجەی مێشک، بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت دوێنێ لە لایەن پۆلیسەوە لە شاری ئوشاک لە تورکیا دەستگیرکرا.
هاوسەرەکەی ئاسلی ئۆزتورک لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
“ئاسلی ئۆزتورکی هاوسەرم دوێنێ لە لایەن پۆلیسەوە لە ئوشاک دەستگیرکرا. هەم نەخۆشی شێرپەنجەی مێشکی هەیە، وە هەم نەخۆشی دڵی هەیە. پزیشکەکان هۆشدارییان داوە سەبارەت بەوەی ڕەنگە لە هەر ساتێکدا تووشی جەڵتەی دڵ ببێت یاخود دڵی ڕابوەستێت. دەترسم ئەو لە زینداندا شتێکی بەسەر بێت، مەترسی گیان لەدەستدانی هەیە”.
Show More
Back to top button