هەواڵ

ژنێکی دووگیان منداڵە ٣ مانگەکەی لە گرتووخانەدا لە دەستدا

 

چەوساندنەوە و ستەم کردن و گرتنەبەری ڕێکاری نایاسایی لە بەرامبەر ژنانی دووگیان و ئەو ژنانەی منداڵی ساوایان هەیە لە دوای ١٥ی تەموزەوە بەردەمی هەیە. خاتوو هانیفە چیفتچی کە ژنێکی دووگیان بوو و مانگێک پێش ئێستا دەستگیر کرا و ڕەوانەی گرتووخانەی عوسمانییە کرا، لە ناو گرتووخانەدا کۆرپە سێ مانگەکەی لەدەستدا.

هانیفە چیفتچی تەمەن ٣٦ ساڵ لە قاوشێکی ١٥ کەسیدا کە پلەی گەرما تێیدا ٤٣ پلە بوو دەمایەوە و لەگەڵ کۆرپەکەی ناو سکیدا هەوڵی دەدا بژی، بەڵام نەیتوانی زۆر بەرگەی هەلومەرجی سەختی ناو زیندان بگرێت و کۆرپەکەی لەدەستدا.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر پارتی هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر ئەو بابەتەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:

“هیچ شوێنێکتان نییە تێیدا بخەون! جارێکی تر دەسەڵات دەستی بە خوێنی منداڵێکی ساوا سوور بوو! سەرەڕای ئەوەی هانیفە چیفتچی لە کاتی دەستگیر کردنیدا دووگیان بوو و خوێنی لێ دەڕۆشت ڕەوانەی گرتووخانە کرا و لە گرتوخانە خوێنبەربوونەکەی هەر بەردەوام بوو. سەرەڕای هەموو هەوڵەکان ئازاد نەکرا و ئەمڕۆ منداڵەکەی لە دەستدا و بە نەشتەرگەری منداڵەکەی لە سکی دەرهێنرا. ئێمە واز لەو بابەتە ناهێنین و بەدواداچوونی بۆ دەکەین”.

 

 

سێ منداڵەکەی چاوەڕێی دایکیان دەکەن

لە لایەکی دیکەوە سێ منداڵەکەی تری هانیفە چیفتچی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی دایکیان دەکەن. بەڵام ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە هانیفە چیفتچی دوای لە نەخۆشخانە دەرکرا ڕەوانەی گرتووخانەی عوسمانییە دەکرێتەوە.

 

http://www.tr724.com/karnindaki-3-aylik-bebegini-cezaevinde-kaybetti-bir-kez-daha-iktidarin-eline-bebek-kani-bulasti/

 

Show More
Back to top button