هەواڵ

ژنێکی دووگیانی دیکە دەستگیر کرا

 

سێرپیل ئۆزمەرمەر ژنێکی دووگیانە بە منداڵێکی ٤ مانگ و دوای ئەوەی ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەم دەستگیر کرا ڕوانەی گرتووخانەی ئیزمیر کرا. سێرپیل ئۆزمەرمەر منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی دیکەی هەیە و ئەویش لە ئێستادا دوور لە دایکی ماوەتەوە.

شایانی باسە پێشتر سەرپیل ئۆزمەرمەر لە ساڵی ٢٠١٦ لە چوارچێوەی بڕیارێکی “بڕیار لە جێگەی یاسا” لە کارەکەی دوورخرایەوە. لە ئێستادا سەرپیل ئۆزمەرمەر لە دۆخێکی مەترسیداردایە بە هۆی دووگیانییەکەیەوە و هـ. ئۆزمەرمەری هاوسەری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بۆڵد مێدیا ڕایگەیاند: “سەرپیل ئۆزمەرمەری هاوسەرم دووگیانە بە منداڵێکی ٤ مانگ و دووگیانییەکەی لە ژێر مەترسیدایە. ئەو لە ساڵی ٢٠١٦ لە کارەکەی دوورخرایەوە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ دا کارەکانی دۆسییەکەی تەواو بوو و دەستگیر کرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا. ئێستا هاوسەرەکەم دووگیانە و جگە لەوەش منداڵێکی بچووکمان هەیە کە پێویستی بە دایکی هەیە. ئەو بارودۆخە کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵەکەمان درووست دەکات.”

 

http://www.samanyoluhaber.com/hamile-bir-kadin-daha-tutuklandi-haberi/1341895/

Show More
Back to top button