هەواڵ

ڕەواییدان ئەشکەنجەش هەر بە تاوانی ئەشكەنجە ئەژمارە

شەبنەم کۆرور فینانجی سەرۆکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی تورکیا، ڕەخنەی لە کاربەدەستانی تورکیا گرت کە هەوڵی شەرعاندنی تاوانی ئەشکەنجەدان دەدەن لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

فینانجی سەبارەت بە گیان لە دەستدانی مامۆستا گۆکهان ئاچککۆلو لە ژێر ئەشکەنجە و  ئاشکرا بوونی بێ تاوانی ناوبراو وتی” ئەشکەنجەدان بە شێوەیەکی ڕەها قەدەغە کراوە، گەر بڵێی “بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆرستیش”، دووبارە هەر بە تاوان ئەژمار دەکرێت و، هەوڵدانتان بۆ شەرعاندنی ئەشکەنجەدان لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆرستیش، هەر بەشێکە لە تاوانی ئەشکەنجەدان”.

داواکاری گشتی ئیستەنبول لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە هۆکاری مردنی مامۆستاکە وتی” ئەو دەنگۆ و بانگەشانەی باس لە مردنی گۆکهان ئاچککۆلو دەکەن لە ژێر ئەشکەنجەدا، بە مەبەستی پڕوپاگەندەی تیرۆرستی ئەنجام دەدرێن و دوورن لە ڕاستیەوە”.

فینانجی وەک ڕەخنە لە قسەکانی داواکاری گشتی وتی” دەڵێت ئەم قسانە بانگەشەی گروپی تیرۆرستین. ماوەی ٣٠ ساڵە هەمان قسە دەبیستینەوە و بێزار بووین لەم قسانە، هەتا کەی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان نادیدە دەگرن. لەم قسانەتان دەتوانم کۆلێکسیۆنێکی بێ کۆتایی بەهانەی گروپی تیرۆرستی دروست بکەم، کە هەموویان چەقۆی خوێناویان تێدابێت”.

فینانجی لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت” ئێوە پێش هەموو شتێک دۆسیەی دەستگیرانەکەی بخەنە ڕوو کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری یەکەمی دەستگیرکردنیدا بە چ هۆیەک بریندار کراوە، لەبەر ئەوەی پزیشکی دادوەریش سەر بە وەزارەتی دادە، چۆن متمانەی ئەوەی پێ بکەین کە مەبەستی شاردنەوەی تاوانباران ڕاپۆرتی ئامادە نەکردووە؟ لیرەدا گومانی بەهێزمان لەبەر دەستدایە، بۆ نمونە هیچ شتێکیان لەسەر خوێنبەر بوونی ناوەکی ناوبراو نەوتووە، با جارێکی تریش دووپاتی بکەمەوە، ئەشکەنجەدان تاوانێکی ڕەهایە، هەوڵدانتان بۆ شەرعاندنی لە ژێر ناوی گروپی تیرۆرستیش، هەر بەشێکە لە تاوانی ئەشکەنجەدان”.

http://www.shaber3.com/iskence-yasak-orgut-diyerek-mesrulastirmak-da-iskence-sucu-kapsaminda-haberi/1300306/

Show More
Back to top button