هەواڵ

ڕێگاکانی پێشێلکردنی مافی ڕادەڕبڕین دەچێتە بەردەم “ئەنجومەنی شورەیی”

هەرچەندە پێشێلکردنی مافەکانی ڕادەڕبڕین و باری نائاسایی و قەیرانی ئابووری گۆڕانی ڕژێم لە ڕۆژەڤیشدا نەمێنێت، بەڵام بەردەوام دەبێت لە دروستکردنی کێشە. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی بەپێی یاسایەک لە سالێ 2013، ئەو سکاڵایانەی تۆمار دەکرێن، ڕەوانەی ئەنجومەنی قەرەبوکردنەوەی مافیکەنای مرۆڤ لە وەزارەتی دادی دەکات. هەروەها ئەو سکاڵایانەی لەلای دادگای دەستووری ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە پێشێلکردنی ماف و دواتر ئەنجامی دەبێت، دووبارە ڕەوانەی ئەو ئەنجومەنە دەکرێت. سکاڵاکە دوای چەند ساڵێک، بە قەرەبوکردنەوەی 200 یاخود 300 لیرەی تورکی کۆتای پێدێت. ئەم ژمارەیە نە ئەو زوڵمەی ڕوویداوە کۆتای پێدێنێت، نە ڕێگری لەو پێشێلکارییانە دەگرێت.

هیلال کۆسە لە ڕۆژنامەی جومهەرییەت، باسی ئەو پێشێلکارییانە دەکات کە سیاسییەکان لە زیدانەکاندا ڕووبەڕووی بونەتەوە.

زیندانیکراو حەسەن ئۆزان لە گرتوخانەی ئێدێرنە نامەیەکە ئاراستەی هاوسەرەکەی مونەوەر ئیلتیمور دەکات، بەڵام لەلایەن ئەنجومەنی خوێندنەوەی نامەکان لە بەرواری 7 ی کانوونی یەکەمی 2007 بڕیاری هەبوونی چەند کێشەیەک دەکات و نامەکە لەناو دەبات. هۆکارەکەیش ئەوەیە کە گوایە هەندێک بوختانی لەخۆ گرتووە کە دەبێتە تۆمەت بۆ کارمەند لە دەزگاکانی حکومەت. کاتێک دادوەری سزادان بڕیارەکەی قبوڵ کرد و سکاڵاکان رەتکرایەوە، دۆسیەکە لە سالی 2008 دا ڕەوانەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی کرا. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی 2016 سکاڵای ئۆزان و هاوشێوەکانی یەکخست و بڕیاری ئەوەی دەرکرد کە پەیڕەوی ناوخۆ پێشێل نەکراوە. ئەنجومەنەکە لە ڕۆژی 25 ی حوزەیرانی 2018 دا بڕیاری دەرکرد. ئۆزان  بەهۆی پێشێلکردنی مافی  هەواڵ ناردنەوە، بڕیار درا کە 300 لیرەی تورکی قەرەبوو بکرێتەوە. لە بڕیارەکەدا هاتووە کە بڕیای گرتووخانەکە سەبارەت بە نامەکە بێبنەما بووە. هەروەها ئۆزان نامەیەکی لە 1 ی ئابی 2007 ئاراستەی هاوسەرەکەی کرد، بەڵام دووبارە بە تۆمەتی پروپاگەندەی گروپی تیرۆرستی و بوختان کردن بۆ هێزی گرتوخانەکە، دەستگیرا بەسەر نامەکەدا. ڕووبەڕووبونەوە یاساییەکەی ئۆزان دوای 11 ئەنجامی هەبوو. ئۆزان لە 25 ی حوزەیرانی 2018 دا بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانییەوە، بڕیاردرا بە 300 لیرەی تورکی قەرەبوو بکرێتەوە.

کەسێکی دیکە بەناوی سێرکان گونگۆر لە گرتوخانەی ماڵاتیا بەهۆی ئەوەی کتێبێکەوە کە ڕێگە نەدرا بەدەستی بگات، سکاڵای تۆمار کرد. بەڵام سکاڵاکە لە 20ی نیسانی 2011 ڕەتکرایەوە. دواتر گونگۆر لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی سکاڵای تۆمار کرد. دادگاکە دۆسیەکەی ڕەوانەی ئەنجومەنی قەرەبوو کرد. گونگۆر لە 5 ی شوباتی 2016 دا سکاڵایەکی لەلای ئەنجومەنەکە تۆمار کرد. کۆمسیۆنەکەش لە بەرواری 8 ی تشرینی دووەمی 2016 بڕیاریدا بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی، بڕیاری قەرەبوی 250 لیرەی تورکی بۆ دەرکرد. گونگۆر دژی کەمی ئەو بڕە پارەیە، سکاڵایەکی تۆمارکرد. دادگای ئەنقەرە لە 23 ئازاری 2017 دا بڕیاری کۆتای خۆی دەرکرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بڕە پارەیەی ئەنجومەنەک بڕیاری لەسەر داوە دروستە و هیچ کێشەیەکیشی لەگەڵ یاساکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپیدا نییە.

لە حاڵەتێکی دیکەدا توران گونان لە گرتوخانەی تەکیرداغ نامەیەکی بۆ هاوڕێکەی نارد. بەشێکی نامەکە لە 13 ی شوباتی 2012 دا بە بیانوی “بێجگە لە زمانی تورکیا نابێت زمانی دیکە بەکار بهێنرێت”، دەستی بەسەرداگیرا. دواتر دادگای تەکیرداغ بڕیارەکەی پەسەند کرد. گونان لە تشرینی دووەمی 2012، لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی سکاڵای تۆمارکرد. دادگاکەش سکاڵاکەی ڕەوانەی ئەنجومەنەکە کرد. دواتر ئەنجومەنەکە بڕیاریدا بە بڕی 300 لیرەی تورکی قەرەبوی گونان بکاتەوە.

 

سەرچاوە: https://ahvalnews2.com/tr/hak-ihlalleri/ifade-ozgurlugu-ihlallerinde-yollar-utanc-komisyonuna-cikiyor

Show More
Back to top button