هەواڵ

ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی بەزمانی کوردی لەسەر ڕفاندنەکانی تورکیا بڵاوکردەوە

ڕێکخراوی (Solidarity with OTHERS) ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی لەسەر رفاندنی زۆرەملێی هاوڵاتیانی لە تورکیا بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت  دیارنەمانە زۆرەملێکان یەکێکە لە پەڵە هەرە تاریکەکان بە تۆماری مافی مرۆڤی تورکیاوە لە ساڵانی هەشتاکانەوە.

راپۆرتەکە تیشکی خستووەتە سەر 25 کەیسی رفاندنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە ساڵی 2016ـەوە.

ڕێکخراوی (Solidarity with OTHERS)، ڕێکخراوێکی ناحکومی نزیک لە بزاڤی خزمەتە و بنکەی سەرەکیی لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە و پشتگیری لە قوربانییەکانی مافی مرۆڤ دەکات لە تورکیا و لە ژێر دروشمی “کەسمان سەلامەت نین ئەگەر ئەوانی دی ستەم بکەن” کار دەکات.

 

دەقی راپۆرتەکە “دیارنەمانی زۆرەملێ: نھێنییەکی دیاری تورکیا” بە زمانی کوردی: https://b2923f8b-dcd2-4bd5-81cd-869a72b88bdf.filesusr.com/ugd/b886b2_8201aecff05842d1be7eff63aeb315e3.pdf

 

شایەنی باسە راپۆرتەکە بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، هۆڵەندی و فەرەنسی بڵاوکراوتەوە.

Show More
Back to top button