هەواڵ

ڕێکخراوی (AST) لە پێناو مافەکانی ژنان چالاکی جۆراوجۆر ڕێکدەخات

 

ڕێکخراوی (Advocates of Silenced turkey)، کە ڕێکخراوێکی مەدەنی بواری مافەکانی مرۆڤە، بە نیازە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە لە ٣٠ شوێنی جیاوازدا چالاکی و خۆپیشاندان لە دژی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان ڕێکبخات.

بە پێی ئیندێکسی گلۆباڵ جێندەر گاپ بۆ ساڵی ٢٠٢٠، تورکیا لە ڕیزبەندی یەکسانی ڕەگەزەکان لە نێو ١٥٣ وڵات لە پلەی ١٣٠ هەمیندایە. لە ساڵی ٢٠٠٥ وە هەتا ئێستا ڕێژەی بەندکردنی ژنان لە تورکیادا بە ڕێژەی لە سەدا ٤٩٤ زیادی کردووە. لە ئێستادا زیاتر لە ٥ هەزار سیاسەتمەداری ژن لە گرتووخانەکاندان. لە تورکیادا بێ گوێدانە ژنانی دووگیان و ئەو ژنانەی منداڵی ساوایان هەیە دەستگیریان دەکەن و لە ئێستادا زیاتر لە ٣ هەزار منداڵ لەگەڵ دایکیاندا لە گرتووخانەکاندا دەمێننەوە.

لەبەر ئەوە ڕێکخراوی (Advocates of Silenced turkey) بە نیازە لە پێناو گەیاندنی دەنگی ئەو ژنانەی لە تورکیادا دەنگیان بە هیچ شوێنێک ناگات چەندین چالاکی جۆراوجۆر و خۆپیشاندان ڕێکبخات. لە ڕۆژی ٨ی ئازار کە ڕۆژی جیهانی ژنانە، ڕێکخراوەکە لە چەندین شاری گەورەی وەک: نیویۆرک، واشینتۆن، شیکاگۆ لە ئەمریکا، تۆرۆنتۆ و ئۆتاوا لە کەنەدا چالاکی و خۆپیشاندان ڕێکبخات.

samanyoluhaber.com/ast-kadinlarin-haklari-icin-meydanlara-iniyor-haberi/1364010/

23 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button