هەواڵ

ڕێکخراوی AFSV ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی ساڵیادی ١٥ی تەموز بڵاوکردەوە

ڕێکخراوی (Alliance for Shared Values) ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزدا بڵاوکردەوە کە لە لایەن ئێردۆغان و حکومەتەکەیەوە وەک لوتفی خوداناو دەبرێت و بووە هۆی ئەوەی ملیۆنان کەس لە لایەن ڕژێمەکەی ئێردۆغانەوە ستەمیان لێ بکرێت.

ڕاگەیەندراوەکە بە زمانی ئینگلیزی و بە ناونیشانی هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکە لە سێیەمین ساڵیادیدابڵاوکرایەوە و ناوەرۆکەکەی بەم شێوەیەیە:

لە ئێستادا سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هەوڵی کودەتای ١٥ی تەموزدا کە بووە هۆی دەسەڵاتێکی زۆر لە دەستی ئێردۆغاندا کۆببێتەوە و تورکیا بەرەو قۆناغێکی زۆرداری قوڵ ببات. لەو ماوەیەدا لە لایەن ڕژێمەکەی ئێردۆغانەوە ڕەشبگیرێک لە دژی دەیان هەزار کەسی بێتاوان دەستی پێکرد. تەنها سەربازەکان و دادوەرەکان و پۆلیسەکان نا، بەڵکو لە هەمان کاتدا مامۆستاکان و پزیشکەکانی و تەنانەت خانمانی ماڵەوەش لەو قۆناغەدا کرانە ئامانج

ڕژێمەکەی ئێردۆغان لەو ماوەیەدا زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی خۆی بە کۆمەڵ سزادا و لەو ماوەیەدا هیچ شتێکیان نەکرد لە پێناو ئاشکراکردنی ڕاستیەکان دەربارەی ئەوەی چی ڕوویدا لە ١٥ی تەموزدا. لەبەر ئەوەی ڕاستییەکان خزمەت بەو ئەجێندایە ناکەن کە ئەو خاوەنییەتی. با بیرتان بهێنینەوە کە هەر کاتێک ڕاستییەکان ئاشکرا ببێت، ١٥ی تەموز وەک گەورەترین شانۆیی سەدەی بیست و یەک کە تێیدا ٢٤٠ هاوڵاتی بە شێوەیەکی تراژیدی و بە ناحەق کوژران دەچێتە مێژووەوە

ئێردۆغان بە هۆی ئەو دەسەڵاتانەوە کە لە ماوەی سەردەمی ڕاگەیاندنی باری نائاساییدا بەدەستی هێنا لە بەکارهێنانی شێوازێکی نامرۆڤانە لە بەرامبەر هاوڵاتیانی خۆی بەردەوامە. ئێمە جارێکی تر داواکارییەکەمان نوێ دەکەینەوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە لایەن ئەنجومەنێکی نێودەوڵەتی سەربەخۆ دەربارەی هەموو شتانەی لە ١٥ی تەموزدا ڕوویاندا. جگە لەوە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین فشارەکانی لەسەر ڕژێمەکەی ئێردۆغان زیاتر بکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ بهێنێت و دادگاکان وەک هۆکارێکی بۆ سزادانی نەیارەکانی بەکار نەهێنێت و ئەو دەیان هەزار کەسە بێتاوانەی بە ناحەق لە گرتووخانەکاندا بەندکراون ئازاد بکرێن. وە هەروەها نزا دەکەین بۆ ئەوەی تورکیا بگەڕێتەوە بۆ سەر ڕێچکەی دیموکراسی خۆی و چیتر خەڵکی تورکیا بەو ترسەوە نەژین کە ئەوان ئامانجی دواتر حکومەتی تورکیا دەبن.”

http://www.shaber3.com/afsvden-15-temmuzun-yildonumunde-basin-aciklamasi-haberi/1328471/

Show More
Back to top button