هەواڵ

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ: لە تورکیادا خواست هەیە لەسەر دروستکردنی ئیمپراتۆریەتێکی ترس

ئێما سینجلای، ڕاپۆرتنوسنی دەزگای چاودێری مافەکانی مرۆڤی تورکیا

پەیامنێری ڕیکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی تورکیا ‘Emma Sinclair Webb’، لە میانەی بەشداری کردنی لە کۆڕی ساڵ رۆژی مافەکانی مرۆڤ لە دیاربەکر، لە بارەی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤەوە لە تورکیادا دوا.

وێب وتی: “لە تورکیادا خستنە ژێر چاودێری، زیندانی کردن، لە کار دوور خستنەوە و قەدەغە کردن هەیە، بەڵام دەتوانین بە کورتی بڵێن ئەم کارانە ناڕەوان. بەتەواوی هەوڵی دروست کردنی ئیمپڕتۆرییەتی ترس دەدرێت”.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەفتەی مافەکانی مرۆڤدا لە دیاربەکر، لقی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە دیاربەکر “İHD”، نوێنەرایەتی دیاربەکری وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا “TİHV” کۆمەڵەی پارێزەرانی دیاربەکر، ژووری دکتۆرانی دیاربەکر بە هاوبەشی لەگەڵ پڕۆژەی مافەکان لە ژێر ناوی ‘مافەکانی مرۆڤ”دا کۆڕێک ڕێکخرا.

دانیشتنی یەکەمی سەرەتای دەست پێکردنی کۆڕبەندەکە لەلایەن سەرۆکی لقی دیاربەکری İHD “ڕاجی بیلیجی”یەوە لە ژێر ناونیشانی “تێڕوانینێک بۆ دوو ساڵی ڕابردوو” بەڕێوەبرا.

 

خستنە ژێر چاودێری، زیندانی کردن و لە کار دوورخستنەوەی ناڕەوا

 

بیلیجی ئاماژەی بەوە دا کە ئەو پێشێلکاریانەی لەگەڵ بە کۆتا هاتنی قۆناغی چارەسەری دەستی پێ کرد، لە قۆناغی شەڕدا قورس بوون و لە کاتی باری نائاساییدا زیاتر بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیووە. “Emma Sinclair Webb” کە پەیامنێری ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤە لە تورکیا  (HRW)،بە ناونیشانی “بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیای 2017دا” وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: “کورتەی پێناسەی ئەم سەردەمە، ناڕەوایەتیە. خستنە ژێر چاودیری، زیندانی کردن، لە کار دوور خستنەوە و قەدەغە کردنە، بەڵام دەتوانین بە کورتی بڵێن ئەم کارانە ناڕەوان. بەتەواوی هەوڵی دروست کردنی ئیمپڕتۆریەتێکی ترس دەدرێت.”

 

نموونەی دەمیرتاش

وێب، تیشک دەخاتە سەر ئەو سکاڵایەی هاوسەرۆکی گشتی HDPی پێ دادگایی دەکرێت و دەڵێت: “کاتێک سەیری دۆسییەکەی دەمیرتاش دەکرێت، دەتوانین لە بار و دۆخی وڵات بگەین.”

 

ئەشکەنجە بووە بە پەیڕەوێکی سیستەماتیکی

 

“ڕەهشان باتەرای سامان” ئەندامی لیژنەی منداڵانی İHD، باسی ئەوەی کرد کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی باری نائاساییدا، پیادەکردنی ئەشکەنجە بە شێوازێکی ڕێکخراو زیادبوونی نیشان داوە.

پارێزەر “موحتەرەم سورێن”، ئەندامی لیژنەی بەندینخانەی لقی دیاربەکری ‘İHD’یە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو زیندانیانەی دژی پشکنینی ڕووت کردنەوە دەوەستنەوە، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبنەوە.

نوێنەری دیاربەکری  TİHV، پارێزەر ‘بارس یاڤوز’یش باسی ئەوەی کرد کە ئەشکەنجە بەڕێژەیەکی جدی بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیووە.

وتەبێژی ‘ HDP’ “ئایهان بیلگێن”یش ئەم وشانەی بەکارهێنا: “دەوڵەت لە کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراو دەترسێت. هەر لەبەر ئەوەیە کە فشار دەخاتە سەر پارتەکەمان و پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن.”

 

کوردین، عەلەوین، هەبوونمان تاوانە

‘ئەگەر لایەنگری ئاکەپە نیت، کەواتە تیرۆریستیت’، “کارەکانمان دەوێتەوە”، یەکێک لە ناوە ناسراوەکانی جوڵانەوەکە دەڵێت: “بوونی من سەلمێنەری ئەوەیە کە لە تورکیادا مافەکانی مرۆڤ نین. لە ڕێی دەست خستنە ناو دادگاکانەوە، هەوڵی کوشتنی ئێمە دەدەن. ئەوەی ئێمە دەیکەین نابەجێ نییە، هەبوونمان تاوانە. کوردین، عەلەوین، لەبەر ئەوەیە ئێمە دوژمنین، ئەگەر سەر بە ئاکەپە نەبین تیرۆرستین.”

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی TR724

Show More
Back to top button