هەواڵ

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پەیامێک ئاراستەی ڕۆژنامەنووسێکی زیندانیکراو دەکات

 

فێلیستی وێب ئەندامی خۆبەخش لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پەیامێکی پشتگیری بۆ ئایشەنوور پاڕلداک ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو بڵاوکردەوە. وێب پەیەمەکە لە ڤیدیۆیەکدا بۆ پاڕڵداک دەخوێنێتەوە و لەلایەن هەژماری  ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە تویتەر بڵاوکرایەوە.

وێب لە نامەکەدا دەڵێت “زیندانیکردنت جێگای سەرسوڕمان و دڵتەنگییە. دەمەوێت بزانیت کە من و ڕێکخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتی لە نزیکەوە چاودێری کەیسەکەت دەکەین و کاردەکەین بەمەبەستی ئازادکردنت. هیوادارم لە ماوەیەکی کەمدا ئازاد بکرێیت و لەنێوان خێزانەکەت و هاوڕێکانتدا بتبینمەوە. تکایە بەهێزبە و لەبیرت نەچێت کە لە بیری ئێمەدایت”.

 


 

لە ڤیدیۆکەدا هاتووە کە ١٥٠ ڕۆژنامەنووس لە تورکیا زیندانی کراون و پاڕڵداک یەکێکە لەو ڕۆژنامەنووسانە.

دادگای ئەنقەرە لە ٢١ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ سزای زیندانی ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەسەر ئایشەنور پارڵداک پەیامنێری پێشووی ڕۆژنامەی زەماندا سەپاند.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/af-orgutu-gonullusu-cezaevindeki-gazeteci-parildak-icin-yazdi-lutfen-guclu-kal-ve-seni-dusundugumuzu-unutma/

Show More
Back to top button