هەواڵ

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەرانی بەرامبەر ڕفاندنی مامۆستاکانی وڵاتی مۆڵدۆڤا دەربڕی

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی بەرامبەر ڕفاندنی ٧ مامۆستای بزاڤی خزمەت دەربڕی، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دەزگای هەواڵگری تورکیا و کاربەدەستانی مۆڵدۆڤاوە دەستگیر کران.

ماری ستروزەرس بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیا سەبارەت بە ڕفاندنی مامۆستاکانی بزاڤی خزمەت وتی” زۆر نیگەرانین لەو ئەگەرانەی ڕووبەڕووی هاوڵاتیە تورکەکان دەبێتەوە”.

ستروزەرس لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی” کاربەدەستانی مۆڵدۆڤا لە ڕێگەی ڕادەستکردنەوەی ئەو هاوڵاتیانەوە هەر بەوەوە نەوەستا کە مافەکانی پێشێلکردن، هەروەها بووە هۆکاری ئەوەی لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا دادگایی بکرێن کە مافەکانی مرۆڤی تێدا پێشێل دەکرێت”.

دەزگای هەواڵگری مۆڵدۆڤاش بە پاساوی ئەوەی ئەو هاوڵاتیانە تورکانە مەترسیان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیان دروست کردووە، بڕیاری ڕادەستکردنەوەی مامۆستاکانیان ڕاگەیاند.

هەرچەندە لە ڕوونکردنەوەکەی دەزگای هەواڵگری مۆڵدۆڤادا ئاماژە بە نەتەوەی هاوڵاتیە ڕفێندراوەکان نەکراوە، بەڵام ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ٧ هاوڵاتیەکە مامۆستای خوێندنگەی ئۆریزۆنت لە وڵاتی مۆڵدۆڤا.

یەکێک لە کەسوکاری ئەو هاوڵاتیانەی دەستگیرکراوە، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەو وڵاتە، ئاماژەی بەوە کرد کە ڕفاندنی مامۆستاکان لەسەر داوای ئەنقەرە بووە.

کاربەدەستانی تورکیاش سەبارەت بە ڕووداوەکە هەتا ئێستا هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

نیک فورمۆس پارێزەری یەکێک لە مامۆستاکان ئاماژە بەوە دەکات کە هەتا ئێستا نازانێت بریگرتەکەی لە کوێیە.

سروزەرس” بڕیاری دەستگیرکردنی هاوڵاتیە تورکەکان لەلایەن کاربەدەستانی مۆڵدۆڤاوە، هاوتەریبە لەگەڵ ڕەفتارە خۆسەپێنەکانی ئێردۆغان کە بەرامبەر هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە دەرەوەی وڵات دەستی پێکردووە”.

یاریدەدەری سەرۆکی پەڕلەمانی مۆڵدۆڤاش نیگەرانی خۆی بەرامبەر ڕفاندنی مامۆستاکان دەربڕی و ئەوەی ڕاگەیاند کە داوای ڕوونکردنەوە لە دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەیان دەکەن.

 

“پەیوەندی بە نۆژەنکردنەوەی تەلاری سەرۆکایەتی کۆمار هەیە؟”

هەندێک لە مێدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەدا کە ڕووداوی ڕفاندنی مامۆستاکان پەیوەندی هەیە بە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری مۆڵدۆڤاوە هەیە کە لەلایەن ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە لە ئەستۆ گیراوە.

ئیگۆر دۆدۆن ئەم دەنگۆیانەی ناو مێدیای وڵاتەکەی ڕەتکردەوە و داوای لە مێدیاکانی وڵاتەکەی کرد کە خۆیان لە هەواڵی چەواشەکارانە بە دوور  بگرن.

جێی وەبیرهێناوەیە لە ساڵی ٢٠٠٩ کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە شاری کیشنێڤی پایتەختی مۆڵدۆڤا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندرا و لەو کاتەوە هەتا ئێستا نۆژەن نەکراوەتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا ئاژانسی ئەنەدۆڵو ڕایگەیاند کەوا ئێردۆغان بڕیاری نۆژەنکردنەوەی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری وڵاتی مۆڵدۆڤای بە بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار دەرکردووە.  

 

http://m2.shaber3.com/moldovanin-yedi-turku-sinir-disi-etme-kararina-af-orgutunden-tepki-haberi-1311544.html

Show More
Back to top button