هەواڵ

ڕێپێوانێک بۆ خانمە زیندانیکراوەکانی تورکیا

 

 

ڕێکخراوە مەدەنیەکانی شاری واشنگتۆنی وڵاتی ئەمەریکا، هەموو ساڵێک چالاکییەک لە ژێر ناوی ڕێپێوانی ژنان(Women’s March) ئەنجام دەدەن و، ئەمساڵیش کۆمەڵێک چالاکوانی وڵاتی تورکیا، بە مەبەستی سەرنج ڕاکێشان بۆ حاڵی خانمە زیندانیەکانی تورکیا، بەشدارییان لە چالاکیەکەدا کرد.
کاربەدەستانی تورکیا، لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦، بە شێوەیەکی سیستەماتیکی دەستیان بە پەیڕەوی سیاسەتی جینۆسایدکردنی هاوسۆزانی خزمەت کردووە و، ژنان و منداڵانی ساواش یەکێکن لە قوربانیەکانی ئەم سیاسەتە.
لە زیندانەکانی تورکیادا، زیاتر لە ١٨ هەزار خانمی باڵاپۆشی هاوسۆزی خزمەت زیندانی کراوە و، لە نێوان ئەو خانمانەشدا نزیکەی هەزار دایک هەیە، کە خۆیان و منداڵەکانیان پێکەوە لە زیندانن.
ڕێکخراوە مەدەنیەکانی شاری واشنگتۆنی ئەمەریکا، وەک نەریتی ساڵانەی خۆیان ڕێپێوانێک بە مەبەستی سەرنج ڕاکێشان بۆ مافی ژنان ساز دەکەن و، ئەمساڵ بەشدارییەکی جیاوازی بە خۆیەوە بینی.
هەندێک لە ڕێکخراوە مەدەنیەکانی وڵاتی تورکیا، کە ئێستا لە وڵاتی ئەمەریکا درێژە بە کارەکانیان دەدەن، لە ڕێگەی دروشم و پانکارتەکانیانەوە، سەرنجی هەموو لایەکیان بۆ دایکان و منداڵانی ساوای ناو زیندانەکانی تورکیا ڕاکێشا.
چالاکوانان لە دروشمەکانیاندا ئاماژەیان بەوەدا، کاربەدەستانی تورکیا بە بێ گوێدانە ژن و منداڵی ساوا، تەواوی ئەو کەسانەی بە نەیاری خۆیان ئەژمار دەکەن، لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە قەتیس دەکەن و، وەک زیندانیەکیش مافەکانیان ڕەچاو ناکەن.

Show More
Back to top button