هەواڵ

ڕیپۆرتاژێکی تەلەڤیزیۆنی لەسەر یەکێک لە خێزانە ئاوارەکان

زوهاڵ، ئەو منداڵەی هەمان ئەو ڕۆژەی کە لە دایکبوو، لەگەڵ دایکی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەدەنەوە دستگیرکرا و برایە زیندانەوە، ئێستا وا تەمەنی ٨ مانگە و لە ئەسینای پایتەختی یۆنان گەورە دەبێت.

دایکی زوهال بە تۆمەتی ئەندامبوون لە بزاڤی خزمەت لە بەرواری ٧ی ئەیلولی ٢٠١٧دا دەسگیرکرا و دواتر پاش سێ مانگ تورکیایان جێهێشت و ئێستا وا ماوەی چەند مانگێکە لە یۆنان دەژین.

ناوەندی ستۆکهۆڵمی Tr724  لە ڕیپۆرتاژیکی لەسەر زوهال ئامادە کردووە و لە دایک و باوک  و خوشک و براکانیشی دوواندووە.

بەتول ئۆزکان، دایکی زوهال باس لەوە دەکات کە ڕۆژێک پێش دەستگیرکردنی زانیاریی هەبووە کە دەستگیر دەکرێت، بۆیە هەموو کەسوکارەکەی کۆکردووەتەوە بۆ گەردن ئازادی خواستن. مێردەکەشی باس لەوە دەکەن کە ئەو خۆی تا نزیک نەخۆشخانەی بردووە.

بەتول باس لەوە دەکات کە ئەو کاتەی وردە وردە بەهۆشخۆی هاتووەتەوە بینیویەتی ٤ پۆلیس لە ژوورەکەیدا بەسەر سەریەوەن و چاودێری دەکەن.، وتیشی : “من بە تەواوی هۆشم بەبەر خۆمەوە نەبوو، کاغەزێکیان پێ واژۆ کردم. دواتر زانیم کە بڕیاری دەستبەسەر کردنم بووە. لەکاتێکدا من هێستا ژانم هەبوو، ئەوان ڕاپێچی لێپرسینەوەیان کردم.”

بەتول لە ڕیپۆرتەکەدا ئەوە دەگێڕێتەوە کە پاش نەخۆشخانە خۆی و کۆرپەکەیان بردووەتە ژوورێکی ساردەوە و دواتریش بردوویانە بۆ زیندان. بەتول وتی: “ئەو عەزێتەی ٢ ڕۆژ منیان تێدا هێشتەوە، بە ١٠ خولەک دەتوانرا تەواو بکرێت، دواتر داواکار پەیوەندی بە مێردەکەمەوە کرد و پاش لێپرسینەوە منیشیان ئازاد کرد.”

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/dogdugu-gun-annesiyle-gozaltina-alinmisti-simdi-atinada-buyuyor-haberi/1308462/

Show More
Back to top button