بیروڕا

ڕۆژە ڕووڕەشەکانی تورکیا

بەخامەی عەلی ئەمیر پاکان

ئەحمەد توران ئاڵکان، ڕۆژنامەنووس و نووسەر

“بگەڕینەوە بۆ پێش 100 ساڵ، دەتوانن هەمان دیمەن بدۆزنەوە. لەبەر ئەوەی لەم سەردەمەدا بیروبۆچونەکان دادگایی ناکرێن. لەنێوان ساڵەکانی 1920-1927 دادگایی شۆرش و سەربەخۆی 54 هەزار کەسی دادگایی کرد. لەم دادگاییانەدا بڕیاری لەسێدارەدان بۆ 1054 کەس دەرچوو و 43 هەزار کەسیش لە وڵات دەرکران. یەکێک لەو کەسانەشی کە لەسێدارە درا، مامۆستا عاتیف بوو”.

“پێش ڕاگەیاندنی بڕیارەکە، مۆڵەتێکیان پێدرا.

لە ڕیڕەوەکاندا ئومێدی ئازادکردن هاتووچۆی دەکرد..

بەڵام ئومێدەکان دەکەونە ئاوەوە.

دادگا بۆ 5-6 ی تەمووز دواخراو و بڕیاری ئازادکردن نەدرا.

کەلەپچە کراوەتە دەستی ئەحمەد توران ئاڵکان، مستەفا ئوناڵ، مومتەزەر تورکۆنە و ئیبراهیم کارائغین و لەنێوان جەندەرمەکاندا بەرەو زیندانەکان ڕەوانە دەکرێنەوە”.

ئەمە چەند وتەیەکی حەسەن جەمال بوو کە لە نزیکەوە ئاگاداری کەیسی دادگاییکردنی ڕۆژنامەی زەمان بوو کە لە 9 ی حوزەیرانی 2018 بڵاویکردەوە.

بگەڕینەوە بۆ پێش 100 ساڵ، دەتوانن هەمان دیمەن بدۆزنەوە. لەبەر ئەوەی لەم سەردەمەدا بیروبۆچونەکان دادگایی ناکرێن. لەنێوان ساڵەکانی 1920-1927 دادگای شۆرش و سەربەخۆیی 54 هەزار کەسی دادگایی کرد. لەم دادگاییانەدا بڕیاری لەسێدارەدان بۆ 1054 کەس دەرچوو و 43 هەزار کەسیش لە وڵات دەرکران. یەکێک لەو کەسانەشی کە لەسێدارە درا، مامۆستا عاتیف بوو.

چیرۆکی ئەو، زۆر لە دادگاییکردنی نووسەرەکانی ئەمڕۆ دەچێت.

مامۆستا عاتیف کتێبێکی بڵاوکردەوە کە ڕەخنە لە لابردنی بەزۆری کڵاو دەگرێت لە ساڵی 1924. کتێبەکە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە مۆڵەتی پێدرا.

دوای ساڵ و نیوێک شۆڕشی شەپقە دەستپێدەکات و لەسەرکردنی شەپقە دەبێت بە زۆرەملێ.

مامۆستا عاتیف پێش دەرچوونی بڕیاری بەزۆری شەپقە لەسەر کردن بەهۆی نووسینی کتێبێکەوە لە 9 کانوونی یەکەمی 1925 دەستگیردەکرێت. دەبرێت بۆ دادگای سەربەخۆ لە گیرەسون. لەسەر کەیسی شەپقەکە دادگایی دەکرێت، بێتاوانی ڕادەگەنرێت و بەڵام سەرەڕای ئەو بڕیارە بە دەستی کەلەپچەوە ڕەوانەی ئیستەنبوڵ دەکرێت.دواتر لە ئیستەنبوڵەوە لە سەرەتای ساڵی 1926 ڕەوانەی ئەنقەرە دەکرێت.

مامۆستا عاتیف زۆر لەو بڕوایەدایە کە ئازاد بکرێت لەبەر ئەوەی بەرگرییەکی باش ئامادە دەکات. بەڵام ڕۆژێک پێش بڕیارەکە خەوێک دەبینێت. لە خەوەکەیدا پێغەمبەری خوا (د.خ) دەبینێت و پێی دەڵێت “عاتیف بۆچی بۆ گەیشتن بە ئێمە درەنگ دەکەویت”. بەهۆی ئەمەوە بەرگرییەکەی دەدڕێنێت و فڕێی دەدات.

علی چەتینکایا و کڵچ علی باوکی ڕۆژنامەنووس و نووسەر ئاڵتیمور کڵچ سەرۆکایەتی دادگاییەکەی دەکرد. نەجیب علیش مامی یاڵچن کوچوک داواکاری گشتی بوو. لەم سێ کەسە تەنها نەجیب علی یاساناسە.

بە ڕۆژێک بڕیاری لەسێدارەدان دەردەچێت.

ئەو ڕۆژەی لەسێدارەدانەکە ئەنجام درا، لە ڕۆژنامەی میللییە بڵاودەکرێتەوە و دەنوسرێت “مامۆستا عاتیف و علی ڕەزا موفتی پێشو لەسێدارە دران”. ڕۆژنامەکە پێش لەسێدارەدانیان چاپکراوە.

ئەم قۆناغانە، قۆناغی ڕووڕەشی وڵاتن.

و ئێستاش تورکیا بەهەمان ڕۆژی ڕەشدا تێدەپەڕیت کە 100 ساڵ پێش ئێستا پێێدا تێپەڕیەوە.

حەسەن جەمال بەرگرییە مێژوویەکەی ئەحمەد توران ئاڵکان بەم شێوەیە دەنووسێتەوە: “ئەم کەیسە کەیسی 17-25 ی کانوونی یەکەمە. ئەو کەسانەی چاوپۆشییان کرد لە بەرتیل خۆرەکان ئێستا ئازادن و ئەوانەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کەیسەکە دەکەن وەک من لە زینداندان. ئەگەر لەو کەسانە بوومایە کە بێدەنگی و تەماشاکردنم هەڵبژاردایە، ئێستا ئازاد بووم”.

کەیسیكی لەو جۆرەیە کە دەڵیت نابێت بە کەسێکی خێل بڵێیت خێل و بە کەسێکی کەمئەندام بڵێی کەمئەندام.

دەڵێن دەبێت بێدەنگ بوویتایە.

دەبوایە سەرت بخستایەتە نێو لمەکەوە.

دەڵین کەسی ڕیش سپی دەستگیر دەکەین و دەیخەینە زیندانەکانەوە، کەیسێکە کە منی بۆ ماوەی 23 ساڵە خستووتە کونجی زیندانەوە.

دەستان گرتووە بەسەر 2 ساڵی تەمەنمدا، بە زمانی خەڵک پێتان دەڵیم:

تاوانەکە لە ئەستۆی ئێوەیە!

دەوڵەت هەڵسوکەوتی بکوژی خوێناوی و دوژمنی کۆمەڵگامان لەگەڵ دەکات. تاوانەکەی لە ئەستۆی ئێوەیە.

کەیف لە ئەشکەنجەدانی ئێمە دەکەن بە زیندانی کردنمان. تورکیا ئەمڕۆ ڕووبەڕووی تیرۆری یاسایی دەبێتەوە. بە سیاسەتکردنی یاسا تاوانێکی گەورەیە.

بەپێی یاسا ناتوانن من زیندانی بکەن.

داوای لێخۆشبوون ناکەم، داوای لێبووردن لە ئێوە ناکەم، داوا ناکەم بۆ ئەوە ئازادم بکەن.

ڕەنگە زیندانی بکرێم بەڵام سەرم شۆڕ نییە.

لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا تورکیاتان بە وڵاتی قەزاوقەدەر، کردتان بە کۆماری مۆز، ئایا حەیف نییە؟

هەروەها ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە، هەروەها ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە، هەروەها ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە.

ناوم ئەحمەد توران ئاڵکانە، ڕۆژنامەنووس و نووسەر. زاڵمەکانم بێزار کرد، نووسینم نووسی. پەشیمان نیم. بێجگە لە خوا لە کەس ناپاڕێمەوە. خوا دەست بە ڕوومەوە نەنێت. من پشتم بە خوا بەستووە و پەنام بۆ ئەو بردووە. خوا تۆڵەسێنەرە. ئاهی مەزڵومان لە زاڵمان دەسێنێتەوە”.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/atif-hoca-dan-ahmet-turan-hoca-ya-turkiye-nin-utanc-gunleri-haberi/1307428/

Show More
Back to top button