هەواڵ

ڕۆژێکی گرنگ لە دۆسیەکەی ڕەزا زەڕڕابدا: ئەم دەستەیە بڕیارەکە دەدەن!

دوێنێ هەڵبژاردنی دەستەی دادوەری بۆ کەیسەکەی ڕەزا زەڕڕاب دەستی پێکرد کە ڕۆژانی داهاتوودا لە ئەمریکا دادگایی دەکرێت. لە پاش هەڵبژاردنی دەستەی دادوەری کە چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ بخایەنێت، دانیشتنە بنەڕەتییەکانی دادگا سەبارەت بە کەیسەکەی زەڕڕاب دەستپێدەکەن. هەروەها زەڕڕاب کە دەنگۆی ڕێککەوتنی هەیە لەگەڵ داواکاری گشتیدا، بەشداری کردنی لە دانیشتنەکانی دادگادا بە نادیاری ماوەتەوە.

ئاردا بێشکارداش ئەندامی یەکێتی پارێزەرانی نیویۆر لە لێدوانیدا بۆ دەنگی ئەمریکا، دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر بابەتی ڕێککەوتنی ڕەزا زەڕڕاب بڵاوبوونەتەوە، گوتی بەبێ بینینی واژۆکان، نابێت بڕوا وتێڕوانینێکی تەواوەتیمان بۆ بابەتەکە لەلا دروست ببێت. بێشکارداش ئاماژەی بەوەش دا کە لە سیتەمی دادی ئەمریکادا لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە بڕیار دەدرێت نەک لەلایەن دادوەرەکانەوە. ڕایشیگەیاند کە هەڵبژاردنی دەستەی دادوەری لە دۆسیەکەی زەڕڕابدا کارێکی ئێجگار گرنگە.

‘ دەستەی  دادوەری بڕیاری تاوانباری و بێتاوانی دەدات نەک دادوەر’

بێشکارداش لە باسی گرنگی هەڵبژاردنی دەستەی دادوەری بۆ دۆسیەکەی زەڕڕاب، گوتی “سیستەمی دادی ئەمریکی لەسەر دەستەی دادوەری دامەزراوە. دەستەی دادوەریە بڕیاری تاوانباری و بێتاوانی کەسێک دەدات. بەپێی سیستەمی دادوەری، دادوەر بڕیاری تاوانباری و بێتاوانی کەسێک نادات. بەڵکو دەستەی دادوەری بڕیار دەدات کە لە خەڵکی ئاسایی پێکهاتووە. بەپێی سیستەمەکەی ئێرە تاوانباری و بێتاوانی کەسانی تۆمەتبار لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە دەدرێت، دەستەکە لە کەسانی ئاسایی وەک خۆی پێکدێت کە لە نێو هاونیشتیمانیان هەڵبژێردراون. لە کاتی دانیشتنەکانی دادگادا، دادوەر ڕێنوێنی دەستەی دادوەری دەکات. یاساکان شیدەکاتەوە. کەیسی داواکە ڕووندەکاتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، دەستەی دادوەری گوێ بیستی ووتە و ئیفادەکانی هەردوو لایەن دەبێت. گەر پێویست بکات دەستەی دادوەری دەتوانێت ڕاستەوخۆ پرسیار لە دادوەر بکات. دەستەی دادوەری لەنێو خۆیاندا گوتەکانی داواکاری گشتی سەبارەت بە تاوانبارێتی کەسێک هەڵدەسەنگێنن و هەر خۆیان بڕیار دەدەن”.

‘هەڵبژاردنی دەستەی دادوەری هاوشێوەی دروستکردنی تیمی یارییە لە تۆپی پێی کۆڵاندا’

هەروەها بێشکارداش گوتی “سەرجەم ئەندامانی دەستەی دادوەری لە نێو هاونیشتیمانیان و خەڵکانی ئاساییدا هەڵدەبژێردرێن. لە سیستەمی فیدراڵی و دەوڵەتدا هەڵبژاردنی دەستەی دادوەری لە بنەڕەتدا هاوشێوەی یاری فیکڵانکۆیە. وەک چۆن لە تۆپی پێی کۆڵاندا تیم دروست دەکرێت. بە هەمان شێوە داوکاری گشتی و گروپی پارێزەری کردنیش دەیانەوێت دەسستەیەکی دادوەری دروستبکەن کە لە بەرژەوەندی خۆیان بڕیار بدات. هەروەک چۆن دەتانهەوێت لە یاری تۆپی پێدا بەهێزترین تیم دروست بکەن، لێرەشدا داواکاری گشتی و پارێزەر دەیانەوێت دەستەیەکی دادوەری دروستبکەن کە دەنگ بە داواکارییەکانی خۆیان بدات”.

‘ئەوانەی بەژداری لە هەڵبژاردنەکانی دەستەی داروەریدا دەکەن، نازانن لە کام دانیشتنەی دادگادا و لە چ کەیسێکدا بەشداری دەکەن’

بێشکارداش ڕایگەیاند سەدان کەس وەک کاندید لە سیستەمی هەڵبژاردنی دەستەی دادوەری کەیسەکەی زەڕڕابدا تۆمار دەکرێن بێ ئەوەی خۆیان بزانن لە چ جۆرە کەیسێکدا دەبن بە دەستەی دادوەری، ئەو وتی “ستافەکانی کە لەوێن، ئەم کەسانە بە گروپ جیادەکەنەوە و کە لە گروپەکاندا کەس یەکتر ناناسێت. هیچ کام لەو کاندیدانەی دەستەی دادوەری نازانن لە چ جۆرە کەسێکدا بەشدار دەبن. دەگونجێت کەیسێکی پەیوەست بە پێشێلکاری هاتوچۆ بێت یاخود دۆسیەیەکی تاوانی کوشتن. دادوەر، داواکار و پارێزەری بەرگریکار، پرسیاری وەک ‘لەم کەیسە ئاگادار بوویت؟’، ‘لەسەر ئەم باباتە چی دەزانیت؟’ لە کاندیدەکانی دەستەی دادوەری دەپرسن. ئامانجیش لێی دەستنیشان کردنی کەسانی ئاسایی و بێ ئەزموونە لە یاسادا بۆ دەستەی دادوەری. ئەو پرسیارانەی لەلایەن داواکار و پارێزەری بەرگریکارەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دادوار ئامادەکراوە لێیان دەپرسرێت. لەم چوارچێوەیەدا ۲۸ کەس دەستنیشان دەکرێن و جێگیر دەکرێن. لایەنی بەرگریکار مافی ئەوەی هەیە ڕاستەوخۆ ۸ کەس هەڵبژێرێت و لایەنی داواکار مافی دەستنیشانکردنی ٦ کەسیان هەیە. پاش دەستنیشان کردنی ۱٦ کەس لە ۲۸ ئەندامەکەی دەستەی دادوەری ۱۲ ئەندام دەمێنێتەوە. بەپێی ڕەوشی دادگا دەتوانرێ ٦ کەسیش وەک یەدەگ بۆ دەستەی دادوەری هەڵببژێردرێت. ئامانجی سەرەکی لە هەڵبژاردنی دەستەکە ئەوەیە هەردوولا لەو ١٢ ئەندامە کەسانێک هەڵبژێرن کە بڕیار لەسەر داواکانی خۆیان بدەن. لە ڕاستیشدا ئەمە وەک گەمەی فیکڵانکۆ وایە. هەردوو لایەن لەم یارییەدا دەیانەوێت تیمی خۆیان دروست بکەن”.

‘پاش هەڵبژاردنی دەستەی دادوەری دانیشتنەکانی دادگا دەستپێدەکات’

بێشکارداش، دەربارەی دەستپێکردنی دانیشتنەکانی دادگاش لەسەر کەیسەکەی زەڕڕاب وتی “ڕاستەوخۆ پاش هەڵبژاردنی دەستەی دادوەری بۆ کەیسەکەی زەڕڕاب، واتا لە هەمان ڕۆژدا پێدەچێت دانیشتنەکانی دادگا دەستپێبکات. بەڵام بەگشتی ڕۆژێک دەخایەنێت. تەنانەت لەوانەیە زیاتریش بخایەنێت”.

‘پێویستە زەڕڕاب بە دادوەر بڵێت ڕازیم’

دەربارەی دەنگۆکانی ئامادەبوون و ئامادەنەبوونی زەڕڕاب لە دانیشتنەکاندا، بێشکارداش گوتی “گەر بە هەر شێوەیەک ڕێکەوتنێکیش ئەنجام درابێت، ئێستا دادگاییەکە دەستی پێکردووە. پێویستە زەڕڕاب لە بەردەم دادوەر بە هاوەڵی پارێزەرەکەی بڵێت من ڕيزامەندم. دادوەر دەتوانێت دەستپێشخەری بکات کە ڕەزامەندی زەڕڕاب لە ڕێی پارێزەرەکانیەوە وەربگرێت بەبێ ئەوەی زەڕڕاب لە بەردەمی ئامادەببێت. بەڵام بەشێوەیەکی ئاسایی لەکاتی دەربڕینی ڕەزامەندیدا دەبێت تاوانبارەکە خۆی بچێتە بەردەم دادوەر و ڕەزامەند بوون یان نەبوون بەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون لە زاری خۆیەوە ببیسترێت. هەتا کەیسەکەی لەسەر لانەچێت. ئەمە لە هەندێک حاڵەدا دەکرێت لە بەندینخانەش ئەنجام بدرێت. لە حاڵەتی زۆر تایبەتێسدا تاوانبار دەکرێت لە ڕێی ڤیدیۆوە گفتوگۆ لەگەڵ دادوەر بکات. هەروەها لە دۆخی زۆر تایبەت و پێویستیشدا دەکرێت دادوەر، ستافی دادگا، و پارێزەرەکان بچنە لای تاوانبارەکە و بەیانی لێ وەربگرن”.

ئایا زەڕڕاب لەگەڵ داواکاردا ڕەزامەدنی دەربڕیوە؟

بێشکارداش، لەسەر دەنگۆکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی زەڕڕاب لەگەڵ لایەنی داواکاردا ڕایگەیاند “لە دەستپێکی دۆسیەکەوە هەتا خستنە ژێر چەقۆ هیچ شتێک ڕووی نەدا. هەتا ئەو خاڵە زەڕڕاب هەموو بژاردەکانی هەڵسەنگاند. کاتێک کە چەقۆکە گەشت بە ئێسقا زەڕڕاب دەستی کرد بە جوڵە کردن. بە بڕوای من لەم بابەتەدا دەربڕینی ڕەزامەندی و پەسەندکرنی هەیە. بەڵام لەم جۆرە دۆسیانەدا ڕێکەوتن و دانوستانی پشت پەردە هەیە. هیچ شتێک هەتا نەخرێتە سەر کاغەز و واژۆ نەکرێت کاری پێناکرێت. لەوانەیە لەم بابەتەدا گەشتبن بە ڕێکەوتن بەڵام لێدوان لەسەری بەبێ ئەوەی هەموو شتەکان خرابنە سەر کاغەز کارێکی ڕاست نییە. هەتا ئەو کاتەی هەردوو لا بەڵگە کۆتاییەکان واژۆنەکەن، دەتوانن لەو ڕێکەوتنەی ئەنجامیان داوە پاشگەز ببنەوە. هەردوو لایەن دەتوانن داواکاری جیاوازیان بکەن لەوەی لەسەری ڕێککەوتوون. لە کۆتا خولەکیشدا ستێک بێت بە مێشکی زەڕڕابدا دەتوانێت لە داواکارەکانی داوا بکات یاخود سەرلەنوێ دەست بکاتەوە بە مشتومر لەگەڵ داواکارەکان. لە ڕووی یاساییەوە هەرچەند دانوستان و ڕێکەوتن دەکرێت با بکرێت، هەتا واژۆ نەکرێت تەواو و سەلمێنراو نییە”.

http://www.tr724.com/reza-zarrab-davasinda-kritik-gun-karari-heyet-verecek/

Show More
Back to top button