هەواڵ

ڕۆژنامەی دی وێڵتی ئەڵمانی هەر ڕۆژە پرۆفایلی ڕۆژنامەنووسێک دەخاتە ڕوو

تاکە تاوانی باس کردن بووە لە ڕێکخراوێک کە ئێردۆغان چاوپۆشی لە کار و چالاکییەکانیان دەکات

 

ڕۆژنامەی دی وێڵتی ئەڵمانی ڕۆژانە پرۆفایلی یەکێک لە ڕۆژنامەنووس و نووسەرە دەستبەسەرەکانی تورکیا دەکات، کە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون، ئەمڕۆش پرۆفایل و دۆسیەی گولتێکین ئاڤجیی خستۆتە ڕوو.

دی وێڵت نووسیویەتی کە تاکە تاوانی ئاڤجی ئەوەیە کە هەواڵی لەسەر ڕێکخراوێک کردووە کە ئێردۆغان ئاگاداریی نەبووە.

ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە کە ئاڤجی پاش لێکۆڵینەوە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤دا هەواڵێکی لەسەر ڕێکخراوی تەوحیدی سەلام کردووە کە خۆیان لە ئێران کار دەکەن و ئاماژەی بەوە داوە کە ڕێکخراوەکە لە تورکیاشدا کار و چالاکی ئەنجام دەدات، بەڵام ئاکەپە و ئێردۆغان چاو لەو ڕێکخراوە دەپۆشن و وا دەردەکەون کە لێی ئاگادار نین، بۆیە لە ئەیلولی ٢٠١٥دا بە تۆمەتی ناپاکیی کردن لە نیشتیمان ٩ مانگ دەستبەسەر کراوە و پاشان و پاشان ئازاد کراوە، بە مەرجی ئەوەی لە ماڵەوە نەچێتە دەرەوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا بکات.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە، ڕێکخراوەکە ناوی لە چەند دۆسیەیەکی دادگادا هابووە و هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیاش کە کەسێکی نزیک لە ئێردۆغان و ئاکەپەیە، خۆی ئاگاداری کاروچالاکیی  ڕێکخراوەکە بووە و چاوپۆشی لێ کردووە. 

پاشان لە میانی ڕەشبگیرەکانی حکومەتی تورکیادا لەپاش هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٥، لەگەڵ هەزاران نووسەر و ڕۆژنامەنووسی تر ئاڤجیش دەستبەسەر دەکات و بەبێ ئەوەی هیچ داوایەکی لەسەر تۆمار کرابێت، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە گروپی تیرۆرستیی و بەشداریی کردن لە هەوڵی کودەتاکەدا دەخرێتە زیندانەوە.

دواتریش بەبێ ئەوەی هیچ داوایەکی لەسەر بێت و هیچ پەڕاوێکی بۆ کرابێتەوە، ماوەی دوو ساڵە لە گرتوخانەی سیلیڤری دەستبەسەرە.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/die-welt-tek-sucu-erdogan-in-yok-saydigi-bir-orgutun-haberini-yapmak-haberi/1309987/

Show More
Back to top button