هەواڵ

ڕۆژنامەی دای واڵتی ئەڵمانی ڕۆژنامەنوسە زیندانیەکانی تورکیا دەکات بە هەواڵ

دوای ئەوەی دەنیز یوجەل پەیامنێری ڕۆژنامەی دای واڵتی ئەڵمانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ئازاد کرا کە ماوەی ساڵێک لە زیندان مایەوە، ڕۆژنامەکە بەردەوام سەرنجی هەموو لایەک بۆ ڕۆژنامەنوسە زیندانیەکانی تورکیا ڕادەکێشێت.
سەید کڵچ یەکێک لە پەیامنێرەکانی تەرەتە لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە زیندانیکراوە و کەسیش نازانێت چارەنوسی بە کوێ دەگات.
ڕۆژنامەی دای واڵت لە بەشێکی هەواڵەکەیدا ئاماژەی بە دەقی بەرگریەکەی کڵچ داوە کە لەبەردەم دادگاکانی تورکیا پێشکەشی کردووە و پاشان دەڵێت:” دەنیز یوجەل ئازاد کراوە بەڵام سەدان ڕۆژنامەنوسی تر لە ژوورەوەن. ئێمە ئەوانمان لەبیرنەکردووە و بیری هەموو لایەکی دەخەینەوە”.
http://www.shaber3.com/die-welt-gazetesi-tutuklu-gazeteci-seyi-haberi/1313995/

Show More
Back to top button