هەواڵ

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی هەڵمەتێک بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانی تورکیا ڕادەگەیەنێت

 

ڕۆژنامەی دای وێڵتی ئەڵمانی هەڵمەتێکی بۆ ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەستپێکردووە کە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە زیندانی کراون. لە هەڵمەتەکەدا ناوی چەندین نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری تورکیا بەرچاو دەکەوێت لەوانە: ئەحمەد ئاڵتان، مەهمەت ئاڵتان، نازلی ئیلیجاک، عەلی ئەحمەد بۆکێن، مەهمەت بارانسو، فەوزی یازیجی و ئەحمەد شیک وە چەندین ڕۆژنامەنووسی تری تورکیا.
شایەنی باسە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بڵاوکرایەوە کە عەلی ئەحمەد بۆکێن بەڕێوەبەری پێشووی پەخشی کەناڵی TRT haber ی سەر بە حکومەتی تورکیا کە ماوەی ١٨ مانگە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە بزافی خزمەتدا دەستبەسەرە، دادگا بڕیاری نۆ ساڵ و نۆ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپاندووە. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە بەردەستدان داواکاری گشتی داوای سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ عەلی ئەحمەد کردووە.
شایانی باسە ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بزافی خزمەتی بە ئەنجامدانی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ی تەموز تۆمەتبار کرد و لەو کاتەوە بە بیانووی ئەندام بوون لە بزافی خزمەتدا چەندین نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری تورکیا دەستگیرکردووە زۆربەیان سزای زیندانی بۆ ماوەیەکی زۆر یاخود هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە.

سەرچاوە: 
http://www.shaber3.com/alman-die-welt-gazetesi-turkiyede-tutuklu-gazeteciler-icin-kampanya-baslatti-haberi/1305377/

Show More
Back to top button