هەواڵ

ڕۆژنامەنووسێک چەند پێشنیارێکی ترسناک دەخاتەڕوو بۆ ئەشکەنجەدانی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت

 

ڕۆژنامەنووس جەم کوچوک چەند پێشنیارێکی ناخهەژێنی خستەڕوو بۆ ئەشکەنجەدانی ئەو کەسانەی بە هۆی هاوسۆزییانەوە بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکراون.

جەم کوچوک لەمیانەی بەشداری کردنی لە پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنی TGRT، ناڕەزایی خۆی دەربڕی لەوەی لە گرتووخانەکاندا ناتوانرێت بە زۆر قسە بەو کەسانە بکرێت کە لە چوارچێوەی دۆسییەی لێپێچینەوە لە بزاڤی خزمەت دەستگیرکراون بۆ ئەوەی دان بە کۆمەڵێک تاواندا بنێن کە ئەنجامیان نەداوە و وتی “کۆمەڵێک تەکنیکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی ئەوانە بهێندرێنە قسە”.

جەم کوچوک هەندێک پێشنیاری بۆ ئەشکەنجەدان خستەڕوو کە لە دڕندەیەتییدا ناخی مرۆڤەکان دەهەژێنێت. جەم کوچوک کۆمەڵێک نموونەی لەو ئەشکەنجانە خستەڕوو کە لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی مۆسادەوە بەکاردەهێندرێت و بەم شێوەیە باسی لە کۆمەڵێک ئەشكەنجەی نامرۆڤانە کرد بۆ ئەو کەسانەی بە هۆی هاوسۆزییان بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیر کراون:

“با بڵێین ئەوەی لە بەرواری ١٧ بۆ ٢٥ ی کانوونی یەکەم کرا لە دژی ئیسرائیل کراوە، دەکرێت. لە هەموو شوێنێکی جیاوازی ئەم جیهانەوە هەموو ڕۆژێک هەواڵی مردنی بە کۆمەڵی ١٥ بۆ ٢٠ کەسمان دەبیست، ڕووداوی هاتوچۆ، خۆی کوشت، بە کۆمەڵ خۆیان کوشت، زیاد لە پێویست مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە، خۆی پێ نەگیرا و لە پردێکەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە. کۆمەڵێک بەهانەی جیاوازی بۆ دەدۆزنەوە. ئێستاش لێرە نابێت بەزەییت بەمانەدا بێتەوە و دەبێت هەموو ڕێگەیەک لە دژیان تاقی بکەیتەوە. بۆ نموونە عەلی فواد یڵمازەر، مەهمەت پارتیگۆچ، عەلادین کایا. پێویستە هەرچۆنێک بێت ئەمانە بهێندرێنە قسە. ئەوانە کۆمەڵێک شت دەزانن. داواکاری گشتی ئێمە دادەنیشێت و دەڵێت ‘فواد گیان بەخێربێیت. ناو و ناسناوت…’، لە کوێ ئەرکت هەبووە؟ تۆ ئەم کارەت کردووە؟، ئەویش دەڵێ نەخێر، براکەم بە ڕێگەیە ناکرێت ڕێگەی دێکە هەیە بۆ ئەوەی ئەوانە بهێندرێنە قسە. تەماشا بکە با تەکنیکێکی مۆسادت بۆ باس بکەم. لە کتێبی سیخوڕەکانی گیدیۆندا باس کراوە. بۆ نموونە کاتێک دەیانەوێت کەسێک لە فەلەستینییەکان یاخود میسرییەکان بکەن بە سیخوڕ بەڵام ئەو کەسە قبوڵی ناکات و نابێت بە سیخوڕ. ئەوانیش یەکسەر دەچن کەسێک لە خانەوادەکەی دەکوژن. دیسان هەر نایکات، دیسان کەسێکی دیکە دەکوژن. دواتر هەر ناچار دەبێت بیکات… چەندین سیخوڕی لەو شێوەیە هەیە. ئەو کەسە لە پێناو گیانی خۆی هەموو شتێک دەکات… جگە لەوە بۆ نموونە تەکنیکی خاولی دەزانیت. خاولییەک لەسەر دەموچاوی دادەنێیت. لە سەرەوە بۆ خوارەوە ئاو دەڕێژیت. لەو کاتەدا خەریکە دەخنکێت. پێویستە کۆمەڵێک ڕێگەی زۆر تاقی بکەیتەوە…”

 

http://www.samanyoluhaber.com/cem-kucukten-yayinda-kan-donduran-iskence-tavsiyesi-haberi/1341404/

Show More
Back to top button