هەواڵ

ڕۆژنامەنووسێک لە 2014دا باسی پلانەکانی ئاکەپە لە دژی بزاڤی خزمەت دەکات

 

 

پلانە پێشوەختەکانی ئاکەپە دژی بزاڤی خزمەت هەر لە سەرەتاوە باسی لێوەکراوە و هەوڵی ئەوە دراوە کە چەندین تاوان بدرێتە پاڵ بزاڤی خزمەت.

بارش یارکاداش پەرلەمانتاری جەهەپە کە ئەکاوتە ڕۆژنامەنووس بووە، لە پرۆگرامێکدا لە هاڵک تیڤی باسی بزاڤی خزمەت دەکات بەتایبەت دوای 14 کانوونی یەکەمی 2014 ئێکرێم دومانلی سەرنووسەری ڕۆژنامەی زەمان و هیدایەت کەرەجا بەڕیوبەری گشتی تەلەفزیۆنی سامانیۆلو دەستبەسەرکران.

یارکاداش لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا لە 17 ی کانوونی یەکەمی 2014 ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەستبەسەردەکرێن زۆر لەوە زیاترن و بەڵام بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت جاڕیک ئۆپەراسیۆنەکان بەشیوەیەکی سنووردار ئەنجام دەدرێت.

یارکاداش بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت: “بەم دەستبەسەرداگرتنانە ئەوانی دیکە دەتۆقێنن. یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانیان ئەوەیە کە ئەو ڕووداوی کوشتنانەی لە سەردامی ئاکەپەدا ڕوویداوە، بیخەنە پاڵ بزاڤی خزمەت. ئاکەپە وەک ئەوەی تازە لەدایکبووبێت دەرەوە خۆی بە پاك دادەنێت. هەروەها تورکیا بەرەو هەڵبژاردنی گشتی دەچێت. حکومەت بەم شێوەیە بیر دەکاتەوە، ئایا کەسە ناسراوەکان دەستگیر بکەین دەتوانین فشار ئەنجام بدەین؟

یەکێکی دیکەش ئەوەی ئایا دەتوانین بزاڤی خزمەت وەک گروپیکی تیرۆری بناسێنین و ڕۆژنامەی زەمان و تەلەفزیۆنی سامانیۆلو ئەو میدیایانەی سەر بە بزاڤی خزمەتە دەستی بەسەردا بگرین؟ لە ڕاستیدا ئەو لیستەی ئامادە کراوە بۆ بزاڤی خزمەت ئامادە کراوە و 4 هەزار کەسی تێدایە”.

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button