هەواڵ

ڕۆژنامەنووسێک دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرلەنوێ ڕەوانەی گرتووخانە کرایەوە

چەتین چیفتچی ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری پێشووی ڕۆژنامەی بوگیونی تورکی، کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٩ دەستگیرکرا و سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ڕەوانەی گرتووخانەی سینجان کرا. لە سەرەتای مانگی ئایاردا بارودۆخی تەندرووستی تێکچوو. سەرەتا خرایە قاوشی کەرەنتینەوە، بەڵام دواتر کاتێک بارودۆخی تەندرووستی بە تەواوی تێکچوو لە ١٣ی ئایاردا ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. ئەو ڕۆژنامەنووسە بەندکراوە کە خۆی نەخۆشی دڵ و گورچیلەشی هەیە، دوای پشکنینەکان دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ڕێگری لە هاوسەرەکەی کرا کە دەیویست زانیاری سەبارەت بە بارودۆخی هاوسەرەکەی بەدەست بهێنێت و هەڕەشەی ئەوەی لێدەکرا کە ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا تا ساڵێک ڕێگەی پێنادرێت هاوسەرەکەی ببینێت. بێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەو ڕۆژنامەنووسە بڵاوبکرێتەوە یاخود بە خانەوادەکەی بوترێت، سەرلەنوێ لە بەرواری ٢٧ی ئایاردا گەڕێندرایەوە بۆ گرتووخانە.

ماوەی ٢١ ڕۆژە خانەوادەی چەتین چیفتچی هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە چەتین بە دەست نەگەیشتووە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی ئەو نازاندرێت.

 

http://www.samanyoluhaber.com/viruse-yakalanan-gazeteci-cetin-ciftci-cezaevine-tekrar-gonderildi-haberi/1347348/

 

Show More
Back to top button