هەواڵ

ڕۆژنامەنووسێک ئازاد کرا

بەتۆمەتی “دامەزراوەی میدیای” سەر بە  بزوتنەوەی خزمەت، نزیکەی 29 رۆژنامەنووس دادگای کران.

 

لە دانیشتنی تشرینی یەکەمی ساڵی پار، بڕیاری ئازادبوون بۆ ئاتیلا تاش و داڤود ئایدن و مورات ئاکسۆی دەرچووبو. کۆتا دانیشتنیش لە ڕۆژی ٤ ی کانوونی یەکەم ئەنجامدرابوو. لەو دانیشتنەدا بەهۆی ڕازیبوونی لێدوانی گەواهیدەران، دادگا بڕیاری بەردەوامبوونی گرتنیانی دابوو

.

لە دانیشتنی دوێنێدا،  لەسەر داوای پارێزەر، دادگا داوای کرد کە دۆسیەکانی رۆژنامەنووسان بولنت جەیهان و سەید سێفا کە بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە، جیابکرێتەوە. هەروەها دادگا بریاری ئازادبوونی گۆکچە فراتی دا.

 

دادگا بڕیاری ڕاگەیاند و داوای دووبارە دەستگیرکردنەوەی هەندێک لە تۆمەتبارەکانی ڕەتکردەوە. بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی، دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ خەلیل ئیبراهیم باڵتا دەرکرد. دادگا داوای پارێزەری گۆکچە فرات چولهائۆغڵو بۆ ئازادکردنی پەسەند کرد و بڕیاری بەردەوام بوونی زیندانیکرندی حوکومدراوەکانی تریدا.

 

دانیشتنی داهاتوو ڕۆژی ٢٢ ی شوبات دەبێت.

Show More
Back to top button