هەواڵ

ڕۆژنامەنووسێکی نەتەوە یەکگرتوەکان: تورکیا لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی ئەشکەنجەدان ناکات

نیڵز میلزەر، ڕۆژنامەنووسی نەتەوە یەکگرتوەکان

رۆژنامەنووسێکی نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕایگەیاند کە لە تورکیا بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە دەنگۆی ئەشکەنجەدان ناکرێت. لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزەوە و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەشکەنجەی قورس لە زیندانە جیاوازەکاندا بەکاردەهێنرێت، نیڵز میلزەر ڕۆژنامەنووسی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی ئەشکەنجەدان لە زیندانەکاندا لە تورکیایە دەڵێت گەر هێندەی ڕۆژەکانی سەرەتاش نەبێت بەردەوام تا ئێستا سکاڵامان بۆ دێت.

 

پەرلەمانتارانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئامادەکردنی  ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوشی خراپی زیندانیان و دەنگۆی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپ لە ٢٧ی تشرینی دووەم بۆ ٢ی کانوونی یەکەم سەردانی گرتووخانەکانی ئەنقەرە، دیاربەکر، ئورفا، و ئەستەمبوڵیان کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا کە پێشکەشی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی داد، دادگای دەستووری، دادگای ئەنقەرە و دیاربەکر و کاربەدەستانی پزیشکی دادوەریان کردوە ئەو دەنگۆیانەیان ڕوونکردۆتەوە کە باس لە ئەشکەنجەدانی پارێزەران، پزیشکان، ڕێکخراوە سەربەخۆکان، سیاسییەکان وە بە تایبەتی زیندانیان و ئەو کەسانەی دەستبەسەرن.

 

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات سەرەڕای هەبوونی ڕێکەوتنی نێودەوڵەتی بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەدان، کە تورکیا خۆی بەشێک بووە لە ڕێکەوتنەکە، بەڵام لە دوای ٢٠١٥ وە بە شێوەیەکی بەرچاو لە تورکیا ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپ زیادی کردووە.

 

نیڵز مەلزەر لە کۆتا ڕوونکردنەوەیدا باس لەوە دەکات کە کۆمەڵی ڕاپۆرتیان بە دەستگەیشتووە کە باس لەوە دەکات ڕێگەی زۆر خراپ بەکاردەهێنرێت لە کاتی لێپرسینەوەدا. کاربەدەستێکی نەتەوە یەکگرووەکان ڕایگەیاند کە لێپرسینەوە و بە دواداچوون بۆ دەنگۆی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لە تورکیادا ناکرێت.

 

بە پێی هەوڵێکی ئاژانسی دی پی ئەیی ئەڵمانی، لە ڕاپۆرتەکەی نیڵز مەلزەر کە ڕۆژی سێشەمە بڵاوکرایەوە هاتووە کە باس لەوە دەکات، “لە تورکیا لە کاتی لێپرسینەوەدا شێوازی وەک لێدان، شۆکی کارەبایی، خستنەبەر ئاوی سارد، خەو لێ زەوتکردن، بێڕێزی و هێرشی سێکسی بەکاردەهێنرێت.

 

مێلزەر لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکات ئەم سزایانە بەسەر زۆرێک لەو کەسانەی کە لە جەماعەتی گولەن یان پەکەکە وە نزیکن سەپێنراوە، ئامانج لە بەکارهێنانی ئەم سزا قورسانە بۆ ئەوەیە کە بە زۆر دانپیانیان لێوەربگرن یاخود بە درۆ تاوان بخەنە ئەستۆی کەسانی تر.

Show More
Back to top button