هەواڵ

ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژنامەی زەمان دادگایی دەکرێن

دوای ٤١٩ ڕۆژ لە زیندانیکردن، نوسەران، ڕۆژنامەنوسان، کارمەندانی پێشووی ڕۆژنامەی زەمان ئەمڕۆ چوونە بەردەم دادوەر.

دادگایەکە لە هۆڵی دادگای ١٣ هەمینی سزا قورسەکانی ئیستەنبول بەڕێوە چوو.

داواکاری گشتی لەبەردەم دادوەری دادگا داوای سزای هەتا هەتایی سەختکراوی کرد بۆ هەریەک لە نوسەرانی پێشووی ڕۆژنامەکە بە ناوی شاهین ئاڵپای، مومتەزەر تورکئۆنە، عەلی بوڵاچ.

ئەمە لە کاتێکدایە داواکاری گشتی تەنانەت دوای تێپەڕینی ٣٠٠ ڕۆژ بەسەر  دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنوسەکاندا، هێشتا دۆسیەی بانگەشەکانی پێشکەش بە دادگا نەکردبوو.

هەروەها لە دۆسیەکەیدا هیچ بەڵگەیەکی بەرجەستە و بەهێز بوونی نیە و، تەنیا بیر و بۆچوون و شیکاریەکانی ناو وتاری ڕۆژنامەنوسەکانی وەک تاوان پشان داوە.

لە دۆسیەکەدا ٣١ کەس وەک گومانلێکراو بوونیان هەیە و ١٨ یان بە دەستبەسەرکراوی دادگایی دەکرێن.

جێی ئاماژە پێدانە لە بەرواری ١٦ ی ئازاری مانگی ڕابردوودا شاهین ئاڵپای بە فەرمانی دادگای دەستوری تورکیا ئازاد کرا و، لە ماڵەکەی خۆیدا بە دەستبەسەرکراوی مایەوە.

هەروەها دادگا لە یەکەم دانیشتنی دۆسیەکەدا هەریەک لە ئۆنور کوتڵو، حەسەین بەللی، ئیسماعیل کوچوک، کە کاروباری ڕێکلامی ڕۆژنامەکەیان بەڕێوە بردبوو، ئازاد کرد.

لە دۆسیەکەدا هەریەک لە شاهین ئاڵپای، ئەحمەت توران ئاڵکان، مومتەزەر تورکئۆنە، ئۆرهان کەمال جەنگیز، عەلی بوڵاچ، موستەفا ئوناڵ نوێنەری ڕۆژنامەکە لە ئەنقەرە، هەروەها ئیحسان داغی نوسەری ڕۆژنامەکە کە لە هەمان کاتدا مامۆستای زانکۆیە بوونیان هەیە.

تەواوی ئەو کەسانەی لە دۆسیەکەدا ناویان هاتووە، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ لەکارخستنی دەستوری تورکیا و ڕێگە گرتن لە کارەکانی حکومەت دادگای دەکرێن.

داواکاری گشتی دۆسیەکە، جگە لە نوسین و وتارەکانی ناو ڕۆژنامەکە، هیچ بەڵگەیەکی تری لەسەر بانگەشەکانی نیە.

 

http://www.shaber3.com/zaman-gazetesi-yazarlari-hakim-karsisinda-haberi/1302424/

 

Show More
Back to top button