هەواڵ

ڕۆژانی کۆتایی هەفتەش ڕەشبگیری بەردەوامە

 

ڕەشبگیری ئەندامانی بزاڤی خزمەت بەردەوامە و لە ئێستاشدا لە ئەلعەزیزیە و ٢٣ شار و شارۆچکەی تر دۆست ولایەنگرانی ئەو بزاڤە دەستگیر دەکرێن.

لە درێژەی ڕەشبگیرەکاندا لە ئەلعەزیزیە دەستبەسەر چەندین دامەزراوەدا گیراوە و فەرمانبەر و مامۆستایانی هەریەک لە (دامەزروەی پەروەردەیی ئەکرەمی تایبەت، کۆمپانیای گایە و کۆمەڵگای پەروەردەیی تایبەت) چەندین بەشە ناوخۆیی تر دەستگیرکراون.

تا ئێستا و لە دوا چالاکیدا ٤٢ مامۆستا و فەرمانبەر دەستگیر کراون. تەنانەت هەندێک مامۆستای ئافرەت دەستگیرکراون کە ساڵێک پێش ڕووداوەکان وازیان لە کارکردن لەو دامەزراوانەدا هێناوە.

Show More
Back to top button