هەواڵ

ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزەرەکانی گولەنەوە: واز لە دروستکردنی بەڵگەی ساختە بهێنن و بکوژە ڕاستیەکان بدۆزنەوە

م. فەتحوڵڵا گولەن

نوروڵڵا ئاڵبایراک یەکێک لە پارێزەرەکانی م.فەتحوڵڵا گولەن، سەبارەت بە کوشتنی ئەندریە کارلۆڤ باڵیۆزی پێشووی ڕوسیا لە ئەنقەرە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو کارلۆڤ لەلایەن پۆلیسێکی تورکیاوە تەقەی لێکراو لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانی لە دەستدا، مێدیاکانی دەسەڵات تۆمەتی ئەوەیان هەڵبەست کە گوایا پۆلیسەکە سەر بە بزاڤی خزمەت بووە.

پارێزەرەکە سەبارەت بە تۆمەتی مێدیاکان و داواکاری گشتی دەڵێت” مێدیا و دادگاکانی تورکیا، یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی یاسا کە بنەمای ” ئەستۆپاکی” حسابی نەبووی بۆ دەکرێت و، لە ڕێگەی دروستکردنی “بەڵگەی” ساختە و بانگەشەی دوور لە ڕاستیەوە، مێدیا و دادگاکانی تورکیا هەوڵی تاوانبارکردنی بزاڤی خزمەت دەدەن.

ڕوونکردنەوەی پارێزەرەکە بەم شێوەیەیە:

لە بەرواری ١٩ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ هەندێک ڕاگەیاندنی تورکیا ئاماژەیان بە لێدوانی داواکاری گشتی کردوە کە باس لە ناسینی “بکوژی ئەندریە کارلۆڤ باڵیۆزی پێشووی ڕوسیا لە ئەنقەرە” دەکات، لەگەڵ م.فەتحوڵڵا گولەن، ئەمە درۆیەکی گەورەیە و لە بوختان زیاتر نیە. سەرەڕای ئەوەی هەندێک لایەن سورن لەسەر ئەوەی بزاڤی خزمەت بلکێنن بە تاوانی گەورەی وەک جینایەت ئەنجام دانەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە سەرباری ئەو هەموو زوڵمەی دەرحەقیان ئەنجام دەدرێت، بچوکترین کاری توند و تیژیان لێنەبینراوە.

لەلایەکی ترەوە یەکێک لە سەرەکیترین بنەماکانی یاسا کە بنەمای “ئەستۆپاکیە” لەلایەن مێدیا و دادگاکانی تورکیاوە حسابی نەبووی بۆ دەکرێت و، لە ڕێگەی دروستکردنی “بەڵگەی” ساختە و بانگەشەی دوور لە ڕاستی، هەوڵی تاوانبارکردنی بزاڤی خزمەت دەدرێت.

بەڕێز م.فەتحوڵڵا گولەن و بزاڤی خزمەت، هیچ پەیوەندیان بەو تاوانەوە نیە و لە هیچ کردەیەکی توندوتیژی تریشدا بەشداریان نەکردووە.

جارێکی تریش ئەوە دووبارە دەکەینەوە، لە سەروی هەموویانەوە تاوانی کوشتنی کارلۆڤ و هەموو جۆرە  کارێکی توندوتیژی بەر نەفرین دەخەین، بانگهێشی کاربەدەستانی دادگاش دەکەین کەوا واز لە دروستکردنی بەڵگەی ساختە و بانگەشەی دوور لە ڕاستی بهێنن و تاوانبارە ڕاستەقینەکان بدۆزنەوە.

لەگەڵ ڕێزماندا…

لای ڕاست (نورەددین یڵدز)… لای چەپ (مەولود ئاڵتنتاش)

وەقفی سۆسیال دۆکو لەگەڵ نورەدین یڵدز

سەبارەت بە تاوانی کوشتنی ئەندریە کارلۆڤ باڵیۆزی پێشووی ڕوسیا لە ئەنقەرە، داواکاری گشتی دۆسیەکە لە هەوڵی ئەوەدایە بە زۆر تاوانەکە بەسەر بزاڤی خزمەتدا بسەپێنێت. هەر بۆیە لە نوێترین ڕوونکردنەوەیدا باس لەوە دەکات کە بکوژەکە م.فەتحوڵڵا گولەنی ناسیوە. شاندێکی وڵاتی ڕوسیا کە مەبەستی لێکۆڵینەوە هاتنە ئەنقەرە، پەیوەندیان بە هێزەکانی پۆلیسەوە کرد. بە گوێرەی بانگەشەکان پۆلیسی تورکیا لە کۆمپیوتەری بکوژەکەدا چەند دۆسیەیەکی دۆزیوەتەوە کە باسی لە “جەماعەتی گولەن”، “فە…” ، “جەماعەتی نور” کردووە. بەڵام لە کۆمپیوتەرەکەیدا هیچ ئاماژەیەکیان بە “داعش” و “قاعیدە”، “جەبهەی نوسرە” نەدۆزیەوە کە لە سەرەتای جینایەتەکەدا هەموو ئاماژەکان ئەوانیان پشان دەدا.

داواکاری گشتی باس لەوە دەکات کە ئەم دۆسیانە بە واتای ئەوە دێت کە بکوژەکە سەر بە    بزاڤی خزمەتە و تاوانەکە لەلایەن بزاڤی خزمەتەوە ئەنجام دراوە.

فرات ئێزەر یەکێک لە فۆتۆگرافەرەکانی تورکیا، لە پەیجی تایبەتی خۆی دەنوسێت” واز لەم شتە پڕوپوچانە بهێنن، لەوە بکۆڵنەوە کە مەولود ئاڵتنتاش چ کارێکی لە گروپی وەتسئەپی وەقفی سۆسیاڵ دۆکو هەبوو، لەو گروپە چەند کەسی تریش هەیە”.

لە ڕاستیدا ئەم بانگەشەیە لە سەرەتای جینایەتەکەدا زۆر باسی لێوە کرا، بەڵام وردە وردە پەردە پۆشیان کرد. هەروەها ئەوە ئاشکرا بوو کە ئاڵتنتاش زۆر جار بەشداری لە وتارەکانی نورەدین یڵدز کردووە کە هەمیشە دەلێت” پشتگیریم بۆ ڕەجەب تەییب ئێردۆغان لە ئیمانمەوە سەرچاوەی گرتووە”.

نورەدین یڵدز کە سەرۆکی وەقفی سۆسیاڵ ‘دۆکو’وە، چەندین جار وتاری بۆ گەنجانی پارتی گەشەپێدان(ئاکەپە) پێشکەش کردووە و، ئەوەش دەرکەوت کە ئاڵتنتاش بەشداری لە وتارەکانی یڵدز کردووە کە لە کەمپی کزلجاحەمام پێشکەش بە گەنجانی ئاکەپەی کردووە.

هەروەها یڵدز لە مزگەوتی حاجی بایرام وتار دەخوێنێتەوە و ئاڵتنتاش لەگەڵ هاوڕێیەکی نزیکی هاتوچۆی مزگەوتی حاجی بایرامیان کردووە.

هەروەها یەکێک لە خزمەکانی ئاڵتنتاش ئەوەیان ڕاگەیاند کە ناوبراو دوای بوونی بە پۆلیس گۆڕاوە بۆ کەسێکی ڕادیکاڵ و ، ناسیاوێکی تری کە ماوەیەکی زۆرە پەیوەندی بە گروپێکی سەلەفی سوریاوە هەیە سەبارەت بە ئاڵتنتاش وتی” سەرەتا لە بەرگری شارستانی پۆلیس بوو، بەڵام پێی وتم کەوا حەزی لەوەیە ئەرکی کارای پێبسپێرن”.

ئاڵتنتاش لە کاتی کوشتنی کارلۆڤدا دروشمی بەرەی نوسرەی وتەوە و هاواری کرد کە حەلەب و سوریا لەبیر نەکرێن.

مەولود ئاڵتنتاش لە کاتی وتنەوەی دروشمی بەرەی نوسڕە و کوشتنی ئەندرێ کارلۆڤ

ڕۆژنامەی حوڕیەت لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەسێکی نزیکی ئاڵتنتاش وتی” لەم دوایانەدا بە تەواوی گۆڕا بوو، کاتێک دەچووین بۆ قەراغ دەریا، لەگەڵ ئێمە تەنانەت وێنەشی نەدەگرت، تەنانەت دەلێن لە ماڵەوە سەیری تەلەڤیزیۆنیشی نەکردووە. خێزانەکەشی بە سەرسوڕمانەوە لەم گۆڕانکاریانەیان ڕوانیوە. پێیان وتووە ‘بەڕاستی زۆر گۆڕاویت’. تەواوی ئەم گۆڕانکاریانە لە ٢ تا ٢ ساڵ و نیوی کۆتایدا ڕوویدا، بە تایبەت دوای ئەوەی چووە ناو هێزەکانی پۆلیس ئیتر گۆڕانکاری بەسەردا هات. تەنانەت هیچ هاوڕێیەکی کچیشی نەبوو”.

بە گوێرەی هەواڵەکەی ڕۆژنامەی حوڕیەت، ئاڵتنتاش پەیوەندی بە مورات ئۆدونجو هەبووە کە کەسێکی سەر بە گروپێکی سەلەفی بە ناوی ” بزوتنەوەی گەنجانی قورتوبە” یە، کە لە سوریادا دروست بوون. بە گوێرەی هەواڵەکە ئۆدونجو لە دوای کوشتنی کارلۆڤ لە تویتێکدا دەڵێت” ئاڵتنتاش پێی وتم کەوا خوازیارە لە هێزەکانی بەرگری شارستانی پۆلیس جیا ببێتەوە و ئەرکی کارای پێ بسپێردرێت”.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی TR724

 

 

 

Show More
Back to top button