هەواڵ

ڕونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی نیویۆرک دەربارەی نامە ساختەکراوەکەی گولەن

داواکاری گشتی دوو بژاردە دەخاتە بەردەستی بەرپرسی بانکەکان

نامە ساختەکە

ئەو بەڵگە ساختە دروستکراوانەی کە لەلایەن داواکاری گشتی ئیستانبوڵ (عیرفان فیدان) و ڕاگەیاندنەکانی سەر بە ئێردۆغانەوە نێردرابوون بۆ عەبدوڵڵا گول، لە دادگایی کردنەکەی ڕەزا زەڕاب و هاکان ئاتیلا باسکراون.

لەو دۆسیەیەدا کە بە ناوی “ڕەزا زەڕاب”ـەوە ناسراوە و یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی (هاڵک بانک)یش ی تێدایە، پاش ئەوەی کە لەلایەن دەستەی بڕیاردەرانەوە لە 5 بابەتدا تاوانبار کران، نامەیەکی زۆر توند لەلایەن سەرۆکایەتی دواکاری گستی نیویۆرکەوە بڵاوکرایەوە. داواکاری گشتی(جوون کیم) ئەو نامەی کە گوایە فەتحوڵڵا گولەنە بۆ دادوەران (مەتین ئۆزچێلیک و موستەفا باشێر)ـی نووسیوە بە دروستکراو ناوبرد و، نووسیویەتی: ” ئەو کاتەی کە نامەیەکی دروستکراوی ساختەتان هێنا، دەبوو بیر لەم ئەنجامەش بکەنەوە”.

داواکارە گشتییەکە، لە بابەتی ئەو نامە ساختەکراوەدا پارێزەرانی هاکان ئەتیلاشی تۆمەتبار کردووە، چونکە ئەو پارێزەرانەی کە موچەکانیان لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە دەدرێت زانیویانە کە ئەو بەڵگانە ساختە و دروستکراون و بەناوی فەتحوڵڵا گولەنەوە نوسراون، بەڵام گوێیان پێ نەداوە و بردویانە بۆ دادگا. ئەو نامە ساختەیە، داواکاری گولەن لە (حسین کۆرکماز) کە پۆلیسێکی گەواهیدەرە دەخاتە ڕوو، بۆ کشانەوە لە گەواهیدان.

ئەو نامەیە سەرەتا دەست ڕاگەیاندنەکانی سەر بە ئێردۆغانەوە و پاشان سەرۆکی داواکاری گشتی ئیستەنبووڵ(عیرفان فیدان) و بەڕێوبەری وێنەیی ڕۆژنامەی زەمان(فەوزی یازجی) کەوتووە، و دواتریش لەلایەن هەردوو داودوەر(مەتین ئۆزچێلیک و موستەفا بێشێر)ـەوە پێشکەشی دادگا کراوە. شایەنی باسە ئێستا ئەو دوو دادوەرە هەردوکیان دەستگیر کراون.

شایەنی باسە کە هەر زوو دەرکەوت کە ئەو نامەیەی وەک بەڵگە خراوەتە ڕوو ساختەیە. بە سود وەرگرتن و لەبەر گرتنەوەی ئەو ئیمزایەی گولەن کە لە خوارەوەی نامەکەی ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ کردوویەتی کە بۆ سەرۆککۆماری ئەوکات (عەبدوڵڵا گول)ی ناردووە، نامەکە دروستکراوە. کاتێک ١٧ مانگ بەر لە ئێستا کۆمپیوتەری ڕۆژنامەنووس فەوزی یازیجدا گیراوە، ئەو نامەیە دۆزراوەتەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە بۆیە خرایە زیندانەوە چونکە ئەم نامە ساختەیەی قبوڵ نەکردووە.

ئەو نامە ساختەکراوە، دەبێتە بەڵگەیەکیت لە دژی هاکان ئەتیلا و پارێزەرەکانیشی، بە تۆمەتی ئەوەی کە ویستوویانە سەرنجی دادگا لەسەر دۆسییە سەرەکییەکە کە شکاندنی ئابڵوقەی سەر ئێران و سپی کردنەوەی پارەیە کەمبکەنەوە و دادگا سەرقاڵ بکەن بەو نامەیەوە. بۆیە لە نامەکەدا داواکاری گشتی نیو یۆرک نووسیویەتی”  ئەو کاتەی کە نامەیەکی دروستکراوی ساختەتان هێنا، دەبوو بیر لەم ئەنجامەش بکەنەوە”.

لە نامەکەدا نووسروە کە:” ئەمڕۆ دانیشتنێکی فەرمی و یاسایی و دادپەروەرانە لەلایەن دەستەی بڕیاردەرانەوە لەگەڵ هاکان ئەتیلا بەڕێوەچوو”. لەو ڕونکردنەوەیەدا و بە پشتبەستن بە وتەی ڕەزا زەڕاب لە دادگا شکاندنی ئابڵوقەی سەر ئێران لەڕێی ڕەزا زەڕابەوە  و بە هاوکاری داواکاری گشتی بە تاوانێکی گەورە لە قەڵەم دراوە.

لە ڕونکردنەوەکەدا دوو بژاردە دراوە بۆ ئەوەی کە بەرپرسانی بانکەکان کە هەڵیبژێرن، یەکەم ئەوەی کە ئابڵوقەی ئابووری سەر ئێران شکێندراوە و ئەمەش بەپێی یاساکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوانە. یان ئەوەی کە لە دەرەوەی سیتەمی بانکی و یاسایی مامەڵە بە دراوی دۆلارەوە کراوە، بەڵام ناتوانن هەردووکیان هەڵبژێرن.”  بەو شێوەیە دادگایی کردنەکە بەردەوام دەبێت.

سەرچاوە: TR724

 

Show More
Back to top button