هەواڵ

ڕوداوێکی تری هاوشێوەی تراژیدیای مامۆستا گۆکهان

 مامۆستایەک بەتۆمەتی بایلۆک لە کارەکەی دورخرایەوە دواتر دەرکەوت کە بایلۆکی نییە

دوای ئەوەی مامۆستا گۆکهان لە کاتی دەستبەسەکردنیدا لە ئەنجامی ئەشکەنجدان گیانی لەدەستدا، دوای ساڵ و نیوێک بێتاوانی سەلمێنرا و گەڕینرایەوە سەر کارەکەی. ڕوداوێکی لەو جۆرەش لە ئیزمیر دووبارە بووەوە. ئەو دکتۆرەی لە زانکۆی کاتیب چەلەبی لە ئزیمیر کاری دەکرد و بەتۆمەتی هەبوونی بەرنامەنی بایلۆک لە کارەکەی دورخرایەوە، پاشان خۆیکوشت. لیکۆڵینەوەکان دەری دەخەن کە بەرنامەی بایلۆکی بەکارنەهێناوە.

 

دکتۆر حەسەن ئۆرهان دوای ئەوەی بەتۆمەتی ئەندام بوون لە بزاڤی خزمەت و بەتۆمەتی بەکارهێنانی بەرنامەی بایلۆک، لە کارەکەی دورخرایەوە و پاشان خۆیکوشت، داواکاری گشتی بەهۆی نەبوونی بەرنامەی بایلۆک، بڕیاری بەدوادانەچونی دەکرد. بنکەی سیس لە ئیزمیر داوای کرد کە لە هۆکاری مردنەکەی بکۆڵدرێتەوە.

 

یاریدەدری پزیشکی دکتۆر حەسەن ئۆرهان لە بەشی بایۆکیمیای نەخۆشخانەی ئەتاتورک سەر بە زانکۆی کاتیب چەلەبی لە ئیزمیر کاری دەکرد، ساڵی ڕابردوو لە مانگی شوبات بە تۆمەتی پەیوەندی بە بزاڤی خزمەت بەکارهێنانی بەرنامەی بایلۆک داوایەکی لەسەر کرایەوە و پاشان لە کارەکەی دورخرایەوە، دکتۆر حەسەن لە ئەنجامدا لە نهۆمی دەیەمی نەخۆشخانەکەوە خۆی خستە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

 

پاشان دوای ئەوەی بەتۆمەتی هەبوونی بایلۆک لە مۆبایلەکەیدا لە کارەکەی دورخرایەوە و پاشان خۆی کوشت، داواکاری گشتی بڕیاری بەدوادانەچونی بۆ کەسیسەکەی دەرکرد لەبەر ئەوەی دەرکەوت کە بایلۆکی بەکارنەهێناوە.

 

سەرچاوە: SHaber

Show More
Back to top button