هەواڵ

ڕوباری مەریچ دوای ٤ مانگ و نیو تەرمی تەرمی خەلیل مونیری دایەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا خێزانێکی هەڵهاتوو لە دەست ئەو زوڵم و ستەمەی کاربەدەستانی تورکیا بەرامبەر هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت ئەنجامی دەدەن، بە هۆی نقومبوونی بەلەمەکەیانەوە لە ڕوباری مەریچی نێوان تورکیا و یۆنان سەرجەم ئەندامەکانی خێزانەکە خنکان، دوای ٤ مانگ و نیو تەرمی خەلیل مونیری تەمەن ٢ ساڵ دۆزرایەوە.

لە بەرواری ١٣ ی شوباتی ئەمساڵدا خێزانێکی ٥ کەسی کە بە فەرمانی کاربەدەستانی تورکیا نانبڕاو کرابوون و مەحکوم بە برسێتی کرابوون، لە کاتی پەڕینەوەیاندا بە ڕووباری مەریچدا بەلەمەکەیان نقوم دەبێت و هەموویان گیان لە دەست دەدەن.

لە ماوەی ڕابردوودا تەرمی هەریەک لە عائیشە عەبدوڕەزاق(٣٥)، ئیبراهیم سەلیم دۆغان(٣)، ئەنەس عەبدوڕەزاق(١١) و ئەسڵی دۆغان دۆزرایەوە و، تەرمی خەلیل مونیر عەبدوڕەزاق بێسەروشوێن مایەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی جەندەرمەی تایبەت بە ناوچەی یڵدرمی نزیک لە ڕووباری مەریچ، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە، تەرمی منداڵێکی بچووکیان لە نزیک بۆری دابەشکردنی ئاوەوە دۆزیەوە.

بە گوێرەی توێژینەوە سەرەتایەکانی شارەزایانی پزیشکی دادوەری، تەرمە دۆزراوەکە خەلیل مونیرە و بۆ دڵنیابوونی زیاتریش لە ماوەی داهاتوودا پشکنینی DNA  بۆ ئەنجام دەدرێت.

http://www.tr724.com/meric-iki-yasindaki-halil-muniri-45-ay-sonra-verdi/

Show More
Back to top button