هەواڵ

ڕفاندنی هاوڵاتیان لە تورکیا بەردەوامە

 

لە مانگی شوباتدا 4 کەس لە تورکیا ڕفێنراون. کەسوکاری ڕفێنراوانیش ناتوانن دەنگیان بگەیەنن تەنها چەند لایەنێکی کەم نەبێت کەس گوێیان لیناگرێت.

لێکۆڵێنەوە سەبارەت بە یاسین ئوگان ئامادەکرابوو، بڕیاری پشکنین دەرچووبو. بەپێی وتەی براکەی ‘بەهۆی نادادپەرەری یاساوە، خۆی نەداوە بەدەستەوە، نزیکەی 3 ساڵ دەبێت خۆی دەشاردەوە و ڕایدەکرد”.

شەوی 13 ی شوبات هەواڵ بە کەسوکاری ئوگان درا کە یاسین ئوگان دەستگیرکراوە.

خێزانەکەی پییان وابوو کە ڕێکارێکی ئاساییە، تا بەیانی سەردانی هەموو بەشەکانی بنکەی پۆلیسی ئەنقەرەیان کرد. بەڵام یاسین ئوگان لە هیچ شوێنەکان نەبوو. تەنها یەک وەڵامیان وەرگرت: کەسێک بەو ناوەوە دەستگیر نەکراوە.

دواتر کەسوکاری بۆ ئەو گەڕەکە ڕۆشتن کە گوایە یاسین ئۆگان دەستگیرکراوە، بەم شێوەیە بۆیان باسکردن:

ئۆگان لە گەرەکی چامڵك لە ئەنقەرە لە خانوویەکدا خۆی حەشاردابوو. ئەو ڕۆژە شەقامی ئەو خانووە، لەلایەن پۆلیسەوە کۆنترۆڵکرا. کۆنترۆڵی ناسنامەی هەموو کەسێکیان دەکرد کە دەیویست بێتە شەقامەکەوە. قەرەباڵخ بوون و هەموویان بە جلی سیڤیلەوە چەکیان پێبوو.

چوونە ناو ئەو بینانەی یاسین ئۆگان تێیدا دەمایەوە. تورەکەیان کردە سەری یاسین ئۆگان و بردیان. نەک تەنها ئەو، بەڵکو کەسێکیش بەناوی ئۆزگور کایا کە لەگەڵیدا بوو، ئەویشیان برد.

دوای بردنی ئەوان، بۆ ماوەیەک پۆلیسەکان لە گەڕەکەکەدا مانەوە. ماڵەکانی دیکەش کە هەمان کەس خاوەنی بوو، پشکنینیان بۆ کرد. بەپێی گەواهیدەرەکان، کاتێک چوونەتە ماڵی ئۆگان و کایاوە، لە دەرگای خانووی بەرامبەرەکەشیان داوە.

ڕووداوی ڕفاندنەکە لەلایەن سەرجەم گەڕەکەکەوە بینراوە. کاتێک خاوەن ماڵەکە پرسیاری کردووە لە پۆلیسەکان کە گوایە ئەم کەسە بۆ کوێ دەبەن، ئەوانیش لە وەڵامدا بەڵگەی دەستگیرکردنیان پیشانداوە. تەنانەت ژمارەی ئەو دۆسیەیەی لەلایەن داواکاری گشتییەوە پێیان دراوە، پیشانی خاوەن ماڵەکەیان داوە. کاتێک کەسوکاری ئۆگان بەو زانیارییانەوە دەچنە لای داواکاری گشتی، دەبینن ئەو ژمارەیە ڕاستە. بەڵام هیچ هەواڵێکیان لە ئۆگان و کایا نییە.

دوو هەفتەیە کەسوکاری ئۆگان دەچنە هەموو شوێنێک و بەدوای ئۆگاندا دەگەڕێن، تاکە شت کە دەیانەوێت بیزانن ئەوەیە کە ئایا ئۆگان لەکوێیە.

میکایل ئۆگان براگەورەی یاسین ئۆگان دەڵێت “وەک کەسێکی بێهۆش واین. ئەگەر بزانین لەکوێیە، دڵمان ئارام دەبێت. حکومەت دەبێت تۆمەتبەر دەستگیربکات و ڕادەستی دادگای بکات بۆ ئەوەی کاروبارەکان وەک خۆی بەڕێوە بچێت. ئێمە سەبارەت بەمە هیچ ناڵێین. ڕۆژ بە ڕۆژ کە هەواڵیمان پێناگات، زیاتر دڵتەنگ دەبین”.

عمر فاروق گەرگەرلیئۆغلو پەرلەمانتاری هەدەپە و سێزگین تانریکوڵو پەرلەمانتاری جەهەپە داوای لێکۆڵینەوەیان پێشکەش بە پەرلەمان کردووە، پێشتریش هەمان کاریان کردبوو، چەنکە ئەمە یەکەم ڕووداو نییە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی باری نائاسایی لە ناوەڕاستی 2016 وە ، نزیکەی 20 ڕووداوی ڕفاندن ڕوویداوە. زۆربەشی لە ساڵی 2017 دا ڕوویدا.

گەرگەرلیئۆغلو کاتێک لەگەڵ کەسوکاری ئۆگاندا کۆبوویەوە، ئاماژەی بەوەکرد کە لە ماوەی 19 ڕۆژدا 4 رووداوی ڕفاندن ڕوویداوە.

19 ڕۆژ پێش ئێستا گۆکهان  تورکمان لە ئەنتاڵیا بەشێوەیەکی نادیار ونبوو. هاوسەرەکەی هەموو شوێنێک بەدوایدا گەڕاوە، بەڵام تا ئێستا هەواڵی نازانێت.

سالیم زەیبەکیش ڕۆژی 21 ی شوبات لە ئێدرینە ڕفێنرا. فاتیمە بێتول زەیبەکی هاوسەری دوای 5 ڕۆژ، سەردانی داواکاری گشتی کرد و سکاڵای تۆماکرد. ڕووداوەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە. 21 ی شوبات لەگەڵ دوو منداڵەکەیدا کە تەمەنیان 6 ساڵ و 9 ساڵە، پێش ئەوە بێنە ناو شاری ئێدرینەوە، ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن چەند کەسێکی چەکدارەوە ڕادەگیرێت. فاتمە بێتول زەیبەک ئاماژە بەوە دەکات کە هەڕەشەی ئەوەی لێکراوە نەچێت بۆ بنکەی پۆلیس و سکاڵا تۆمار بکات. تا ئەوکاتەی گەڕاونەتەوە ئەنقەرەش، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە چاودێری کراون. زەیبەکیش ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە و دیمەنەکانی کامێرای چاودێری لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان بڵاوکردەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دەست نەکەوتووە سەبارەت بە ڕفاندنی هاوسەرەکەی.

لە ماوەی 19 ڕۆژدا 4 کەس ڕفێنراون. 4 خێزان لە ئێستادا چاوەڕوانی کەسە ڕفێنراوەکانیانن. بەڵام بەهۆی ئەو دۆخی ترسێنەرەی دەسەڵات ڕێکی خستووە، دەنگیان تەنها بە کەمێکی بەرپرسان دەگات.

تا ئێستا هەواڵی د.حەسەن کالا نازانرێت کە 225 ڕۆژ پێش ئێستا لە ئەنقەرە ڕفێنرا.

 

سەرچاوە: http://m2.shaber3.com/transporterlar-yine-sahnede-haberi-1320110.html

Show More
Back to top button